دیاره که هونه‌ری کوردی له‌م ڕۆژه‌دا زۆر زه‌حمه‌ته بتوانین کاری باشی تیا بدۆزینه‌وه به تایبه‌ت کاتێک که ئه‌بینیت که‌سێک که خۆی به (هونه‌رمه‌ند) پێناسه ئه‌کات به ساڵێک 2تا3سیدی به‌رهه‌م ده‌هێنێت و که‌سێکیش که خۆی به بلیمه‌ت ئه‌زانێت له ساڵیکدا چوارسه‌دو قسور ئاواز دائه‌نێت واته ڕۆژی ئاواز‌و شتێکی به‌ر ئه‌که‌وێت به ڕاستی ئه‌مه‌ش بلیمه‌تیه…… یاخود که چه‌ند هونه‌رمه‌ندێکی تر دێن به ئاوازی عه‌ربی و فارسی و تورکی مه‌زاجی کوردیمان ئه‌شێوێنن
ئا له‌م بێ سه‌ره‌و به‌ره‌یه‌دا تروسکه‌یه‌ک هه‌یه که به تاسه‌وه چاوه‌رێی ئه‌که‌ین ئه‌ویش به‌رنامه‌ی *سۆزه* که هه‌میشه ده‌نگێکمان پێ ئه‌ناسێنێت که ئه‌و ده‌نگه پێشتر ناساندنی خۆی یه‌کلای کردۆته‌وه هه‌ر هیچ نه‌بێت دڵنیان له‌وه‌ی که ئه‌م ده‌نگه کوردیه و کار بۆ گۆرانی و هه‌ستی کوردی ده‌کات نه‌ک ده‌نگێک بێت که ته‌نیا به زمان کوردی بێت و به ئاواز و ستایل و هه‌تا هه‌ندێ جار به که‌سایه‌تیش بیانی بێت… به‌رنامه‌ی *سۆز* که له ڕوی ئاماده‌کرن و پێشکه‌ش کردن و دیکۆرو کامێرا‌و ده‌رهێنانه‌وه کاری زۆر جوان وجدی تیا کراوه به هه‌مان شێوه له ڕوی هونه‌ریشه‌وه وه‌ک دیکۆر جوانکاریه‌کی هونه‌ری پێوه دیاره ، وه یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ئه‌م به‌رنامه‌یه ئه‌وه‌یه که هیچ پارچه‌یه‌کی کوردستانی فه‌رامۆش نه‌کردوه ده‌نگه زیندوه‌کانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستانی پێ ناساندوین ، تاکه گله‌یش که هه‌مان بێت ئه‌وه‌یه که ئه‌م به‌رنامه‌یه کاتی نیه نازانین ئاخۆ که‌ی و چه‌ند هه‌فته جارێک پێشکه‌ش ده‌کرێت… دیاره من خۆشم ڕه‌نگه پێم وابێت که هه‌ندێ جار به‌و جۆره باشتر بێت چونکه ڕه‌نگه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی که که‌سی نه‌شیاو بێنه به‌رنامه‌که‌و له گه‌وره‌ی و جوانی به‌رنامه‌که که‌م بکه‌نه‌وه.. له کۆتایدا ته‌نیا ده‌مه‌وێت داوا له ستافی سۆز بکه‌م که سۆزمان به‌نێ به سۆزی جوان گوێ و چاومان پڕ بکه‌ن له سۆزی ئاوازی جوان
نه‌شوان عوسمان