به‌رواری 27-09-2008 کۆڕێکی شیعری بۆ کاکی خورماڵیم سازکرد، بهرلهماوهیهکی زۆر ته‌له‌فزیۆنه‌کانم ئاگادار کرده‌وه له‌وه‌ی ڕیکلام بۆ ئه‌م کاره بکه‌ن تاکو خه‌ڵکی شیعر دۆستی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئاگاداری بێت، هه‌روه‌ها هونهرمهندانیشم ئاگادار کرده‌وه و لهسایتهکانیشهوه بلاوم کرده‌وه. ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ بیڵێم که ته‌نها نه‌ورۆزتیڤی ڕیکلامی بۆ کردین له ته‌له‌فزیۆنه‌کان و به‌داخه‌وه به‌بێ هیچ بیانویه‌ک ئه‌وانی تر کاری ڕیکلامیان نه‌کردو بگره کامێراکانیشیان نه‌نارده ناو هؤلی شیعر خوێندنه‌وه‌که که نزیکه‌ی 80 که‌س ئاماده‌بوو.
له‌لایه‌کی تر ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی که هه‌میشه مه‌یڵ بۆ خورماڵی ده‌که‌ن بۆ شیعر وه‌رگرتن به‌داخه‌وه ئاماده نه‌بوون، لێره‌دا ده‌مه‌وێت ویژدانی هه‌مووان بوروژێنم و بپرسم ئه‌وه شیعره‌کانی خورماڵی نیه به‌سه‌ر ده‌می زۆرێک له هونه‌رمه‌ندانه‌وه، ئه‌وه سروده‌کانی نیه که له‌کاتی ته‌نگانه‌دا شاشه‌کانی ته‌له‌فزیۆنه‌کان ده‌گرێت، ئه‌ی بۆچی نه که‌ناڵه‌کان نه گۆرانی بێ‌ژان ئاماده‌نه‌بوون؟
سه‌یر له‌وه‌دایه زۆربه‌یان ته‌نانه‌ت سیدی گۆرانیهکانیشیان نانێرن بۆ خورماڵی. سه‌یره هه‌موو شتێ به‌رامبه‌ری هه‌یه ته‌نها شیعر نه‌بێ که له‌ولاتی ئێمه‌و لای گۆرانی بێژ‌و خه‌ڵکیش بێ به‌رامبه‌ره، گۆرانی بێژ کاتێ گۆرانی تۆمار ده‌کات، هه‌قی هه‌موو کارمه‌ندان ده‌دات ته‌نها شاعیر نه‌بێ، ئاخر خۆ له‌بری پاره ده‌توانن ته‌له‌فۆنی یان خۆشه‌ویستیه‌ک بنێرن بۆ خورماڵی.
ئه‌مه له‌کاتێکدا ته‌له‌فزیۆنه‌کانیش ئاماده نین ته‌نها چه‌ند چرکه‌یه‌کیش بێ ڕیکلام بکه‌ن بۆ ئه‌م کاره‌ی خورماڵی.
داخۆ بۆچی؟ چاره چیه؟
ئه‌وه ناخی شێواوی مرۆڤی کورده که هه‌میشه نرخی شاعیرێکی وه‌ک خورماڵی به‌م شێوه‌یه ده‌خه‌مڵێنێ، ده‌نا ده‌بوو ئه‌و گۆرانی بێژه‌ی که‌له هۆڵه‌ندایه و شیعری خورماڵی ده‌کاته ئه‌لبوومه‌کانی ده‌بوو ڕۆژی کۆڕه‌که‌ی خورماڵی له‌به‌یانیه‌وه ئامادهبوایهو بگره ببوایه به هۆکارێ بۆ زیاتر خۆشکردنی کۆڕه‌که به کۆپله‌یه‌ک له گۆرانیه‌کانی هه‌روه‌کو چۆن منداڵانی تیپی نامۆ‌و خاتوو دانیاو تارا ڕه‌سول گۆرانی و شیعره‌کانی خورماڵیان کرده دیاری بۆ ئاماده‌بوان.