زانا دزەیی: خانمە ھونەرمەند ئالان عومەر کە ئێستا لەوڵاتی سوید نیشتەجێیە دەبێتە پێشکەشکاری پرۆگرامێکی ھونەری لەرادیۆیەکی وڵاتی سوید.
لەوبارەیەوە ئالان عومەر راگەیاند ” لە رادیۆی (سالا) کە رادیۆیەکی سویدیە, پرۆگرامێکی ھونەریم ھەیە بەزمانی کوردی، زۆر مەبەستمە زیاتر ھونەری خۆمان بەگوێی خەڵکی ئەم وڵاتە خۆشەویستەدا بدەین، ھەر ئەڵقە و ھونەرمەندێک دەکەم بەمیوانی بەرنامەکەم”.