مه‌نسوور جیهانی ـ کۆبوونه‌وه‌ی پسپۆڕانه‌ی مه‌جازیی “38ـ20” به ئاماده‌بوونی “کڵاوس ئیشتاینێک” Klaus Stanjek به ته‌وه‌ری سینه‌مای به‌ڵگه‌یی له سی‌وهه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران له په‌ردیسی سینه‌مایی “ئێران ماڵ” به‌ڕێوه‌چوو.
به پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی راگه‌یاندنی سی‌وهه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران، “کڵاوس ئیشتاینێک” بهڵگهفیلمسازی ناوسراوی ئه‌ڵمانی له کۆبوونه‌وه‌ی پسپۆڕانه‌ی مه‌جازیی “38ـ20” له سی‌وهه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران رایگه‌یاند: پرێسپێکتیو یا خاڵی بینینیش له یه‌ک فیلم‌دا گرینگه، له‌م بابه‌ته ده‌کرێ که‌ڵکی زۆرتر وه‌ربگیرێت، ئه‌و که‌سانه‌ی که بۆیان گرینگه له خاڵه‌کانی بینینی جۆراوجۆر که‌ڵک وه‌ربگرن، فیلمه‌که‌یان وه‌کوو یه‌که‌یه‌کی ته‌واو و کامڵ، باشتر کار ده‌کات. یه‌کێکی دیکه له لایه‌نه باشه‌کانی پرێسپێکتیو ئه‌مه‌یه که به که‌ڵک وه‌رگرتن له‌وه ده‌کرێ شێوازه جۆراوجۆره‌کانی هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ بابه‌تێک وێنه‌ی بگیرێت. دوو جۆر خاڵی بینین ده‌توانرێ له‌به‌ر چاو بگیرێت؛ خاڵی بینینی یه‌که‌م، خاڵی بینینی نووسه‌ر و دانه‌ره که له بنه‌ڕه‌تدا گشتگیره و هه‌ندێک جار له‌مه وه‌کوو “خاڵی بینینی خودا” یادی لێ ده‌کرێت. ئێستاش به ده‌رکه‌وتنی په‌هباده‌کان چه‌ند نموونه‌یه‌ک له‌م خاڵی بینینه‌ی نووسه‌ر له فیلمه‌کاندا ده‌بینین، پرسیارێک که دێته ئاراوه، ئه‌مه‌یه که ئه‌م خاڵی بینینه، خاڵی بینینی چ که‌سێکه؟ جێگره‌وه‌یه‌ک که بۆ خاڵی بینینی دانه‌ر و نووسه‌ر بوونی هه‌یه، خاڵی بینینی تاکه که‌سییه.
ئه‌و له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌ی پسپۆڕانه‌یه‌دا گوتی: هه‌ندێک جار پرسیارێک که دێته ئاراوه، ئه‌مه‌یه که بۆ فیلمێکی به‌ڵگه‌یی، ئیزنی خولقاندن و به‌رهه‌مهێنانمان هه‌یه؟ له‌م باره‌یه‌وه وڵامی من ئه‌رێنییه. بۆ وێنه له بواری ده‌نگه‌کانی ئامبیانس هه‌ندێک جار له‌وانه‌یه که ده‌نگه‌کان ئیستعاری واته وه‌رگیرا بن، بۆ وێنه جاری وایه به ده‌نگی یه‌ک ماتۆر، ده‌نگی نه‌عره‌ته‌ی شێر، زیاد ده‌کرێت و ئه‌م ده‌نگه، وه‌رگیراوه. هه‌ندێک جار ئه‌م بابه‌ته دێته ئاراوه که به‌ڵگه فیلم، ده‌بێ هه‌ر فیلمی به‌ڵگه‌یی بێت، به‌ڵام هه‌ندێک بابه‌تیش ده‌کرێت ده‌ستوه‌ردانی تێدا بکرێت، به‌ڵام ده‌کرێت چه‌ند به‌شێک له یه‌ک راسته‌قینه کۆپی بکرێت و دووپاته نیشان بدرێته‌وه. واته ده‌کرێت له لایه‌نی خولقاندن و لایه‌نی دووپاته کردنه‌وه که‌ڵکی لێوه‌ربگیرێت.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: هه‌ڵبه‌ت ئێمه ده‌بێ له ته‌نیشت ئه‌م به‌سه‌رهاته ئاگادار بین که له ژیانی
راسته‌قینه‌شدا ساخته‌کاری هه‌ڵبه‌ستراوی زۆر هه‌یه. له کۆمه‌ڵگادا زۆربه‌ی خه‌ڵکی ته‌نیا به چوارچێوه و گۆڕینی روخساره‌وه ده‌بینین و دوور که‌وتنه‌وه له راسته‌قینه به شێوه‌ی رۆژانه له هه‌موو وڵاته‌کان روو ده‌دات، به‌ڵام ده‌بێ بتوانین دیاریی بکه‌ین کام یه‌ک له قسه‌کان درۆیه و کام یه‌ک دروست و راسته‌قینه‌یه.
ئیشتاینێک جه‌ختی کرده‌وه: هه‌ندێک که‌س داخوازی ئه‌وه ده‌که‌ن که فیلمی به‌ڵگه‌یی ده‌بێ ته‌نیا باسی خودی راسته‌قینه بکات که ئه‌مه شتێکی بێ مانایه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که گه‌یشتن به راسته‌قینه‌ی ته‌واو نامومکینه، نمایش کردنی که ئیدی با بمێنێته‌وه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م کاره به مانای ئه‌وه نیه که بهڵگهفیلمساز کاری به راسته‌قینه نیه، ئامانجی سینه‌ماکاری به‌ڵگه‌فیلم ده‌بێ گه‌یشتن به راسته‌قینه و نزیک بوونه‌وه له‌و بێت؛ ئه‌مه ئه‌رکی بهڵگهفیلمسازه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش به واتای ئه‌وه نیه که له‌م فیلمانه‌دا خولقاندنێک ئه‌نجام نه‌دراوه؛ به‌ڵام بهڵگهفیلمساز ده‌بێ له راسته‌قینه نزیکتر بێته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: له چوارچێوه‌ی ئه‌رکه‌کانی ده‌رهێنه‌ریدا ده‌بێ به رێنوێنی کردنی به‌رده‌نگ و بینه‌ره‌کان سه‌رنج بده‌ین؛ له هه‌ندێک له فیلمه‌کاندا، سه‌رنجدانی به‌رده‌نگ به فیلمی کراوه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڕیار وایه که فیلمی به‌ڵگه‌یی توند و چڕ و پڕ بێته به‌رهه‌م، یه‌کێک له خاڵه گرینگه‌کان ئه‌مه‌یه که ده‌رهێنه‌ر بتوانێت سه‌رنجی به‌رده‌نگه‌کان کۆنتڕۆڵ و رێنوێنی بکات. وێنه‌گریی فۆتۆگرافی و شێوه‌کاری چه‌ندین ئستڕاتیژی جۆراوجۆریان بۆ کۆنتڕۆڵ کردن و رێنوێنی کردنی “سه‌رنج”ی بینه‌ر هه‌یه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌ک که هه‌ندێک جار به‌رده‌نگ ده‌توانێت له وێنه‌دا هه‌نگاو بنێت و بۆ هه‌رچی دڵی ویستی، سه‌رنج بدات. هه‌روه‌ها وێکچوو و هاوشێوه‌ی ئه‌م بابه‌ته له فیلمی بهڵگهییشدا ده‌توانێت بوونی هه‌بێت، هه‌رچه‌نده کۆنتڕۆڵ کردنی ده‌رهێنه‌ر له رێنوێنی کردنی سه‌رنجی به‌رده‌نگ زیاتر بێت، کاریگه‌ریی ده‌رهێنه‌ر له دوای بینینی فیلمه‌که‌ش توند و چڕ و پڕتر ده‌بێت.
ئه‌م ده‌رهێنه‌ره ئه‌ڵمانییه له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا رایگه‌یاند: کامێرا واته دووربینی فیلم هه‌ڵگرتن ئامراز و که‌رسته‌گه‌لی جۆربه‌جۆری له‌به‌ر ده‌ستدا هه‌یه، وه‌کوو زووم بۆ دوور و نزیک کردنه‌وه، تڕاوڵینگ و هتد و ئامانج له که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م که‌رسته و ئامرازانه رێنوێنی کردنی وردبوونه‌وه‌ی بینه‌ره.
ئه‌و هه‌روه‌ها گوتی: خاڵێکی دیکه پێکهاته‌ی فیلمه‌که‌یه. هونه‌ره‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای پێکهاته‌ن. بهڵگهفیلمیش به‌م چه‌شنه‌یه که پێکهاته‌ی ناوه‌وه‌ی هه‌یه؛ هه‌رچه‌نده ئه‌م پێکهاته ناوخۆییه که‌متر پێچراو و دژوار بێت و ساده‌تر ده‌ربڕدرێت، فیلمی به‌ڵگه‌یی به‌هێزتر ده‌بێت. فیلم ده‌بێ بتوانێت بۆ به‌رده‌نگ شیاوی وه‌رگرتن و تێگه‌یشتن بێت، ئه‌گه‌ر وا له‌به‌ر چاو بگرین که پێکهاته‌ی ناوه‌وه‌ی به‌ڵگه‌فیلم وه‌کوو یه‌ک زنجیر یا یه‌ک مارپێچ بێت، بینه‌ر بۆ ئه‌م پێکهاته ناوخۆییه رێگا په‌یدا ناکات.
ئیشتاینێک رایگه‌یاند: خاڵی دوایی به‌ربه‌سته‌کانن، ده‌بێ به‌و پێچه‌ڵاوپووچی و دژوارییانه‌ی که له ناوه‌رۆکدا بوونی هه‌یه، ئاگادار بین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که به‌رده‌نگ ده‌بێ سه‌رنجی بداتێ و ئاگاداری بێت و نابێ ئه‌و ئێنێڕژییهی که له‌و به‌ربه‌ستانه‌دا بوونی هه‌یه، فه‌رامۆش بکه‌ین.
ئه‌م بهڵگهفیلمسازه به‌ئه‌زموونه له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی: ره‌وتی سروشتی و ئاسایی گوتار له فیلمیشدا له خاڵه‌کانی دیکه‌یه؛ ئه‌م بابه‌ته هه‌ر مرۆڤێک ده‌توانێت به ئاسووده‌یی لێی تێبگات، ئه‌گه‌ر گوتاری فیلم زۆر راسته‌وخۆ و خه‌تی بێت، جاری وایه باش نیه. ره‌وتی سروشتیی گوتار هاوڕێ له‌گه‌ڵ وه‌ستان و وچانی باش، یارمه‌تی ده‌دات به بایه‌خ و پێگه‌ی یه‌ک فیلم و ئه‌و فیلمه پڕبایه‌ختر ده‌بێت.
ئه‌و له کۆتایی قسه‌کانیدا گوتی: خاڵی دواتر هه‌سته‌کانه و نابێ هه‌سته‌کان له به‌رهه‌مهێنانی یه‌ک فیلم‌دا نادیده بگرین، هه‌ڵسوکه‌وتێکی کۆن سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته بوونی هه‌یه که هه‌ندێک ده‌یانگوت به‌ڵگه‌فیلم ده‌بێ ته‌نیا خودی ناخی فیلمی به‌ڵگه‌یی بێت و هه‌سته‌کان له بواری فیلمه‌کانی چیرۆکی و درامیدا بوونی هه‌یه، به‌ڵام به بۆچوونی من به‌م شێوه‌یه نیه.
سی‌وهه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران به ده‌بیری و به‌رپرسایه‌تی “سه‌یدسادق مووسه‌وی” به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران؛ که بۆ یه‌که‌مین جار له مێژووی سینه‌مای ئێران‌دا وه‌کوو خاوه‌نی هه‌ل و مه‌رجه‌کانی په‌سند کردنی ئه‌کادیمیای ئۆسکار ناسراوه؛ به شێوه‌ی ئاماده‌بوونی سینه‌ماکاران و په‌خشی ئۆنڵاین و به نمایش کردنی 63 فیلم له ده‌رهێنه‌ره‌کانی 19 وڵاتی جیهان و هه‌روه‌ها 125 فیلم له ده‌رهێنه‌رانی ئێرانی له رۆژانی 19 تا 24ی ئوکتۆبه‌ری 2021 له په‌ردیسی سینه‌مایی “ئێران ماڵ” له شاری تاران به‌ڕێوه‌چوو.