نووسینی: د. نه‌زه‌ند به‌گیخانی- زانكۆی بریستڵ
“ئه‌مڕۆ گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاشتی و ژیانێكی مرۆڤانه له جیهان وزه‌ی ئه‌تۆمی نیه، به‌ڵكو وزه‌ی سێكسیه”. ئه‌م رسته‌یه هی زانایه‌كی ئه‌مریكیه، دكتۆر جۆن رۆك، كه له ساڵی 1954 له كاتی راگه‌یاندنی یه‌كه‌مین حه‌بی مه‌نع دركاندی. ئه‌م قسه‌یه ئه‌گه‌ر له زه‌مه‌نێكی دیكه و بۆ واقیعێكی جیاواز وترا بێت، ئه‌وه ئه‌مڕۆ بۆ واقیعی كوردستان واتاداره.
به رای پسپۆڕانی بواری ته‌ندروستی، ئه‌مڕۆ كوردستان مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئایدزی لێده‌كرێت 1. هه‌روه‌ها به پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی زانكۆی بریستڵ كه ماوه‌ی ساڵ و نیوێكه له‌سه‌ر بنچینه‌ی چاوپێكه‌تن و توێژینه‌وه ی مه‌یدانی خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌كادیمیه ده‌رباره‌ی توندوتیژی و تاوانه‌كانی نامووسپه‌رستی له كوردستانی عێراق، یه‌كێك له هۆكاره‌كانی زیادبوونی توندوتیژی له‌م ده‌ڤه‌ره بریتیه له نه‌بوونی په‌روه‌رده و هۆشیاری سێكسی 2. گومانی تێدانیه كه مه‌ترسی كوشنده بۆ سه‌ر ته‌ندروستی و روودانی توندوتیژیی رۆژانه ده‌بنه مایه‌ی پشێوی و نائارامی و كاره‌سات بۆ تاك و سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگه. ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه كه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به جدی وه‌ربگیڕێت و شێلگیرانه كاری له‌سه‌ر بكرێت.
په‌روه‌رده‌ی سێكسی بریتیه له داڕشتنی پرۆگرامی به‌رنامه‌ڕێژ و زانستیانه له لایه‌ن پسپۆڕانه‌وه بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی رای گشتی ده‌رباره‌ی سێكچوالیتێی مرۆڤ له‌سه‌ر هه‌موو ئاستێكدا: له رووی بایۆلۆژی و ناسینی جه‌سته و پێویستیه‌كانی، له رووی په‌یوه‌ندی و كرده‌ی سێكسی له نێوان مرۆڤه‌كان؛ پیتاندن و منداڵنانه‌وه، رێكخستنی پیتاندن (reproduction regulation ) و مه‌نعكردنی سكپڕی، پلانی خێزانی (family planning)، پرۆسه‌ی تێكه‌ڵبوون و لێپرسراویه‌تی و توانای كه‌سه‌كان له دروستكردنی په‌یوه‌ندیی دروست له رووی فیزیكی و سۆز و عاتیفه‌وه، ئازادیی تاك و سه‌ربه‌خۆیی له بڕیاردان له‌سه‌ر ژیان و دوارۆژ و له په‌یوه‌ندی و پێكه‌وه‌ژیان به پێی حه‌زی مرۆڤ و له‌سه‌ر بنچینه‌ی رێز له مافی به‌رامبه‌ر، چۆنیه‌تیی دروستكردنی منداڵ و نه‌وه‌نانه‌وه، ئاسووده‌یی عه‌قڵی و فیزیكی و خۆپاراستن له نه‌خۆشیه په‌یوه‌ندیداره‌كان به سێكسه‌وه تا بره‌ودان به كولتوری لێبوردن و به‌خشنده‌یی و قبوڵكردنی جیاوازی و ره‌فتاری سێكسی جیاواز.
جێگای داخه، له‌به‌ر نه‌زانی و دواكه‌توویی، هه‌روه‌ها له‌به‌ر سه‌رداریه‌تیی مزگه‌وت و گرنگیدانی سه‌ره‌كیی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و رۆشنبیریش ته‌نها به سیاسه‌ته‌وه (سیاسه‌ت له ئاستێكی لۆكالی و حیزبی‌دا) ، په‌روه‌رده و هۆشیاری سێكسی له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه نه‌ك هه‌ر گرنگی پێنه‌دراوه، به‌ڵكو به واتایه‌كی جیا و وه‌كو “ناحه‌ز” و “عه‌یبه” لێكدراوه‌ته‌وه. له ئه‌نجامدا چه‌شنی وشه‌ی “سێكس” وه‌كو تابو مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه و له ژیانی سیاسی و گشتی و ئاشكرای خه‌ڵك وه‌ده‌رنراوه. ئه‌مه له كاتێكدا، سێكس ئه‌مڕۆ له كوردستان ئاماده‌ییه‌كی زۆری له شوێنه گشتیه‌كاندا هه‌یه؛ له دانیشتن و نوكته و باسه‌كانی سه‌رمێز سێكس بابه‌تی سه‌ره‌كیی قسه‌وباسه‌كانه. ئه‌م ئاماده‌ییه، له یه‌ك كاتدا گوزاره‌یه له هێزی سه‌ركوتكردن و چه‌پاندن و نه‌بوونی ئازادی و رادده‌ی كۆنترۆلی گروپ به‌سه‌ر تاكدا، له هه‌مان كاتیش‌دا تینوویه‌تی و په‌رۆشی و هه‌وڵی خه‌ڵكه بۆ شكاندنی تابو و حه‌رامه‌كان. به‌ڵام ئه‌م په‌رۆشی و هه‌وڵانه به هانده‌ر و پاڵپشتی عه‌قلی ئاراسته‌ناكرێن و ستراتیژیه‌تێكی دیاریكراویان نیه؛ به‌ڵكو لێره‌دا ره‌فتار و په‌یوه‌ندیه‌كان به غه‌ریزه به‌ڕێوه‌ده‌چن، واته به هێزێك له ده‌ره‌وه‌ی بیر و ئه‌زموون و شارستانیه‌ت. له‌م بارودۆخه‌دا، سێكس له ژێره‌وه به شاراوه‌یی و نه‌شاره‌زایی و به هه‌ڵه موماره‌سه ده‌كرێت و ده‌بێته مایه‌ی نه‌خۆشی و توندوتیژی و كاره‌سات له‌ناو كۆمه‌ڵگه. ئا لێره‌دا كرده‌ی سێكسی چ له چوارچێوه‌ی هاوسه‌رگیری و چ له ده‌ره‌وه‌ی هاوسه‌رگیری له نێوان كچ و كوڕه عاشقه‌كان یا ژن و پیاوه دۆستداره‌كان، یا نه‌سرۆكان (هۆمۆسێكچواله‌كان)، به شێوازێكی ره‌مه‌كی و دڕندانه ئه‌نجام ده‌درێت و سه‌ره‌نجامی زۆر قورس و توندوتیژ و مه‌ترسی نه‌خۆشی كوشنده‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه. جگه له‌مه، تینوویه‌تی بۆ سێكس و نه‌بوونی په‌روه‌رده و هۆشیاری سێكسی هاوتا له‌گه‌ڵ هێزی چه‌پاندن و كۆنترۆلی گروپه كۆنه‌خواز و سه‌ركوتكه‌ره‌كان، هانده‌رن بۆ روودانی كرده‌وه‌ی نامرۆڤانه‌ی وه‌كو ده‌ستدرێژیی باوكان بۆ سه‌ر كچه‌كانیان 3، منداڵبازی، سێكسكردن له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵ، هتد. جگه له‌مانه‌ش، به‌شێكی زۆری پیاوان له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ له‌شفرۆشان سێكس ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش نه‌ك هه‌ر له ناوه‌وه‌ی وڵات به‌ڵكو له ده‌ره‌وه‌ش. له راستیدا به‌شێكی پیاوانی كورد بۆ كرده‌ی سێكسی له‌گه‌ڵ له‌شفرۆشان سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كه‌ن؛ ئه‌و پیاوانه كاتێ ده‌گه‌نه وڵاتانی بیانی، چ رۆژئاوایی چ ناوچه‌یی وه‌كو سوریا و ئوردن و لوبنان و هتد، ئه‌وه له جیاتی سه‌ردانیكردنی مۆزه‌خانه و شوێنه‌واره شارستانی و رۆشنبیریه‌كان، یه‌كه‌م شوێن كه رووی تێده‌كه‌ن سێكس شۆپ و مه‌لها و خانه‌ی له‌شفرۆشانه. ئه‌مه‌ش مه‌ودایه‌كی دیكه‌ی هۆشیاری و په‌روه‌رده‌یی پیاوانی ئێمه له‌مه‌ڕ سێكس ده‌رده‌خات كه تا ئاستێكی زۆر نزمه. ژنانیش وه‌كو توخمی لاوازكراو و بێده‌سه‌ڵاتكراوی كۆمه‌ڵگه چه‌شنی ئامرازێكی چێژوه‌رگرتن بۆ تێركردنی ئه‌و حه‌زه به‌كارده‌هێنرێن و له پیاوه‌كان ناهۆشیارتر و بێده‌ره‌تانترن.
له نه‌بوونی هۆشیاری و په‌روه‌رده‌ی سێكسی‌دا، هه‌روه‌ها به هۆی رادده‌ی چه‌پاندن و سه‌ركوتكردن و نه‌بوونی ئاووهه‌وایه‌كی ئازاد بۆ ده‌ربڕینی حه‌ز و ئاره‌زووه‌كان، یه‌كێ له‌و ئامرازانه‌ی كه بۆته رێنیشانده‌ر و چه‌شنی رێنومایی سێكسی له كوردستان به‌كارده‌هێنرێت، فیلمی رووته (فیلمی پۆرنۆ). فیلمه رووته‌كانیش ئه‌وه نین كه به ستایلێكی هونه‌ری و جوان به‌رهه‌م هێنرابن و به پێی پێوه‌ری مافی به‌رهه‌مهێنه‌ر هه‌نارده كرابن بۆ كوردستان؛ ئه‌و فیلمانه‌ی كه كوردستان بۆته بازاڕیان، فیلمی بازرگانیی ساده و ئه‌ماتۆر و بێكه‌ڵكن كه خه‌ڵك به‌ره‌و چه‌واشه‌كاری و دڕنده‌یی و نه‌خۆشی ده‌به‌ن. به دیار ئه‌و جۆره فیلمانه‌وه، پیاوانی ئێمه ئالوش ده‌بن و بۆ خۆ به‌تاڵكردنه‌وه‌ش هه‌موو رێگایه‌ك ده‌گرنه به‌ر، له‌م پرۆسه‌یه‌شدا هیچ پێوه‌رێكی خۆپاراستن و به‌رگریكردن به‌كارناهێنن.
جگه له‌مه، شێوازی سێكس كردن، هه‌روه‌ك چاوپێكه‌وتنمان له‌گه‌ل كۆمه‌ڵێك ژن ده‌ریده‌خات، شێوازێكی وه‌حشه‌تناك به خۆیه‌وه ده‌بینێ و پیاوان له ژن و عه‌شیقه‌كانیان داوا ده‌كه‌ن – یا “هه‌ڕه‌شه‌یان” لێده‌كه‌ن – تا چه‌شنی ئه‌كته‌ری فیلمه رووته بازاڕیه‌كان سێكسیان له‌گه‌ڵ بكه‌ن به بێ هیچ پێوه‌رێكی خۆپاراستن و پاك و خاوێنی. پێویسته ئه‌وه‌ش بوترێ كه ئه‌مڕۆ له كوردستان ژماره‌یه‌ك پیاو هه‌ن له ده‌ره‌وه‌ی هاوسه‌رگیری عه‌شیقه‌یه‌ك یا دووان و سیانیان هه‌یه؛ ئه‌م جۆره پیاوانه له‌وانه‌یه له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له‌گه‌ل دوو سێ ژنی جیاواز كرده‌ی سێكسی به‌م شێوازه ئه‌نجام بده‌ن. چاوپێكه‌تنمان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له ژنان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ كه ژنه‌كانیش له‌به‌ر نه‌بوونی هۆشیاری و له‌به‌ر لاوازیی و له ترسی ئه‌وه‌ی كه پیاوه‌كه لێی هه‌ڵنه‌گه‌رێته‌وه و به‌جێی نه‌هێڵێت، ئه‌و سیناریۆیه ده‌گێڕن: “وه‌ڵڵا من حه‌ز له‌م به‌زمه ناكه‌م، به‌ڵام ده‌یكه‌م بۆ راگرتنی دڵی پیاوه‌كه‌م تا وازم لێنه‌هێنێ. ئه‌دی ئه‌گه‌ر وازم لێبێنی روو له كوێ بكه‌م!” ئه‌مه وته‌ی ته‌نها ژنێك نیه، به‌ڵكو هی چه‌نده‌ها ژنی بێده‌ره‌تان و ده‌سته‌مۆكراو و قوربانیی عه‌قلیه‌تی پیاوسالاری و نه‌زانی و دواكه‌وتووییه كه له ژێر زه‌بر و هه‌ڕه‌شه و بێ چێژوه‌رگرتن ته‌سلیمی حه‌زی دڕندانه‌ی سێكسی ئه‌و جۆره پیاوانه ده‌بن.
هه‌ندێ كه‌س ئه‌و بارودۆخه‌ی كوردستان به “ئازادی” و “كرانه‌وه” ده‌زانن و مه‌لاكانیش وه‌كو”به‌ره‌ڵڵایی و به‌دره‌وشتی” ناوی ده‌به‌ن. له راستیدا ئه‌مه‌ی له كوردستان رووده‌دات نه‌ك هه‌ر ئازادی نیه، به‌ڵكو گوزاره‌یه‌كی ترسناكه له رادده‌ی نه‌زانی و ناهۆشیاری و وێرانی و ترۆماتیزمی كۆمه‌ڵگه كه تایبه‌تمه‌ندیی مێژوویی و كولتوری هه‌لگرتووه. واته كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به شێوازێكی ته‌دریجی و وه‌كو پرۆسه‌یه‌كی پێشكه‌وتن و ئارامی و تێپه‌ڕاندنی زوڵم و دواكه‌وتوویی نه‌گه‌یشتۆته ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستا. به‌ڵكو به هۆی هه‌ندێ هۆكاری ده‌ره‌كی وه‌كو داگیركردنی بێگانه و هه‌روه‌ها له رێگای ته‌كنۆلۆژیای مۆدێرنه‌وه (ساته‌لایت، ئینه‌رنێت، مۆبایل) و به‌سه‌ریدا سه‌پێندراوه. دیاره برینه ساڕێژنه‌بووه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كورد له ئه‌نجامی ئه‌نفال و شه‌ڕه نه‌بڕاوه‌كان بوونه‌ته هۆی له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بونیادی كۆمه‌ڵگه و وێرانبوونی مرۆڤ له كوردستان. نه‌بوونی سیسته‌مێكی كارای په‌روه‌رده و به‌ڕێوه‌بردنیش له وڵات بارودۆخه‌كه‌ی زیاتر به‌ره‌و ئاڵۆزی و ترسناكی بردووه. كاتێ له رۆژئاوا له دوای شه‌ڕی جیهانی دووه‌م خه‌ڵك بۆ رزگاربوون له وێرانیه‌كانی جه‌نگ و سه‌ركوتكاری ده‌سه‌ڵاتی ئایینی و سیاسی له ساڵانی شه‌سته‌كان شۆڕشی كولتوریان هه‌ڵگیرساند، ئه‌وه به خه‌بات و ئیراده و هۆشیاریه‌وه جۆرێك له ئازادیی سێكسیان به‌رقه‌رار كرد. دواتر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له جیاتی به‌ره‌وڕووبوونه‌وه و لێدانی ئه‌و ئازادیه، پرۆگرامی په‌روه‌رده و هۆشیاركردنه‌وه‌ی سێكسی داڕشت بۆ به‌رچاوڕوونی خه‌ڵك و پاراستنیان له نه‌خۆشی و توندوتیژی. ئه‌مڕۆ ئه‌م پرۆگرامانه به‌شێكن له سیسته‌می په‌روه‌رده ی وڵاتانی رۆژئاوا. له كوردستانیش پێویسته ئه‌م مه‌سه‌له‌یه چیتر چاوپۆشی لێنه‌كرێت و وه‌كو ئه‌وله‌ویه‌ت بهێنرێته پێشه‌وه و ستراتیژیه‌تی ئاراسته‌كردن و پلانی كاری بۆ دابڕێژرێت. له‌م بارودۆخه‌ی كوردستاندا كه ره‌گی له ناو شاراوه‌یی و نهێنیدا داكوتاوه، درۆ و خیانه‌ت و توندوتیژی و ترس و تۆقان و ئینكاری كردن خاسیه‌تی زاڵی په‌یوه‌ندیی نێوان مرۆڤه‌كانن، نێوان ژن و پیاو و كچ و كوڕانن. ئه‌وه‌ی كه جێگه‌ی سه‌رنجه، ئه‌و په‌یوه‌ندیانه زۆركه‌م له چوارچێوه‌ی خۆشه‌ویستیدا ئه‌نجام ده‌درێن كه خه‌ڵك له كوردستان به قه‌د ئازادی پێویستی پێی هه‌یه. جگه له كچ و كوڕه عاشق و ناموراده‌كان، ئه‌و ژن و پیاوانه‌ی ئه‌مڕۆ له كوردستان به‌م شێوازه ده‌ژین، به‌هۆی كۆمه‌ڵێك هۆكاری مێژوویی و كولتوری، تینوو و ماندو و په‌رێشان و وێرانن. پیاوان له رێگای پاره و ده‌سه‌ڵات و سامانه‌وه ئه‌و تینوویه‌تی و وێرانبوونه‌ی خۆیان ده‌ڕه‌وێننه‌وه و له رێگای سێكسكردنه‌وه – یا كڕینی سێكسه‌وه – ده‌یانه‌وێ ئاسووده‌یی بدۆزنه‌وه. ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه ده‌چنه ژێر ركێفی ئه‌و جۆره پیاوانه‌وه، له ده‌ره‌وه‌ی نائومێدی و فه‌راغ و چه‌پان و تینوویه‌تی و وێرانیدا، به دوای ئه‌منیه‌ت و سۆز و خۆشه‌ویستیدا ده‌گه‌ڕێن. به دوای باوه‌شێكی ئارام بۆ فراژووبوونی رۆحی و جه‌سته‌یی. به‌ڵام نه ژنه‌كان و نه پیاوه‌كان به‌و ئارامی و فراژووبوونه ناگه‌ن و به هۆی نه‌بوونی هۆشیاری و په‌روه‌رده‌شه‌وه مافی یه‌كتری پێشێڵ ده‌كه‌ن. له‌مه‌ش ترسناكتر ئه‌وه‌یه كه له‌به‌رئه‌وه‌ی عه‌قلیه‌تی گشتی گه‌شه‌ی نه‌كردووه، ئه‌وه ژنه‌كان به‌ره‌وڕووی توندوتیژیی عاتیفی و سایكۆلۆژی و فیزیكی ده‌بنه‌وه. كاتێ كار ده‌گاته ئاستی سكپڕی و نه‌مانی په‌رده‌ی كچێنی، له به‌ر نائومێدی و په‌رۆشی و ترس و تۆقان له ئابڕووچوون، كچه‌كانمان هانا بۆ خۆسووتان و خۆكوشتن ده‌به‌ن. یا ریسوا ده‌كرێن و به ده‌ستی خێزان و كۆمه‌ڵگه (ده‌ستی برا و باوك و ئامۆزا و مێرد و عه‌شیره‌ت، هتد) ده‌كوژێن. خۆ ئه‌وانه‌ی كه كه‌مێك هۆشیاریان هه‌یه و ده‌یانه‌وێ كۆرپه‌كه له‌باربه‌رن یا په‌رده‌ی كچێنی (ئه‌و درۆیه گه‌وره‌یه‌ی كه شه‌ڕه‌فی پیاوانی كۆمه‌ڵگه دواكه‌وتووه‌كانه و هه‌زاران هه‌زار ژنی له پێناو كوژراوه) دروست بكه‌نه‌وه، ئه‌وه خۆیان ده‌خه‌نه به‌رده‌ستی كه‌سانی نه‌شاره‌زا و له ژووری تاریك و نهێنی به بێ بوونی ئامرازه سه‌ره‌كیه‌كانی نه‌شته‌رگه‌ری ژیانی خۆیان ده‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه. ئه‌گه‌ر له نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ش رزگاریان بێ، ئه‌وه بۆ هه‌تا هه‌تایه برینێكی گه‌وره‌ی ده‌روونی و جه‌سته‌یی له‌ناو خۆیان هه‌ڵده‌گرن كه ژیانیان تاڵ و دوارۆژیان تاریك ده‌كات.
له بارودۆخێكی ئاوادا و كاتێ كۆمه‌ڵگه به هێزی غه‌ریزه ره‌فتار ده‌كات و ده‌سه‌ڵاتی سیاسیش ستراتیژیه‌ت و پرۆگرامی پێویست و گونجاوی نیه بۆ ئاراسته‌كردن و چاككردنی ئه‌و بارودۆخه، ئه‌وه مزگه‌وت ده‌بێته هێزی زاڵ و رابه‌ری كۆمه‌ڵگه. مزگه‌وتیش له رێگای سه‌ركوتكردن و ریسواكردنی ئازادی به ناوی به‌ڕه‌ڵلایی و به‌دره‌فتاری و به‌دره‌وشتیه‌وه خه‌ڵك چه‌واشه ده‌كات و كۆمه‌ڵ به‌ره‌و دواكه‌وتوویی و نابه‌خشنده‌یی و توندڕه‌وی راده‌دات. هه‌ستكردن به گوناهیش كه مه‌لاكان له رێگای گوتاره نه‌شاز و پڕ له نه‌زانیه‌كانیان بره‌وی پێده‌ده‌ن، كچ و كوڕێكی زۆر به‌ره‌و نه‌خۆشیی ده‌روونی وه‌كو خۆخواردنه‌وه و خه‌مۆكی تا ئاستی خۆكوشتن ده‌بات.
پێویسته چی بكرێت؟
به‌رنامه‌ڕێژیی پرۆگرامی په‌روه‌رده و هۆشیاری سێكسی له هه‌موو وڵاتاندا، جگه له هه‌ندێ وڵاتی ئه‌فریقی و جیهانی سێیه‌م كه شه‌ڕ و هه‌ژاری لێیاندا زاڵه 4، ئه‌ركی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه. ئه‌ركی جێبه‌جێكردنی پرۆگرامه‌كه‌ش ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی گه‌وره‌كان، ئه‌ستۆی دایكان و باوكان، مامۆستای قوتابخانه‌كان له هه‌موو قوناغه‌كاندا، كارمه‌ند و به‌رپرسه حكومیه‌كانی ناو داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان به تایبه‌تی وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكانی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده و رێكخراوه مه‌ده‌نیه ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و میدیای بیسترا و بینراو و نووسراو. ئه‌مڕۆ له كوردستاندا له‌سه‌ر ئاستی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و كۆمه‌ڵگه‌ی به‌ناو مه‌ده‌نیش، هه‌موو توانایه‌ك خراوه‌ته گه‌ڕ بۆ خۆسه‌پاندن و خۆده‌وڵه‌مه‌ندكردن و به‌ره‌ورووبوونه‌وه و لێدان و سه‌ركۆنه‌كردنی یه‌كتری، به‌ڵام له هیچ لایه‌كه‌وه هه‌وڵی جدی نه‌دراوه بۆ ئاراسته‌كردنی په‌روه‌رده‌یه‌كی سێكسی دروست و زانستی، بۆ رزگاركردنی كۆمه‌ڵگه له‌و عه‌قلیه‌ته دواكه‌توو و چه‌وسێنه‌ره‌وه‌ی كه مرۆڤه‌كان به‌ره‌و نه‌خۆشی و رووخان و مه‌ترسی كوشنده ده‌بات. تاكه هێزێك كه تا ئێستا ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی ئاراسته‌كردبێ هێزه ئیسلامیه‌كانن، به‌ڵام دیاره ئه‌وهێزه ئیسلامیانه مه‌سه‌له‌كه له به‌رژه‌وه‌ندیی ئایدیۆلۆژیای ترسناكی خۆیان به‌كارده‌هێنن و هه‌فتانه له ژێر ناوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی “به‌ڕه‌ڵڵایی و به‌دره‌وشتی” له مینبه‌ری مزگه‌وته‌كانه‌وه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ژن و ئازادی و مافی مرۆڤ. ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به بێ مساوه‌مه‌كردن ئه‌وله‌ویه‌ت نه‌داته ئه‌و مه‌سه‌لانه و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیش شێلگیرانه هاوكاری نه‌كات، ئه‌وه گرفته‌كان ته‌شه‌نه ده‌كه‌ن تا ئاستێك كه رێگه‌گرتن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان له داهاتوو زۆر سه‌خت ده‌بێت. وزه‌ی مرۆیی زۆر له وزه‌ی نه‌وت و گاز گرنگتره بۆ نه‌ته‌وه و سه‌روه‌ریی وڵات، بۆیه پێویسته به هه‌مان ئاستی باڵا گرنگی پێبدرێ.
په‌راوێز:
1. 1- بڕوانه: ئارا ئیبراهیم، “له كوردستان مه‌ترسی زیادبوونی ئایدز ده‌كرێت”، هاوڵاتی، ژماره 624، 2/ 5/ 2010، هه‌روه‌ها ” پزیشكێك، مه‌ترسییه‌كانی ته‌شه‌نه‌كردنی ئایدز له كوردستان ده‌خاته‌ڕوو”، وێبسایتی هاوڵاتی، 4/ 5/ 2010. www.hawlati.info
2. بۆ ئاگاداری ئه‌م وتاره به‌شێك نیه له‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه و ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه بڕیاره له كۆتایی ئیمساڵدا رابگه‌یه‌نرێ.
3 . ئه‌گه‌ر سه‌یری رۆژنامه ئه‌هلیه‌كانی كوردستان بكه‌ین ده‌بینین هه‌واڵی ده‌ستدرێژیی باوك بۆ سه‌ر كچه‌كانیان كه‌م نین. ئه‌وه له كاتێكدا، به‌هۆی ترس و گومان و هێزی ئینكاریكردن و تۆتاندن هه‌موو ئه‌وه‌ی كه رۆژانه له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه رووده‌دات نابیسترێ و په‌رده‌پۆشی لێده‌كرێ.
4. له وڵاته ئه‌فریقیه هه‌ژاره‌كاندا كه ئاستی نه‌خوێنده‌واری زۆر نزمه، ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی وه‌كو WHO ئه‌و پرۆگرامانه داده‌ڕێژن و به‌ێوه‌یان ده‌به‌ن. به‌ڵام ئه‌مڕۆ كوردستان خاوه‌ن سامانێكی زۆره و پێویسته به هاوكاری پسپۆران خۆی به‌م ئه‌ركه هه‌ڵبستێت.