مەنووچێهر جیهانی ـ یه‌که‌مین په‌نێلی به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌شی فیلمی کۆمیته‌ی به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی سی‌ودووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئیسفه‌هان له نێوان ئێران و سێربستان رۆژی سێشهمه 29ی گه‌لاوێژی 1398ی هه‌تاوی رێکه‌وتی 20ی ئۆگۆستی 2019ی زایینی به ئاماده‌بوونی “میرۆلیۆب وه‌کۆویچ” سینه‌ماکاری سێربستانی له کتێبخانه‌ی ناوه‌ندی شاری ئیسفه‌هان به‌ڕێوه‌چوو.
به پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان و راگه‌یاندنی سی‌ودووهه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، “میرۆلیۆب وه‌کۆویچ” باسی چۆنییه‌تی ئاماده‌کردن و چێ‌کردنی فیلمی هاوبه‌ش له نێوان دوو وڵاتی ئێران و سێربستان به یارمه‌تیی دامه‌زراوه‌ی سینه‌مایی فارابی و وه‌رزی هاوبه‌شی ئه‌وانی کرد. هه‌روه‌ها ئاراسته کردنی پرسیار و وڵامدانه‌وه سه‌باره‌ت به ره‌وتی ئه‌م چالاکییه له به‌شه‌کانی دیکه‌ی ئه‌م په‌نێلی به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌شه بوو.
“میرۆلیۆب وه‌کۆویچ” به ده‌ربڕینی ئه‌وه‌ی که له به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌شدا، بابه‌ت گه‌ل و پێچ و په‌نایه‌کی یه‌کجار زۆر بوونی هه‌یه، گوتی: له فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی ئه‌ڵمانیا، گرێبه‌ستی به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌ش له نێوان ئێران و سێربستان به‌سترا. ئه‌م گرێبه‌سته به له‌به‌ر چاو گرتنی ستاندارده‌کانی هه‌ر دوو وڵات داڕێژراوه و واژۆ کراوه.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: وڵاتی سێربستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیکه له‌وانه یوونان و فه‌ره‌نسا به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌شی سینه‌مایی هه‌بووه. ئێمه هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی سینه‌مایی فارابی گرێبه‌ستی هاوکاریمان واژۆ کردووه و ستاندارده‌کانی ئه‌خلاقی و شوێنه‌واره‌کانی دیمه‌نی هه‌ر دوو وڵاتمان له‌م گرێبه‌سته‌دا له‌به‌ر چاو گرت و به‌خته‌وه‌رانه تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش گه‌یشتۆته ئه‌نجام. له ئه‌نجامدا به‌ڕێوه‌بردنی هاوبه‌شی فیستیڤاڵ و ئاڵوگۆڕی خوێندکاران و مامۆستایانی سینه‌ما، له نێوان دوو وڵات‌دا دێته ئاراوه.
وه‌کۆویچ رایگه‌یاند: ئه‌رشیڤی فیلمه‌کانی به‌رهه‌مهێنراوی هاوبه‌شی دوو وڵات له ناوه‌ندی هونه‌ر و پاراستنی هونه‌ری وڵاتی سێربستان له‌به‌ر چاو گیراوه. ئه‌م ناوه‌نده، هۆگری و تامه‌زرۆییه‌کی زۆری به کاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه و به هه‌موو چوارچێوه‌کانی ئه‌م گرێبه‌سته پابه‌نده.
“میرۆلیۆب وه‌کۆویچ” گوتی: بۆ ماوه‌ی 12 ساڵ، لێکدانه‌وه‌م بۆ سینه‌ماکانی دونیا کرد و
چالاکییه‌کانی سینه‌مای ئێران، یه‌کێک له به‌شه گرینگه‌کان بوو که ئێمه له‌به‌ر چاومان گرت. سینه‌مای ئێران، یه‌کێک له گرینگترینی ئه‌و هونه‌رانه‌یه که له‌م ناوه‌نده‌دا، چالاکییه‌کانی ئه‌و، له لایه‌ن ئێمه‌وه گرینگی پێ دراوه و له‌به‌ر چاو گیراوه. هه‌روه‌ها کردنه‌وه‌ی ناوه‌نده هونه‌رییه‌کان بۆ پاراستن و ئاگاداریی له به‌رهه‌مه هاوبه‌شه‌کان له بڕگه‌کانی دیکه‌ی ئه‌م گرێبه‌سته‌یه.
وه‌کۆویچ رایگه‌یاند: تاران، شیراز و ته‌ورێز ئه‌و سێ شاره بوون که بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م به‌رهه‌مانه هه‌ڵبژێردران و مایه‌ی شانازیی منه که دوو جار له‌گه‌ڵ سینه‌ماکاری ناوداری ئێرانی “عه‌باس کیارۆسته‌می” دیدار و چاوپێکه‌وتنم بووه.
هه‌روه‌ها گوتی: به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی دامه‌زراوه‌ی سینه‌مایی فارابی بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی ره‌وتی ئه‌م گرێبه‌سته دیدار و وتووێژێکی زۆری هه‌بووه. له کۆتاییدا بڕیار درا 6 پڕۆژه که 3 پڕۆژه‌ی په‌یوه‌ندیدار به ئێران و سێ پڕۆژه په‌یوه‌ندیدار به سێربستانه، لێکدانه‌وه‌یان بۆ بکرێت و یه‌ک به‌رهه‌م بۆ ئاماده‌کردن و به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌ش هه‌ڵبژێردرێت. ئه‌م پڕۆژه‌یه سه‌باره‌ت به سینه‌مای لاوان و مێرمنداڵان ده‌بێت و ره‌نگه به‌ره‌و لای سینه‌مای منداڵیش بڕوات.
ئه‌م سینه‌ماکاره له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا له‌م کۆبوونه‌وه‌یه رایگه‌یاند: بۆ به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌ش، یه‌که‌مین بابه‌تی گرینگ، ئه‌مه‌یه که دڵنیا بین هیچ هه‌ڵه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌کانی ئابووری، ئه‌خلاقی و کلتووری روو نادات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌رفه‌تی هه‌ڵه کردن و دووپاته کردنه‌وه‌مان له‌م بواره‌دا نیه.
ئه‌و به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی که سێ مۆدێلی سه‌ره‌کیمان له به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌شدا هه‌یه، گوتی: مۆدێلی ئۆرگانیک، مۆدێلێکه که له‌ودا خاڵێکی گرینگ بوونی هه‌یه که یه‌ک به‌رهه‌مهێنه‌ر بۆ به‌رهه‌مهێنان بۆ وڵاتێکی دیکه هان ده‌دات و ده‌بێت یه‌ک بابه‌تی هاوبه‌ش له به‌ینی دوو لایه‌ندا بوونی هه‌بێت که له چوارچێوه‌ی چیرۆک یا گێڕانه‌وه‌دا ده‌رببڕدرێت و له فیلمه‌که‌دا خۆی به جوانی ده‌ربخات. هه‌روه‌ها مۆدێلی ته‌کنیکاڵ، مۆدێلێکه که هیچ بابه‌تێکی کلتووریی هاوبه‌ش له‌ودا، له نێوان دوو وڵات بوونی نیه و هاوبه‌شی له بواری دیمه‌ن و لوکهیشێنی شوێنی وێنه‌گرتن، که‌رسته و جیهازه‌کان و سه‌رمایه‌دانانه.
ئه‌م ره‌خنه‌گره فیلمی سینه‌مایی “قه‌سری شیرین”ی به نموونه‌یه‌کی ته‌کنیکاڵی به‌رز و به‌رهه‌مێکی رێکوپێک و باش ئاماده‌کراو زانی و رایگه‌یاند: مۆدێلی سێهه‌م، مۆدێلی تایبه‌تی به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌شه که باسی بیرۆکه‌کان و ئاڵوگۆڕه سه‌رکییه‌کان بۆ چێ‌کردنی یه‌ک فیلم له لایه‌نی که‌رسته و جیهازه‌کان و ته‌کنیکی له‌ودا له‌به‌ر چاو گیراوه.
وه‌کۆویچ گوتی: له فیلم چێکردندا دوو راسته‌قینه بوونی هه‌یه. یه‌کیان ئه‌و شته‌یه که له‌سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ما ده‌یبینین و یه‌کیان رووداوێكه که له دونیای راسته‌قینه‌دا دێته ئاراوه و ئه‌م دووانه پێویست نیه یه‌کێک بن. ئامرازه هونه‌رییه‌کانی نێو فیلمه‌که‌ش ده‌توانن رووداوه‌کانی ژیانی ئاسایی رۆژانه رووماڵ بکه‌ن.
ئه‌و له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی: ده‌بێ به منداڵان و مێرمنداڵان له فیلم چێکردندا ئیزن بده‌ین که بیر و باوه‌ڕه‌کان و فۆرمه‌کانی له‌به‌ر چاو گیراوی خۆیان پیاده بکه‌ن و چوارچێوه به‌وان نه‌ده‌ین. وێڕای ئه‌وه‌ی که له روانگه‌ی سێهه‌مدا، رکابه‌ری له نێوان مێرمنداڵان و لاوانی دوو وڵات‌دا ده‌توانێت بێته ئاراوه، بۆ ئه‌وه‌ی که فیلم گه‌لی جیاواز به بیرۆکه‌گه‌لی تایبه‌ت بێنه به‌رهه‌م.
وه‌کۆویچ له کۆتاییدا وه‌بیری هێنایه‌وه: یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی سینه‌مای وڵاتی سێربستان ئه‌مه‌یه که ئه‌و ماڵیات و باجه‌ی که بۆ به‌رهه‌مهێنانی فیلم خه‌رج ده‌کرێت، له دوای سێ مانگ بۆ گروپی ستافی سازێنه‌ره‌کانی ئه‌و فیلمه ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه و ئه‌وان ده‌توانن ئه‌م تێچووه بۆ فیلمه‌که‌ی خۆیان خه‌رج بکه‌ن. ئه‌مه، یه‌کێک له ئامرازه هه‌ره باشه‌کانی له‌به‌ر چا گیراو له به‌رهه‌مهێنانی فیلمی هاوبه‌ش دایه.