![](https://chra.tv/wp-content/uploads/2022/08/kani-karzan-600x600.jpeg)
کارزان بە چەند دێردێک هاوڕێیان و هەوادارانی لەم جیابوونەوە ئاگادارکردەوە. لە پەیامەکەیدا دەڵێت :
” هاوڕێیان و خۆشەویستان من و بەڕێز کانی ماوەی زیاتر لە ساڵێکە بە فەرمی جیابووینەتەوە و پەیوەندیمان نەماوە. سوپاس بۆ هەواڵپرسی و دۆستایەتیتان. بە هیوای ژیانێکی باش بۆ هەموو لایەک”.
ئەم هەواڵە بە خێرایی بروسک لە سەرجەم تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆوە. دوای سێرچێک بە دوای ڕاستیی ئەم هەواڵە سەردانی واڵی هونەرمەند کارزان مەحموودمان کرد و بینیمان هەواڵەکەی لە فەیسبووک بوونی نییە یاخود لایبردووە.
هەردوو هونەرمەند لەم بارەیەوە و دوای زیاتر لە ساڵێک تێپەڕبوون بەسەر جیابونەوەیان بێدەنگیان هەڵبژارد، تا بۆ دواجار لەلایەن کارزان مەحمودەوە لە کورتە پەیامێکدا پشتڕاست کرایەوە.
![](https://chra.tv/wp-content/uploads/2022/08/karzan-mahmod-fb-600x285.png)
ئەم هەواڵە لە لایەن کانییەوە ئاماژەی پێنەدراوە و ئەگەری زۆرە خانمە گۆرانیبێژ کانی لە ئایندەیەکی نزیکدا بۆ هەوادارانی لێدوانی تایبەتی خۆی هەبێت.
‘
Discussion about this post