عبدالله المـغلوپ/ و: ئیلفان خالید: چوه ئارایشتگا زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ک له‌سه‌ر لێوانی بوو که ده‌تبینی هه‌ستت ده‌کرد له‌چ خۆشیه‌کدایه ، پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست بکات به خوێندنه‌وه‌ی په‌رتوکه‌که‌ی که به تهمابوولهو ساته‌یا له جهنتهکهی ده‌ربهێنێت یه‌کێک له‌و کچانه‌ی که له ئارایشتگاکه ئیشی ده‌کرد به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌که‌وه به‌ره‌و ڕووی چوو و به‌خێرهاتنی کرد و له کهتالۆگێک دا وێنه‌یه‌کی پیشان دا و پێی گووت خانمه‌که‌م جۆری بڕینی ئه‌م پرچه بۆ تۆ گونجاوه ،ئه‌ویش هه‌ر به‌و زه‌رده‌خه‌نه جوانه‌وه سه‌یری وێنه‌که‌ی کرد‌و گووتی من له‌و وێنه‌یه جوانترم پێیه ،مۆبایله‌که‌ی دایه ده‌ستی و گووتی سه یری ئه‌و وێنهیهبکه و ببینه شێوازی پرچ بڕینه‌که ی زۆر جوانه ، کچه‌که‌ش ده‌ستی کرد به پێکه‌نین پێی گووت به دڵی خۆت ده‌بێت خانمه‌که‌م .
ئه‌م خانمه زۆر سه‌رنجی ڕاکێشام نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕووی خۆش بوو یاخود هه‌ڵبژاردنی شێوازی بڕینی پرچی ،به‌ڵکو ته‌مه‌نی ئه‌م خانمه له سه‌روو 80 ساڵه‌وه سه‌رنجی راکێشام که هێشتا وه‌ک کچێکی 20 ساڵه خۆی ده‌نواند و به دوای شێوازێ نوێ‌دا ده‌گه‌ڕێت ته‌نانه‌ت له پرچ بڕینینشدا، هه‌روه‌ها دراوسێ سکۆتله‌ندیه‌که‌ی که ناوی دکتۆر جیمس میرلیسه و ته‌مه‌ن 73
ساڵه و خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵ له بواری ئابوری 1996 به هه‌مان شێوه زۆر گه‌شبینانه بۆ ژیان ده‌ی ڕوانی و دڵخۆش بوو وه‌ک ئه‌وه‌ی بڵێی له‌و کاته‌یا خه‌ڵاته‌که‌ی وه‌رگرتبێت کاتێک له ته‌له‌ڤیزیۆن پرسیاریان لێ ده‌کردو ئه‌و ووشه چینیانه‌ی ده‌گوته‌وه که خۆی خۆی فێر کردبوو، هه‌رچه‌نده چاوه‌کانی ئازاری پێ ده‌گه‌یه‌نێت به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاشقی خوێندنه‌وه‌ی په‌رتوک و فێربونی زمانه، خشته‌ی به‌رنامه‌ی ڕۆژانه‌ی پڕ پڕه له چالاکی هه‌مه جۆره‌و خوێندنه‌وه‌و میوه خواردن . له کاتژمێر 6 ی به‌یانی له خه‌و هه‌ڵده‌ستێت سێوێک ده‌خوات و رۆژنامه‌یه‌ک ده‌خوێنێته‌وه پاشان ئه‌وه‌نده‌ی توانح په‌رتوک ده‌خوێنێته‌وه په‌ش چونی بۆ زانکۆ و دوای نیوه‌ڕوانیش ده‌چێته په‌یمانگایه‌ک بۆ فێربونی زمانی چینی و ئێوارانیش وه‌رزش کردن و چه‌یک مه‌یڵ ، پێش نوستن مۆزێک ده‌خوات و په‌رتوکێکیش ده‌خوێنێته‌وه .خۆی ده‌ڵێت هه‌تا ڕۆژه‌کانم پڕ چالاکی بن زیاتر هه‌ست به گه‌شبینی ده‌که‌م و ڕووخۆشترم . میرلیس خه‌ون به‌وه‌وه ده‌بینێت که فێری زمانی ئه‌لمانی و چینی ببێت و گوته‌ی فره‌نسیس بایکۆن ده‌کاته نمونه که ده‌ڵێت ( پیری له رۆح دایه نه‌ک له جه‌سته‌دا) . ته‌نها ئینگلیزه‌کان وا بیر ناکه‌نه‌وه به‌ڵکو سهنگافوریهکانیش ئاوها گرنگی ده‌ده‌ن به ژیانی خۆیان ئه‌وه‌تا چۆو باوی بزنێسمانی ته مه‌ن 83 ساڵ ده‌ڵێت له شه‌و ڕۆژێکدا ته‌نها 4 سه3ات ده‌خه‌وم و حه‌زناکه‌م ئه‌وه‌نده له جێی نوستندا بمێنمه‌وه یا له په‌رتوکخانه ده‌بم یا سهرقاللی منداڵه‌کانم ده‌بم و هه‌روه‌ها له یاده‌وه‌ریه‌کانیدا که به چاپی گه‌یاندوه ده‌ڵێت هه‌ر کاتێک هه‌ست به‌خۆشی ده‌که‌م مردن له ده‌ستم ڕا ده‌کات هه‌ر کاتێک بێت دێت ئنجا زوو بێت یا دره‌نگ ئیتر بۆ چی بانگی بکه‌م پێش هاتنی ، من له مردن ناترسم که‌ی هات با بێت.به‌ته‌مه‌نه‌کان به‌خۆشی ده‌ژین و بیر له مردن ناکه‌نه‌وه هه‌ر خه‌ریکی فێربون وه‌رزش و چالاکی به سودن ،به‌ڵام لای ئێمه تا به‌ته‌من تر بن زیاتر دڵته‌نگ ده‌بن و ده‌گرین و چاوه‌ڕێی مردن ده‌که‌ن، پێش مردن ده‌مرن ،بۆ که‌سێکیان نابینی له ته‌مه‌نی 70 ساڵیدا له زانکۆ بخوێنێت یا جار جار پرچی به شێوازێکی نوێ ببڕێت یاخود ره‌نگی بکات ،خۆیان گۆشه‌گیر ده‌که‌ن بێ ئومێد ده‌ژین و چرای ژیان لایان کوژاوه‌ته‌وه . له ڕۆژئاوا تا پیر ببن زیاتر هه‌ست ده‌که‌یت ژیانیان ئارامتره خۆشگوزارن به‌ڵام لای ئێمه نا ئارام خه‌مبار نه‌خۆشی له دوای نه‌خۆشی له جێگادا که‌وتو ئێستا نا کاتێکی که گیان ده‌سپێرێت . پێشوازی کردن له ژیان و گه‌شبینی ته‌مه‌ن درێژت ده‌کات ، با ئه فه‌رموده‌یه‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێ بێت بهێنینه‌وه یادی خۆمان که ده‌فه‌رموێت (باشترینتان ئه‌و که‌سه‌یه که ته‌مه‌ن درێژه‌و کار‌و چالاکی باش ده‌کات ) ده‌بینین چه‌نده‌ها لێکۆڵینه‌وه‌و داهێنان له‌سه‌ر ده‌ستی به‌ته‌مه‌نه‌کان له ڕۆژئاوا بووه، ئیتر بۆ هه‌وڵ نه‌ده‌ین به ته‌مه‌نه‌کان ڕزگار بکه‌ین له خه‌مباری و ره‌شبینی و ڕایانبهێنین له‌سه‌ر کار‌و چالاکی وه‌ک وه‌رزش و گه‌ڕان فێرکردنی چۆنێتی به‌کارهێنانی ئامێره‌کانی وه‌ک مۆبایل و کۆمپیوته‌ر ، ده‌بێت وایان لێبکه‌ین گرنگی به پرچ و جه‌سته‌ی خۆیان بده‌ن. گۆڕان و داهێنان په یوه‌ندی نیه هه‌نگاوه‌کانی ته‌مه‌نه‌وه ، هه‌روه‌ها بیریشمان نه‌چێت نابێت خۆمان وه‌ک ئه‌وان ڕابهێنین هه‌ر تۆزه‌ک بچینه ته‌مه‌نه‌وه بڵێین ته‌واو ئه‌و ره‌نگه جله یا ره‌نگکردنی پرچ یا—- هتد نه‌گونجاوه وخۆمان بێ ئومێد بکه‌ین که وابین حاڵمان له‌حاڵی بابوباپیرانمان باشتر نابێت ،زو پیر ده‌بین و ده‌مرین پێش مردن.