هیچ كات كاری خراپ توانای ئه‌وه‌ی نییه ناو‌و ناونیشان و پێگه‌ی كاری باش لاواز بكات و جێگه‌شی ناگرێته‌وه
زۆركه‌س هه‌ن به‌بێ هه‌ستكردن به گرنگی هونه‌ر ره‌خنه‌ی دابینكردنی میزانییه له حكومه‌ت ده‌گرن
ئه‌وانه‌ی كه بڕیاری هونه‌ریان به‌ده‌سته خه‌ڵكانێكن یان ئه‌وه‌یه نازانن هونه‌ر چییه یان له جدیه‌تی هونه‌ر ده‌ترسن
ده‌كرێت له‌هه‌ر بوارێك كه‌رتی تایبه‌ت رێی كاركردنی هه‌بوو ئیتر خزمه‌تكردنی ئه‌و بواره كاری حكومه‌تی نه‌بێت؟
كاری هونه‌ریش وه‌كو هه‌ر بوارێكی تری كاركردن له كوردستان به‌ده‌ر نیه له كێشه و گرفت،بێجگه له‌مه‌ش له‌م ساڵانه‌ی دواییدا بێ سه‌رو بهرییهكی رۆشن به‌كاره هونه‌رییه‌كانه‌وه دیاره،بێگومان ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاوه داناوه(به باش و خراپیه‌وه)ئێمه له هه‌فته‌نامه‌ی (ئاشتی نامه)به‌پێویستمان زانی دیدارێكی هونه‌ری و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵ كاراكته‌رێكی دیاری ئه‌م بواره بكه‌ین،گفتوگۆكه‌مان له‌گه‌ڵ(ئالان عمر)ی هونه‌رمه‌ند ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی لێكهوتهوه:
به‌شدار علی/ به بروای ئالان كاری هونه‌ری له ده‌ره‌وه‌ی وڵات باشتر و ئاسانتره یان له ناوه‌وه كه تۆ له هه‌ردوولا كارت كردووه..بۆچی ؟
ئالان/ بێگومان كاری هونه‌ری له‌كوردستان ئاسانتره له‌ئه‌وروپا، له‌وێ وێرای دروست بونی ستۆدیۆی باش زۆر موسیقی باش هه‌ن كه هه‌موویان ده‌توانن به‌رۆحێكی كوردیانه كاره‌كه بكه‌ن به‌ئاسانیش ده‌توانی ده‌ستت پێیان بگات و بۆكارێكی هونه‌ری كۆیان بكه‌یته‌وه. ئه‌و كات زۆر هه‌ست به ماندوبوون ناكه‌یت. به‌ڵام له‌رووی ته‌كنیك و دروستكردنی كادری هونه‌ری كاری باش نه‌كراوه، ده‌بێت هونه‌رمه‌ند له‌كوردستان بۆماستهرینێك بچێته توركیا ئه‌مانه‌ش مایه‌ی زه‌حمه‌ته بۆ هونه‌رمه‌ند .لێره‌ش له ئه‌وروپا تۆماركردنی ئه‌لبومێك دنیایه‌ك هیلاكی ده‌وێت، چونكه هه‌ر ژه‌نیارێك له شارێك و وڵاتیكه، كۆكردنه‌وه‌یان زۆر زه‌حه‌مه‌ته، كه‌وایه هونه‌رمه‌ندی كورد له هه‌ركوێ بێت كار كردن زه‌حمه‌ته بۆی. له‌كوردستان نه‌بونی ته‌كنیكاری باش لێره‌ش دوری نێوان هونه‌رمه‌ندان، ره‌نگه بوترێت ئه‌مه كێشه‌ی هونه‌رمه‌ندی نه‌ته‌وه‌كانی تریشه، به‌ڵام له هه‌ر نه‌ته‌وه‌و وڵاتێكی تر هونه‌ر داهات و ده‌سكه‌وتی باشی دارایی بۆ هونه‌رمه‌ند هه‌یه، ئه‌وكات به هێزی مادی ده‌توانێت هه‌موو دوریهكان نزیك بكاته‌وه و هه‌موو بۆشاییه‌كانی ته‌كنیكیش پڕبكاته‌وه. به‌ڵام هونه‌رمه‌ندی كورد وه‌ك خۆی ده‌بێت هونهرهكهشی به‌خێو بكات بێ ئه‌وه‌ی هیچ ده‌سكه‌وتێكی مادی هه‌بێت. ده‌بێت دنیایه‌ك خه‌رجی مادی بكات بۆیه له‌هه‌ر كوێ بێت له ئه‌وروپا یان له‌كوردستان به‌شێكی زۆر له سه‌ختی دێته رێگای كاركردنی..
به‌شدار علی/ هونه‌ری كوردی زۆری و بۆریه‌كی زۆری تیا به‌دیده‌كرێت، هۆكاری ئه‌و زۆری و بۆرییه چیه،ئایا ئه‌مه چه‌نده كاریگه‌ری له‌سه‌ر وون كردنی كاره باشه‌كان كردووه؟
ئالان/ كاتێك ئازادی كاركردن هه‌بوو له‌هه‌ر بوارێك خولیاش زیاد ده‌كات، له‌وڵاتی ئێمه‌ش ئه‌گه‌ر جوزئیش بێت ئازادی كاربونی هه‌یه و تا ئاستێك گوزه‌ران له‌باشیدایه ئه‌گه‌ر گوزه‌رانی وڵاتێكیش باش بوو خه‌مه‌كان له‌خه‌می نان و ژیانه‌وه ده‌گوزارێته‌وه بۆ حه‌زی په‌یداكردنی ناوبانگ و خزمه‌تكردنی خولیا. ئه‌وه‌یه وایكردووه له‌هه‌ر بوارێك ده‌ڕوانی خه‌ڵكێكی زۆر روی تێكردووه و ده‌یه‌وێت تواناكانی خۆی تاوبدات بۆ ئه‌وه‌ی دروستبێت، له هه‌ر روویه‌كه‌وه كه له‌گه‌ڵ حه‌زو خولیاكانی دێته‌وه، تۆ له‌بواره‌كه‌ی خۆت كاری رۆژنامه‌وانی بڕوانه، ئه‌مرۆی به‌راورد بكه به 10 ساڵ له‌مه‌و به‌ر بزانه به‌ژماره چه‌ند كه‌س و ده‌زگا و رۆژنامه‌و گۆڤار زیادی كردووه. ئه‌وكات له‌و به‌راورده‌وه ده‌توانی بگه‌یته بواره‌كانی هونه‌ریش، كه‌وایه به‌شێك له‌و زۆر بونه په‌یوه‌ندی به‌و دۆخه‌وه هه‌یه كه له‌كوردستان له‌باری ژیان و گوزه‌رانه‌وه دروست بووه، له‌باری كارتێكردنی كاره باشه‌كان هیچ كات كاری خراپ توانای ئه‌وه‌ی نییه ناو ناونیشان و پێگه‌ی كاری باش لاواز بكات و جێگه‌شی ناگرێته‌وه، ئه‌وه‌ی كه ئێستا وایكردووه هونه‌ری خراپ زه‌قتر ده‌رده‌كه‌وێت له‌كاری باشی هونه‌ری و به‌ناو هونه‌رمه‌ند دیارتربێت له هونه‌رمه‌ندی راسته‌قینه، كاری باش و خراپ نییه ئه‌وه عه‌رزو فه‌رزی راگه‌یاندنه‌كانه، ئه‌وه بێ ئاستی ئه‌وانه‌یه كه هاوكاری كاری هونه‌ری ده‌كه‌ن ئه‌م شێواویهیان خولقاندووه. راگه‌یاندن به‌رده‌وام خه‌ریكی عه‌رزكردنی كاری ئه‌وانه‌یه كه حهزوخولیاو قسه‌كانی دڵیان بۆ دڵدارهكانیان وه‌ك چیرۆك ده‌گێرنه‌وه و تێكه‌ڵی مۆسیقای ده‌كه‌ن و ناوی ده‌نێن هونه‌ر و فه‌رزیان ده‌كات به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی كه خه‌می گه‌وره‌ی هونهربونی هونه‌ریان له‌كۆڵ ناوه و له‌گه‌ڵ ئازار‌و موعاناته‌كانی مرۆڤ بوندا رێ ده‌كه‌ن. ئه‌وانه‌ش كه‌ده‌سه‌ڵاتی هونه‌ری كوردیان به‌ده‌سته هه‌موو ده‌رگاكان بۆ هه‌رزه هونه‌رمه‌نده‌كان ده‌كه‌نه‌وه‌و ده‌رگا له هونه‌رمه‌نده جدیهكان داده‌خه‌ن. ئه‌مانه‌ن هونه‌ری راسته‌قینه‌یان بێ ره‌نگ كردووه و بۆریی ئه‌و زۆره‌یان خولقاندووه كه تۆ باسی ده‌كه‌یت نه‌ك خودی زۆری و بۆریه‌كه كاری كردبێته سه‌ر ره‌وشی هونه‌ر.
به‌شدار علی/چه‌ند كه‌سانێك زۆرترین ئیمكانیاتی مادی و مه‌عنه‌ویان له‌لایه‌ن حكومه‌ت بۆ سه‌رف ده‌كرێت بۆ كاره هونه‌رییه‌كانیان،به‌ڵام به سه‌دان هونه‌رمه‌ندی به توانا به فه‌رامۆشی سپێردراون، ئه‌م دیارده‌یه چ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندان داناوه؟
ئالان/ هونه‌ر وه‌ك هه‌ر بوارێك له‌بواره‌كانی دیكه‌ی كاری حكومه‌تی ده‌كرێت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت و میزانیه‌ی بۆ ته‌رخان بكرێت. بۆچی ئه‌ركی حكومه‌ته گرنگی به‌بواری په‌روه‌رده و ته‌ندروستی و رێگاوبان و كشتوكاڵ و هتد……بدات.. ئه‌ی بۆچی ئه‌ركی ئه‌و نه‌بێت گرنگی به بواری هونه‌ریش بدات؟ ئایا ئه‌وه راسته بوترێت كه ئه‌ركی كه‌رتی تایبه‌ته گرنگی به هونهربدا؟ ئاخۆ ده‌كرێت له‌هه‌ر بوارێك كه‌رتی تایبه‌ت رێی كاركردنی هه‌بوو ئیتر خزمه‌تكردنی ئه‌و بواره كاری حكومه‌تی نه‌بێت؟ بێگومان هه‌رگیز ئه‌مه رایه‌كی دروست نییه، ئاخۆ كه‌رتی تایبه‌ت له‌بواری ته‌ندروستی و كشتوكاڵ و په‌روه‌رده‌و تادوایی كاری نه‌كردووه؟؟ ئایا ده‌كرێت مادام ئێستا نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت هه‌یه مادام پزیشكه‌كان كلینیكی تایبه‌تیان هه‌یه، مادام تاقیگه‌ی باش هه‌یه كه كه‌رتی تایبه‌ت دایمه‌زراندووه ئیتر حكومه‌ت گرنگی به‌نه‌خۆشخانه حكومیه‌كان نه‌دات و كاری حكومه‌ت نه‌بێت میزانییه بۆ بواری ته‌ندروستی دابین بكات ؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر نابێت بۆچی ده‌وترێت ئه‌ركی كه‌رتی تایبه‌ته خزمه‌تی هونه‌ر بكات و ئه‌ركی حكومه‌ت نییه؟ بێگومان وه‌ك هه‌ربوارێكی تر ئه‌وه ئه‌ركی حكومه‌ته میزانیه‌ی تایبه‌تی بۆ هونه‌ر هه‌بێت، تا ئاستێك حكومه‌تی كوردستانیش ئه‌مه‌ی كردووه، به‌ڵام زۆركه‌س هه‌ن به‌بێ هه‌ستكردن به گرنگی هونه‌ر ره‌خنه‌ی دابینكردنی میزانییه له حكومه‌ت ده‌گرن، من پێم وایه و وتوشمه هاوكاری و بڕوابونی حكومه‌تی كوردستان بۆ هاوكاری هونه‌ر ئیستیغلال كراوه له‌وه‌ڵامی پێشوش ئاماژه‌م كرد ئه‌وانه‌ی كه بڕیاری هونه‌ریان به‌ده‌سته خه‌ڵكانێكن كه یان ئه‌وه‌یه نازانن هونه‌ر چییه یان ئه‌وه‌تا له جدیه‌تی هونه‌ر ده‌ترسن، بۆیه كار بۆ هه‌رزه هونه‌رمه‌نده‌كان ده‌كه‌ن و هونه‌رمه‌نده جدیهكان پشت گوێ ده‌خه‌ن من به‌نمونه ده‌ڵێم هونه‌رمه‌ندان نه‌ریمان بابان و خالید ره‌شید له‌و میزانییه‌ی كه حكومه‌ت بۆ هونه‌ر دایناوه بۆ هونه‌ر چیان بۆكراوه؟ كام به‌سه‌ركردنه‌وه‌و ده‌ستگیرۆیی هونه‌ری ئه‌وان كراوه؟ ئایا به‌سه‌ر نه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره هونه‌رمه‌ندانه كاردنه‌وه‌ی خراپی نابێت به‌سه‌ر هونه‌ری كوردییه‌وه؟ بێگومان كاردانه‌وه‌ی خراپی ده‌بێت و هونه‌ر له هونه‌رێكی جدیه‌وه به‌ره‌و ئاقاری تهرفیهات ده‌چێت ئه‌مه‌ش زهربهدانه له ئایندهی وڵاتێك نه‌ك چه‌ند هونه‌رمه‌ندێك به‌ته‌نها.
به‌شدار علی: په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان له كوردستان،تاكو ئیستا له‌كوێی به‌رهه‌مهێنانی كادیری پرۆفیشناڵی هونه‌ری خۆی بینیوه‌ته‌وه …؟
ئالان/ هونه‌ر به‌هره‌یه كاڵا نییه دروست بكرێت، ئه‌گه‌ر كه‌سێك خاوه‌نی به‌هره‌ی هونه‌ری نه‌بێت هیچ په‌یمانگایه‌كی دنیا توانای ئه‌وه‌ی نییه بیكاته هونه‌رمه‌ند، هه‌ڵه‌ی په‌یمانگا هونه‌ریه‌كان ئه‌وه‌یه له ده‌رچونی قوتابیه‌كان ئه‌وه‌نده‌ی پشت به نه‌زه‌ری هونه‌ر ده‌به‌ستن ئه‌وه‌نده پشت به عه‌مه‌لی هونه‌ری نابه‌ستن، پێم وایه ده‌بێت سیسته‌می وه‌رگرتنی په‌یمانگا هونه‌ریه‌كان گۆڕانكاری گه‌وره‌ی به‌سه‌ر بێت، چونكه هونه‌ر مادام ده‌ركه‌وتنی تیایه‌و خه‌ڵك له‌ڕێیه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت شتێكی نۆرماڵه زۆر گه‌نجێك رووبكاته ئه‌و بواره و بیه‌وێت له‌په‌یمانگا بخوێنێت، به‌ڵام هه‌رگیز نۆرماڵ نییه په‌یمانگا هونه‌ریه‌كان بكه‌ونه ژێركاریگه‌ری ئه‌م لێشاوی روتێكردنه و ئه‌زمونی عه‌مه‌لی زۆر باشی ئه‌وانه نه‌كه‌ن كه بۆ هونه‌ر وه‌ریده‌گرن، تاكو ئێستا من گه‌وره‌ترین كێشه‌ی به‌رده‌م په‌یمانگاكان له‌وه‌دا ده‌بینم به‌وردی له‌و باره‌یه‌وه كاریان نه‌كردووه كام لهدهرچوهكانی په‌یمانگا له‌سه‌ریان بوه پێش ئه‌وه‌ی ده‌ربچن دابه‌شی موزیكی گۆرانیه‌ك له ئه‌ستۆبگرن و ئاماده‌كردنی پارچهموزیكێكی تایبه‌تیان پێ بسپێردرێت كه لهژهنین و دابه‌شی خۆیان بێت؟ بێگومان له‌م باره‌وه به‌جدی ئاماده‌یی نه‌كراوه بۆیه نه‌یانتوانیوه كادری پرۆفیشناڵ دروستبكه‌ن راسته چه‌ند كه‌سێك دروست بوون پرۆفیشناڵانه كار ده‌كه‌ن و ده‌رچوی په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی هه‌ولێرن وه‌ك هه‌ڵبه‌ست سه‌لاح و گۆران و شیاو كه‌مال و زیره‌ك حه‌مه ئه‌مین و چه‌ندێكی تر، به‌ڵام ئاشكرایه ئه‌وانه به‌رله‌وه‌ی بچنه په‌یمانگا له‌گه‌ڵ حه‌زی هونه‌ری توانا‌و به‌هره‌ی هونه‌رییان هه‌بووه، وه‌ك زۆرێك له‌وانه‌ی به‌بێ ئه‌وه‌ی بچنه په‌یمانگاش هونه‌رمه‌ندو موزیكزانێكی باشن، كه‌وایه ره‌چاو نه‌كردنی به‌هره‌و توانایه له‌كاتی وه‌رگرتن وایكردووه په‌یمانگاكان ته‌نها به‌رهه‌میان دروستكردنی مامۆستا بێت نه‌ك هونه‌رمه‌ندی پرۆفیشناڵ، به‌داخه‌وه ده‌بینم زۆر كه‌س ره‌خنه‌ده‌گرێت له‌وه‌ی ده‌رچوانی په‌یمانگا هونه‌ریه‌كان ده‌كرێنه مامۆستا له‌بوارێكی تر نه‌ك بواری هونه‌ر، بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بكه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر ده‌رچویه‌كی په‌یمانگا نه‌توانێ به‌عه‌مه‌لی كارێكی جدی هونه‌ری بكات و دابه‌شی موزیكی گۆرانیه‌ك له ئه‌ستۆبگرێت و ئاوازێك دابنێت بكرێته مامۆستای هونه‌ر چ كاره‌ساتێك ده‌خولقێنێت. ده‌بێت لێبوردن له ده‌رچووه باشه‌كانی په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی شاره‌كانی تریش بخوازم ره‌نگه من نه‌یانناسم و كارهكانیانم نه‌دی بێت بۆیه ناویانم نه‌هێناوه.
به‌شدار علی/ دوا پرۆژه‌ی (ئالان)چیه و ئه‌گه‌ر تیشكێك بخه‌یته سه‌ر ناوه‌رۆكی پرۆژه‌كه‌ت و خوێنه‌رانی لێ ئاگادار بكه‌یته‌وه؟
ئالان/ دوای ئه‌وه‌ی c.d پهنحهرهكهم بلاوكرده‌وه ئێستا له‌گه‌ڵ گروپی دهۆك به‌رهه‌مێكم هه‌یه كاری موسیقای ته‌واو بوه‌و به‌رهه‌مێكی فۆلكلۆری ده‌ڤه‌ری موشێ یه، مامۆستا جمال مه‌حه‌مه‌د ئه‌دیب كاری مۆسیقای ئاماده كردوه، به‌ده‌ر له‌مه‌ش چه‌ند كارێكی باشی هونه‌ریم له‌به‌رده‌سته‌و ئێستا كاریان له‌سه‌ر ده‌كه‌م له داهاتوو رایاندهگهیهنم.
زۆر سوپاس بۆ كاك به‌شدارو رۆژنامه‌ی (ئاشتی نامه)ی ئازیز كه ئه‌ركتان كێشا‌و وویستان من بدوێنن و كۆمه‌ڵێك كه‌یسی گرینگی هونه‌ری كه كێشه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردییه بخه‌نه روو.
تێبینی/ئه‌و چاوپێكه‌وتنه له ژماره (54)ی هه‌فته‌نامه‌ی (ئاشتی نامه) بڵاوبۆته‌وه.
سازدانی/به‌شدار علی