ئه‌گه‌ر فیلمی دۆکمێنته‌ری سه‌رپێی بیت(improvisation) ! واته 2CO ئاوه نه‌ک O2H! یان بڵێین عیسا پێغه‌مبه‌ری ئیسلامه – و- مه‌حه‌مه‌دیش مه‌سیحیه – و هه‌روه‌ها خۆر له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه هه‌ڵدیت! ئه‌م بۆچونه گومان لێکراوانه نموونه‌ی ئه‌و هه‌ڵه کوشندانه‌ن که له سینه‌ما کوردیه‌کا- ژماره3- نۆڤێمبه‌ری 2009 بڵاوکراوه‌ته‌وه له نوسراوێك به ناونیشانی تیۆڕی سینه‌ما– فیلمی دۆکومێنته‌ری– ئه‌م بابه‌ته بێهاوتا ناراسته، نا زانستی و نا ئه‌کادیمیه – هۆیه‌کانی ئه‌م بۆچونه ده‌خه‌مه به‌رده‌م خوێنه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی زیانیان لێنه‌که‌ویت و به‌م شێوه سه‌رلێشێواویه له مانا‌ی فیلمی دۆکومێنته‌ری نه‌گه‌ن و ئاگادار ی ڕاستیه‌کان بن. پێشه‌کی با پیناسه‌یه‌کی فیلمی دۆکومینته‌ری- به‌لگانامه‌یی- بکه‌ین:
هه‌ندێك ڕه‌نگه بڵین فیلمی دۆکومێنته‌ری واته تۆمارکردنی ڕوداوێكی ڕاستی له کات و شوێنێکی دیاری کراودا که به‌سه‌ر که‌سێک یان که‌سانێکی هه‌بوودا هاتوه یان دێت، گێرانه‌وه‌ی ئه‌م روداوه راستگۆیه- به‌بێ به‌کارهێنانی چیرۆکی داڕیژراو(سکرین پله‌ی)، ئه‌کته‌ر و بڕگه‌کانی تر که له فیلمی سینه‌ما (فیکشن) دا هه‌ن! که‌سێکی تر ڕه‌نگه بڵیت فیلم دۆکومێنته‌ری واته پێچه‌وانه‌ی فیلمی فیکشن، به‌ڵام ئایه ئه‌م پێناسه ته‌واوه؟
نه‌خیر، چونکه لێره‌دا پرسیار دێته کایه‌وه، بۆ نموونه تۆ فیلمکار نیت به‌ڵام سه‌یرانێك ده‌که‌یت، کامیرات هه‌یه، سه‌یرانه‌که‌ت تۆمار ده‌که‌یت به کامیرا!یاخود بڵێین زه‌ماوه‌نده‌که‌ت تۆمارده‌که‌یت وه‌ك فیلم ، ئایه ئه‌مانه فیلمی دۆکومێنته‌رین به‌مانای وشه؟ به‌ڵی ڕوداوه‌کان ڕاستین، که‌سه‌کان ڕاستگۆن، به‌ڵام ئایه ئه‌و فیلمانه‌ی زه‌ماواند و سه‌یران ده‌کرێت ناوی فیلمی دۆکومێنته‌ریان لێبنرێت؟
نه‌خیر چونکه فیلمی دۆکومێنته‌ری ناوه‌رۆك و هۆی به‌رهه‌م هێنانیان گه‌لێك له‌م شێوه کاره سادانه تێکه‌ڵکێشتره و لیره‌دا ماوه‌ی ئه‌وه‌مان نییه که برۆینه ناو ئه‌م باسه‌وه و پێناسه‌ی سه‌رتاسه‌ری فیلمی دۆکومێنته‌ری بکه‌ین- به‌ڵام با بڵین فیلمی دۆکومێنته‌ری روداوێکی ڕاستی دروست کراوه،.
به‌ڵی دروست کراوه هه‌روه‌ك فیلمی سینه‌ما (فیکشن) چونکه فیلمکاره‌کان و به‌رهه‌م هێنه‌ره‌کانی ئه‌و فیلمه دۆکومێنته‌رییه پێشتر بریاریان داوه له‌و ڕوداوه ڕاستیه‌دا چه‌ندی تۆمار بکه‌ن، چی به‌شێکی هه‌ڵبژێرن، چی دروست بکه‌ن و چۆن دروستی بکه‌ن وه بۆچی و بۆ کێی دروستی بکه‌ن وه بۆ کام مه‌به‌ست. واته پێش ئه‌وه‌ی فیلمکاری ده‌ستپێبکات ناوه‌رۆکی فیلمه‌که نوسراوه‌ته‌وه وه ئاماده‌یه بۆ دروستکردن به به‌کارهێنانی کامیرا، مایکرۆفۆن، چرا، ئێدیت، و هتد.
فیلمی دۆکومێنته‌ریش هه‌روه‌کو فیکشن شیوازی ، ژانه‌ر‌ی جیاوازیان هه‌یه. له‌مانه :لیکۆڵینه‌وه(ئینڤێستیگه‌تیڤ)، چاودێری(ئۆبسێرڤه‌یشناڵ)، ڕیپۆرتاجی(پرێزنته‌ری/ ریپۆرتێری)، مێژوویی(هیستۆریکاڵ)، تاقیکردنه‌وه‌یی (ئێکسپێریمێنتاڵ)، جوانکاری (په‌ۆیتیک) و هتد. ئه‌مه‌ش ده‌یسه‌ڵمێنێت که فیلم دۆکومێنته‌ری دروست کراوه، ئه‌گه‌ر نا، ئه‌م ژانه‌ره جیاوازانه بۆ چی؟
بابێنه‌وه سه‌ر بابه‌ته که‌مان و هه‌ندێك له نوسراوه‌که‌ی له‌سینه‌ما کوردیه‌که‌دا هاتوه بخوینینه‌وه – ده‌ڵیت: (له فیلمی دۆکومێنته‌ریدا تیزوتۆپیک سه‌ره‌تایه و نه نووسه‌ر و نه ده‌رهێنه‌ر یان به‌رهه‌م هێنه‌ر و که‌سایه‌تی کامیراش نازانن که دید و نیگاکان به‌ره‌و کوێ ده‌روات و چی ڕوده‌دات له کاتی دروست کردن و به‌رهه‌م هینان…!)
تیزوتۆپیك! له فیلمی دۆکۆمینتاری تیزوتۆپیک نیه، به‌ڵکو بیرۆکه هه‌یه (سینۆپسیس)، که زۆر به‌وردی و به زیره‌کی دارێژراوه له یه‌ك یان دوو لاپه‌ره‌دا له‌لایه‌ن نوسه‌ره‌وه یان ده‌رهینه‌ر، واته خاوه‌ن بیرۆکه‌که. بیرۆکه به‌کاردێت وه‌كو هه‌نگاوی یه‌که‌م بۆ سه‌رنج ڕاکیشان به‌رهه‌مهێنه‌ر و په‌یداکردنی خه‌رجی(بوجه) بۆ دروستکردن فیلمه‌که. به‌ڵام کاتێك کۆمپانیایه‌کی فیلم، ته‌له‌فیزیۆنێك ئه‌م بیرۆکه‌یاین پێ باش بیت، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتی بیرۆکه‌که بکه‌ن و به‌به‌رهه‌می بهێنن وه‌ك فیلم، ئه‌وان داواده‌که‌ن له خاوه‌ن بیرۆکه‌که بروات بۆ هه‌نگاوی دوو، ئه‌ویش داڕشتنی ئه‌و بیرۆکه‌یه‌یه به فراوانی واته ناوه‌رۆکی فیلمه‌که(تریتمێنت) که‌ڕه‌نگه تاکو ده یاخود دوانزه لاپه‌ره‌ی پێویست بێت بۆ نوسینه‌وه‌ی، بۆ ئه‌وه‌ی پیش ده‌ستپێکردن به‌کار گشتی بابه‌ته‌که و لایه‌نه‌کانی فیلمکاری ڕونبکاته‌وه.
(تێزوتۆپیك سه‌ره‌تایه!!)
ئه‌گه‌ر تێزوتۆپیک مه‌به‌ست ناوه‌ڕۆك فیلم بیت- له‌کاتی ده‌ستپێکردن به فیلمکاری ناوه‌ڕۆك ناتوانێت سه‌ره‌تابێت! ئه‌مه زۆر هه‌ڵه‌یه ، نموونه له‌شێوازی فیلم دۆکومێنته‌ری میژووییدا، ڕوداوی رابردو، ده‌رهێنه‌ر، نووسه‌ر و به‌رهه‌مهێنه‌ر هه‌موو زۆر چاك ده‌زانن خاڵ به خاڵ چی‌یان ده‌وێت فیلم بکه‌ن، له‌گه‌ڵ کێ دیدار بکه‌ن، پرسیاری چی بکه‌ن، چی کاتێك وله کوێ بیکه‌ن. هه‌موو به‌رنامه‌ی بۆ دانراوه، وه هه‌روه‌ها شێوه‌ی فیلمکاری و به‌کارهێنانی کامیرا، وینه و ده‌نگ – هه‌موو پێشتر ته‌واو بیری لێکراوه‌ته‌وه و بڕیاری له‌سه‌ر دراوه وه ئه‌وسا ده‌ست به کارکراوه. ئه‌م هه‌نگاوه‌سه‌ره‌کییه پێی ده‌وترێت پشکنین یان گه‌ڕان و لیکۆڵینه‌وه له ناوه‌ڕۆكی روداو( ڕیسێرچ)، ئه‌مه‌ش له کاتی به‌رهه‌م ئاماده‌کردن (پری- پرۆده‌کشن) ، مۆرۆڤی پسپۆڕی خۆی هه‌یه (ریسێرچه‌ر) که ڕۆڵێکی زۆر باڵای هه‌یه له ئاماده کردنی هه‌موو بواره‌کانی پێویست که په‌یوه‌ندیان به ناوه‌ڕۆکه‌وه هه‌بێت. له فیلمێکه‌وه بۆ فیلمێکی ترماوه‌ی ئه‌م گه‌ڕانکاریه ده‌گۆڕیت، به‌ڵام به‌لایه‌نی که‌مه‌وه پێویست به دوو هه‌فته هه‌یه تاکۆ ریسێرچی زۆربه‌ی زۆری بواری فیلمکاری و ناوه‌رۆک ئاماده بکات، وه ئه‌وسا ده‌سته‌ی به‌رهه‌مهێنان کات و شوین کار (سکێجوه‌ڵ) ده‌ستنیشان ده‌که‌ن و دوای ئه‌وه ده‌ست به فیلمکاری ده‌کرێت، واته ناوه‌ڕۆك سه‌ره‌تا نیه، به‌ڵکو زۆربه‌ی فیلم له (پری- پرۆده‌کشن) ئاماده کراوه.
(نه نوسه‌ر، نه ده‌رهینه‌ر یان به‌رهه‌مهێنه‌ر و که‌سایه‌تی کامیراش نازانن که دید و نیگاکان به‌ره‌و کوێ ده‌ڕوات و چی ڕوده‌دات له کاتی دروست کردن و به‌رهه‌مهینان…!!!)
ئه‌ی هاوار ئه‌م تیۆری‌یه بێ سه‌روبه‌ره له کام دۆکومێنته‌ری دا بینراوه؟ له کام په‌رتوکی فیلمکاری دا نوسراوه‌ته‌وه؟
کاتێك ناوه‌ڕۆکی فیلمێکی دۆکومێنته‌ری، به‌هه‌ر شێوازێكیه‌وه بیت، داده‌ڕژێردرێت و ڕیسێرچ و پلان و خه‌رجی و کات و شوێنی ته‌واو ئاماده ده‌کریت، نووسه‌ر، فیلمکار، به‌تایبه‌ت ده‌رهینه‌ر و پڕۆدیسیۆ‌ر و کۆمپانیای به‌رهه‌مهینان زۆر باش ده‌زانن ناوه‌ڕۆك چیه، و هه‌روه‌ها باش ده‌زانن که ده‌یانه‌ویت له‌گه‌ڵ کێ دیدار بکه‌ن و نیگاکان به‌ره‌و کوێ به‌رن و هه‌موو کات ته‌واو ئاگادارن له ناوه‌ڕۆك بۆ ئه‌وه‌ی به هیچ جۆریك له چیرۆك و ڕوداو سه‌ره‌کی فیلمه‌که دورنه‌که‌ونه‌وه، واته پێش ده‌ستکردن به فیلمکاری هه‌موو ده‌زانن ده‌یانه‌وێت چی بابه‌ت و ڕوداوێك بخه‌نه‌ڕو، چۆن بیخه‌نه‌ڕو و به‌کام شێواز. له فیلمی دۆکومێنته‌ری چاودێری(ئۆبسێرڤه‌یشناڵ) له کاتی تۆمارکردن ڕه‌نگه ڕوداوی نوێ بیته پیشه‌وه که ببێته هۆی دورکه‌وتنه‌وه له ناوه‌ڕۆکی ره‌سه‌نی فیلمه‌که، به‌ڵام به‌زوترین کات فیلمکاره‌کان هه‌وڵده‌ده‌ن ڕوبه‌ڕوی ئه‌و ڕوداوه نوێیه ببنه‌وه و بیگه‌ڕێننه‌وه سه‌ر سکه‌ی ناوه‌ڕۆکی فیلمه‌که که پێشتر نوسراوه‌ته‌وه و بریاری له‌سه‌ر دراوه، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕوداوه تازه‌یه سودبه‌خش نه‌بیت بۆ ناوه‌ڕۆکی ڕه‌سه‌نی فیلمه‌که – ئه‌وا فیلمکاره‌کان نه‌ك هه‌ر دوای ناکه‌ون به‌ڵکو پشتگۆی ده‌خه‌ن و یان له کاتی پیچه‌وانه‌و (ئێدیت) ئه‌و روداوه تازه‌یه ده‌بردرێت و له فیلمه‌که ده‌رده‌کرێت، واته ده‌توانین بڵێین ڕوداو ئه‌گه‌ر دۆکومێنته‌رییش بێت، که بڕیار له‌سه‌ری درا، ئیتر ده‌که‌وێته ژێرده‌ست و کۆنترۆڵی فیلمکاران بۆ ئه‌وه‌ی له ناوه‌ڕۆکی سه‌ره‌کی فیلم ده‌رنچێت، وه نووسه‌ر، ده‌رهینه‌ر و به‌رهه‌مهێنه‌ر زۆر باش ده‌زانن چی روده‌دات له کاتی تۆمارکردن فیلمه‌که، وه ئاماده‌نین بکه‌ونه دوای ڕوداوێک که په‌یوه‌ندی به‌و فیلمه‌وه نه‌بیت.
به‌شیکی تری نوسراوه‌که ده‌ڵیت:
(ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بته‌وێت هه‌ندێك پرسیار بکه‌یت و که‌سێك بدوێنیت، ڕه‌نگه وه‌ڵامه‌که‌ی ئه‌و که‌سه به‌ره‌و جێگه‌یه‌کت به‌رێت که پڕبێت له گرێ و کێشه و کێبڕکێ و سه‌مه‌ره که خۆت حه‌زی پێ ناکه‌یت…!!!!)
ئه‌مه ڕاست نییه چونکه پرسیاره کان پیش‌تر هه‌موو لیکۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر کراوه و بڕیاریان له‌سه‌ر دراوه و نوسراونه‌ته‌وه، وه له کاتی فیلمکردن دیداردا ته‌نهائه‌و پرسیارانه ده‌کرێن که په‌یوه‌ندیان ڕاسته‌و خۆ به ناوه‌رۆکی فیلمه‌که‌وه هه‌بێت. ئایه بۆچی فیلمکار ده‌بێت دوای پرسیارێك بکه‌وێت که هیچ په‌یوه‌ندی به ناوه‌رۆکی فیلمه‌که‌وه نه‌بێت و خۆی توشی کێشه‌و کێبڕکێ و سه‌مه‌ره بکات ؟
ئه‌م کاره ته‌نها له فیلمکاری سه‌رلێشێواو و نه‌زان ده‌وه‌شێته‌وه، چونکه فیلمکاری هۆشیار و زیره‌ک باش ده‌زانێت چی پرسیارێك بکات، که‌ی، بۆچی و چۆن بیکات. ئه‌گه‌ر وه‌ڵام له مه‌به‌ستی ئه‌و نه‌بیت، ئه‌و وه‌ڵامه فڕێ ده‌درێت و فیلمکار ناکه‌وێته دوای.
به‌شیکی تری نوسراوه که ده‌ڵیت:
(دۆکومێنته‌ری فیلم هونه‌ری سه‌رپێیه {ئیمپرۆڤایزه‌یسشن}، که ده‌ستپێده‌که‌یت نازانیت چی بڵێیت؟… که ده‌بێ دوایی ده‌نگی گیره‌وه‌ر یان شیکه‌ره‌وه یان ده‌نگی ده‌رهینه‌ر بخه‌یته سه‌ری وه‌ك {ڤۆیس ئۆڤه‌ر ، ڤۆیس ئینتێریه‌ر، ڤۆیس ئانده‌ر}، که تێکست ده‌شکێت…!!!!!)
به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر فیلم دۆکومێنته‌ری هونه‌ری سه‌رپێی (ئیمپرۆڤایزه‌یشن) بیت، منیش ده‌ڵیم خۆر له رۆژئاواوه هه‌ڵدیت. ووشه‌ی سه‌رپێی یان کتوپر(ئیمپرۆڤایزه‌یشن)، ووشه‌یه‌که که له دونیای دراما و شانۆ به‌کاردێت، واته کاتێك ئه‌کته‌رێك له‌پر ڕسته‌یه‌ك، گیرانه‌وه‌یه‌ك یان دیمه‌نێك دروست ده‌کات که له‌سه‌ر داواکاری ده‌رهێنه‌ر نه‌بیت و له‌ناو ده‌ق- نوسراوه‌که‌دا نه‌بێت. ئایه فیلم دۆکومێنته‌ری شانۆ و ئه‌کته‌ری کردنه؟
دا‌وام له خوێنه‌ر و فیلمکاری کورد ئه‌وه‌یه که برۆن چی په‌رتوك چی تیۆری و چی نوسراو هه‌یه که تاکو ئێستا له‌سه‌ر فیلم دۆکومێنته‌ری نوسراوه‌ته‌وه- بیخۆێننه‌وه – بزانن له هیچ شوێنێكدا هیچ که‌سێك به‌م شێوه سه‌رلێشێواویه ووشه‌یه‌ی کوتوپر یان سه‌رپێی (ئیمپرۆڤایزه‌یشن)ی به‌کارهیناوه بۆ فیلمی دۆکومێنته‌ری؟ به‌ڕاستی ئه‌مه گه‌وره‌تره‌ترین *کفره* که تاکو ئێستا کرابیت به پێناسی فیلمی دۆکومێنته‌ری چونکه دۆکومێنته‌ری ته‌واو دژی سه‌رپێیه. ئه‌مه وه‌ك ئه‌وه وایه که ئاگر به به‌نزین بکوژێنیته‌وه –
(که فیلمی دۆکومێنته‌ری ده‌ستپێده‌کات نازانیت جی بڵێیت…!!!!!!)
چۆن چۆن چۆن؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر نه‌زانیت چی بڵێیت، چی دروست ده‌که‌یت و که‌وتویته دوای چی؟ هه‌ر باشه ئه‌م باسه به کوردی نوسراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر خۆمانی پی ڕیسوا ببین.
(ده‌نگی گێره‌وه‌ر، شیکه‌ره‌وه یان ده‌رهێنه‌ر…!!!!!!!)
ئه‌مه له کوێ نوسراوه‌ته‌وه، له کوێ وه ئه‌م* تیۆریه* هاتووه؟ ده‌رهێنه‌ر ڕه‌نگه ده‌نگی زۆر ناخۆش بێت، یان فیلم دۆکومێنته‌ری هه‌یه پێویستی به ده‌نگی گێڕه‌وه‌ر نیه. ئه‌گه‌ر پێویستیش هه‌بیت ئه‌وه مرۆڤی یان مرۆڤانی سه‌ره‌کی که فیلمه‌که له‌سه‌ر روداوی ژیان ئه‌وانه، ڕوبه‌روی کامیرا راسته‌وخۆ ده‌نگ تۆمار ده‌که‌ن (ساوندبایت) له نێوان دیداره‌کان و تۆمارکردنی روداوه‌کاندا. ته‌نها ئه‌گه‌ر له دوایدا، له کاتێکدا که به ده‌نگی راسته‌وخۆ وه‌کو پێویست چیرۆک نه‌هاته به‌رهه‌م، ئه‌وسا له (پۆست- پرۆده‌کشن)، له ستودیۆ له کاتی ئێدت، بۆ به‌رده‌وامی پێدان له گیرانه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی فیلمه‌که، به ده‌نگی ئه‌و که‌سانه‌ی ناو فیلمه‌که، واته خاوه‌ن چیرۆک – وه‌کو ده‌نگی که‌سی یه‌که‌م گێره‌وه‌ری (نه‌ره‌یشن) تۆمارده‌کرێت له شوێنی پێویست له‌سه‌ر فیلمه‌که، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌نگی که‌سی یه‌که‌م پێویست نه‌بیت، بۆ نمونه ناوه‌ڕۆك فیلم له‌سه‌ر جه‌نگی ئه‌مریکا وعیراقه، ئه‌وسا ده‌نگی سێیه‌م به‌کار دێت، واتا که‌سێکی شاره‌زا و ده‌نگخۆش که له فیلمه‌که‌دا بونی نیه (نه‌ره‌یته‌ر)، له‌و شوێنه‌یا پێویست بێت، به‌ده‌نگی ئه‌و مرۆڤه چیرۆکه‌که به‌رداوی وه‌رده‌گرێت، نه‌ك ده‌نگی ده‌رهینه‌ر.
(ڤۆیس ئانده‌ر، ڤۆیس ئینتێریه‌ر و ڤۆیس ئۆڤه‌ر…!!!!!!!!)
چی چی چی چی؟ به‌ڕاستی زۆر سه‌یره وه‌كو ئه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی دۆکومێنته‌ری فیلم له‌ناو کوردا تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌بیت که له فیلمکار و شاره‌زایان و پسپۆڕانی جیهانی فیلمی دۆکومێنته‌ریه‌وه نادیار و وون بیت! چونکه من وا بۆ ماوه‌ی بیست ساڵه فیلم دۆکومێنته‌ری دروست ده‌که‌م- و وه‌كو یه‌که‌م ده‌رهێنه‌ر و فیلمکاری کوردم له مێژوودا – که فیلمه‌کانم له ته‌له‌ڤیزیۆن بی بی سی ، که‌ناڵی چوار به‌ریتانی و له زۆربه‌ی هه‌ره زۆری که‌ناڵه‌کانی جهیان نیشان دراوه، تاکو ئێستا من ووشه‌ی (ڤۆیس ئانده‌ر و ڤۆیس… ته‌ره‌ماش)م نه‌بیستوه به‌کار بیت له ناو زمان و ڕێزمانی فیلم دۆکومێنته‌ری ی‌دا. به‌ڵی ڤۆیس ئۆڤه‌ر هه‌یه. به‌ڵام ئه‌مه گێروه‌ری نیه به‌مانای (نه‌ره‌یشن) و ڤۆیس ئۆڤه‌ریش هه‌موو کات له فیلمی دۆکومێنته‌ریدا به‌کار نایات.
به شیکی تری زۆر سه‌یر که له‌م نوسراوه‌دا هاتوه ده‌ڵیت:
(کامیرا پێویست ناکات له کاتی جوڵانه‌وه‌یدا به‌هایه‌کی تر یان دید و نیگایه‌کی تر به کێش بکات بۆ سه‌ر ئه‌و کاره‌کته‌ره‌ی که ده‌ی گریت…!!!!!!!!!)
کاره‌كته‌ر ! کاره‌كته‌ری چی؟ بۆچی ئه‌مه با‌س و تیۆڕی فیلم سینه‌ما و فیکشنه که کاره‌كته‌ری تێدا بیت؟ له فیلمی دۆکومێنته‌ری که‌سه‌کانی ناو روداو كه‌سی ڕاستین نه‌ك ئه‌کته‌ر که وه‌ك کاره‌کته‌ر باسیان لێبکریت. به‌ڵێ له هه‌ندێك فیلمی دۆکومێنته‌ری میژویی، واته دروستکردنه‌وه‌ی ڕوداوی ڕابردو، دوورنیه که‌وا کاره‌کته‌ر به‌کار بێت بۆ ڕۆڵ وه‌رگرتن- به‌ڵام ئه‌و ئه‌کته‌ره وه‌ك کاره‌کته‌ر ته‌ماشا ناکریت و ناو نابردرێت چونکه ئه‌و له‌ناو فیلمه دۆکومێنته‌ریه‌که‌دا ده‌بیت به‌و که‌سه‌ی که له روداوه‌که‌دا هه‌یه، و که‌سێکی ناوسراوه به ناو وه ناسنامه‌ی راسته‌قینه و مێژویی خۆی هه‌یه که پێناسی ده‌کات وه‌ک مرۆڤێکی هه‌بوو، نه‌ک کاره‌كته‌رێك.
نوسراوه‌که له پر له *تیۆرییه‌وه* ده‌بێت به باسی میژوو و منیش له‌مه زیاتر شایه‌نی نیه باسی له‌سه‌ر بکه‌م. هیوادارم که‌وا خوێنه‌ر سودێك له‌م باسه وه‌رگریت و له‌وه‌ش زیاتر، هیوادارم که ده‌سته‌ی نوسه‌رانی سینه‌ما کوردیکابه‌رده‌وام ماوه به‌ده‌ن به بڵاو بونه‌وه‌ی بابه‌تی سه‌رلێشیواو و زه‌ره‌رمه‌ندی وه‌كو ئه‌مه‌ی‌لێره‌دا باسمان لێکرد، بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی ئه‌م *تیۆری‌یه* پروپوچه‌ڵانه هه‌گبه‌یان به‌تاڵ که‌ن وه چیتر سه‌رمان نه‌هێننه ژان. ڵیره‌دا کۆتایی به بابه‌ته‌که‌م دێنم و ده‌لێم:-، ئه‌وه‌ی ڕاستی زانستی و ئه‌کادیمی بێت له‌م بابه‌ته‌یا نیه ده‌رباره‌ی تیۆری فیلمی دۆکومێنته‌ری، ئامۆژگاریشم ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر که‌سێك ده‌یه‌وێت تیۆری فیلم بنوسێته‌وه، پێشتر با خۆی په‌روه‌رده بکات و له‌مانای فیلم و تیۆریه‌کانی بگات بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر و فیلمکاری ساده‌ی کورد چه‌واشه نه‌کات وه‌كو خۆی.
کارزان کرێکار شێره‌به‌یانی
London 13 –01 – 2010