پێنج ساڵ بەسەر ئەلبوومە کۆنەکەی ئەژدەر وەھبی تێدەپەڕێت، تائێستا ھیچ کارێکی نوێی نەکردووە و سەرچاوەیەکیش دەڵێ “ئەگەری ئەوە ھەیە ئەژدەر واز لەگۆرانیگوتن بێنی”.
ئەگەرچی کۆتایی ئەلبوومی ئەژدەر وەھبی یەکێک لەپڕۆفرۆشترین ئەلبوومەکان بوو، بەڵام ئەوە پێنج ساڵ بەسەر ئەم ئەلبوومە تێپەڕ دەبێ تاوەکو ئێستا بێ بەرھەمە، تەنانەت دوای پرۆگرامەکەی خۆی “ئەژدەر شۆ” کە لەکۆڕەک تیڤی پێشکەشی دەکرد، سێ ساڵە لەھیچ کەناڵێک دەرنەکەوتۆتەوە.
سەرچاوەیەکی نزیک لەئەژدەر وەھبی بە(سڤیل)ـی راگەیاند “لەوانەیە ئەژدەر بەیەکجاری واز لەگۆرانیگوتن بێنێ و دەست بکات بەکاری بازرگانییەوە”.
جێی ئاماژەیە لەم چەند ساڵەی دویدا ھەریەک لە ھەردی سەڵاح، زەکەریا عەبدوڵڵا، ئەژدەر وەھبی جۆرێک لەوازھێنانیان پێوە دیارە، تەنانەت ئامادەنین ھیچ چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانی ئەنجام بدەن.
زانا دڵشاد دزەیی