ئێسپرێسۆ Espresso قاوه‌یه‌کی خه‌ست و تاڵه، ڕێژه‌ی قاوه‌که‌ی وا خه‌ست کراوه‌ته‌وه بیخۆیته‌وه خه‌وت لێ ده‌بڕێت. ئێسپرێسۆی چرا تیڤیش هه‌مان کاریگه‌ری هه‌یه، توانجه‌کانی پڕن له کافائین .. هه‌ر که‌سێک بیخواته‌وه ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه بێ خه‌و ده‌بێت. هه‌وڵ بده ئێسپرێسۆی چرا نه‌خۆیته‌وه، که‌ی بۆمان تێکردیت ئه‌وا بزانه فاوڵێکت کردووه و پێوسیته قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ین.
هه‌ڵبه‌ته ئێسپرێسۆیه‌کی زۆرمان بۆتان گرتۆته‌وه. هه‌موو ئه‌م گۆرانیبێژ و هونه‌رمه‌ندانه‌ی ئاوازه‌کانیان وه‌رگیراون و به‌ناوی خۆیان بڵاویان کردۆته‌وه به دڵنیاییه‌وه ئێسپرێسۆیهکیان بۆ تێده‌که‌ین و به یه‌که‌وه چاوێک به به‌رهه‌مه‌که‌ی ده‌خشێنینه‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌توانین به‌یه‌که‌وه سه‌یری هه‌ندێک وێنه بکه‌ین که شیاو بێت بۆ توانج و به ده‌م ئێسپرێسۆوه به کورت و پوختی توانجێکی تێگرین. زۆر جار هه‌ڵه‌ی زه‌ق له ته‌له‌فزیۆنه‌کان ده‌بینین، ئه‌گه‌ر وێنه‌یه‌کی بگریت و بینێریت بۆ ئێسپرێسۆ بۆ ئه‌وه‌ی توانجێک بیگرێته‌وه ئێسپرێسۆکهت حه‌ڵال ده‌که‌یت.
ئێسپرێسۆ باسی هه‌ڵه‌کانی میدیاکان و نوسه‌ران و خۆشمان ده‌کات به به‌ڵگه‌وه.
چاوه‌ڕوان بن.. به‌مزوانه