مه‌نووچێهر جیهانی ـ نوێترین به‌رهه‌مه‌کانی سینه‌ماکارانی کورد له به‌شی ئۆڵه‌مپیادی فیلمسازیی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران نمایش کران.
به پێی راپۆڕتی راگه‌یاندنی سیویهکهمین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، به رێژه‌ی 64 کورته فیلمی به‌ڵگه‌یی، چیرۆکی و ئه‌نیمه‌یشێن له به‌شی ئۆڵه‌مپیادی فیلمسازیی مێرمنداڵان له 31 شاری وڵاتی ئێرانه‌وه له سیویهکهمین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئیسفه‌هان له نمایش کران.
ناوه‌کانی فیلمه‌کانی ئه‌م به‌شه که به هاوڕێیه‌تی ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران و دامه‌زراوه‌ی سینه‌مایی فارابی له سیویهکهمین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران به‌ڕێوه‌چوو، راگه‌یه‌ندرا و کورته فیلمه‌کانی چیرۆکیی “زه‌نگی وانه‌ی کۆتایی” له ده‌رهێنانی “محهمهدموعین ره‌حیمی زه‌نگه‌نه” له کرماشان، “شه‌وقی گومان” له ده‌رهێنانی “رۆژان عه‌جه‌میان” له سنه، “گهنهجاڕهکانی سه‌رپێڵی زه‌هاو” له ده‌رهێنانی “محه‌مه‌د ئه‌رشیا مرادی” له کرماشان له زومره‌ی 51 کورته فیلمی چیرۆکیی له دووهه‌مین ئۆڵه‌مپیادی فیلمسازیی مێرمنداڵانی ئێران نمایش کران.
هه‌روه‌ها له به‌شی کورته فیلمه‌کانی به‌ڵگه‌ییدا که 6 به‌رهه‌می هه‌ڵبژارده‌ی له‌خۆ گرتووه، “چۆله‌که‌کانی کۆڵانی ئێمه” له ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی هونه‌رمه‌ندی مێرمنداڵ “ژیوار فه‌ره‌ج زاده” خه‌ڵکی شارۆچکه‌ی ساحیب سه‌ر به شاری سه‌قز له دووهه‌مین ئۆڵه‌مپیادی فیلمسازیی مێرمنداڵانی ئێران نمایش کران.
دووهه‌مین ئۆڵه‌مپیادی فیلمسازیی مێرمنداڵانی ئێران له دوو به‌شی “فیلم” و “سیناریۆ” به وه‌رگرتنی فیلمه‌کانی 3 خوله‌کی به بابه‌تی سه‌ربه‌ست به‌ڕێوه‌چوو که ده‌سته‌ی ته‌مه‌نی 9 تا 16 ساڵ له‌م به‌شه له فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵان به‌شدار بوون.