بۆ رێزلێنان له تێکۆشان و ماندووبوونی ئه‌و هوونه‌رمه‌ندانه‌ی که وا نه‌سره‌وتووانه هه‌وڵیان داوه بۆ وه‌پێش خستن و گه‌شه پێدانی هوونه‌ر و کوڵتوری نه‌ته‌وه‌که‌مان ، هونه‌رمه‌ندی ساڵ ده‌ستنیشان کرا و خه‌ڵاتی رێزلێنان ده‌به‌خشرێ به هونه‌رمه‌ندی ساڵ
ئهندهریۆس ئیسرائیل خه‌مۆ واته( مامۆستا باکووری) هه‌ڵده‌بژێردرێت وه‌ک هونه‌رمه‌ندی ساڵ بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ماملێ 2010 .
به‌کار هێنانی شێوازی نوێ و تێکستی جوان ، سه‌رکه‌وتوو بوون له تێکه‌ڵاوکردنی پێشینه‌ی کولتوری بۆ جوانترکردنی هونه‌ری کورده‌واری و پێداگری و هه‌وڵدان دژ به په‌لکێش کردنی مۆسیقای ده‌ره‌کی که ئه‌مرۆ به داخه‌وه له گۆڕه‌پانی هونه‌ریدا هه‌ستی پێ ده‌کرێ ، له تایبه‌تمه‌ندیه کانی مامۆستایه که به‌ر چاو گیراوه له بڕیاری ئه‌م ساڵ دا، به‌م بۆنه‌یه‌وه بریار وابوو له کۆتایی ساڵدا و له مه‌راسیمێکی شایسته‌دا ئه‌م خه‌ڵاته‌ی پێشکه‌ش بکرێت، به‌ڵام به هۆی کۆچی داوایی کاک موته‌لیب ماملێ ئه‌م مه‌راسیمه دوا ده‌خه‌ین بۆ دوای چله‌ی به‌ڕێزیان
مه‌ڵبه‌ندی هونه‌ری ماملێ