ئا – کامەران حاجی ئەلیاس
پەیکەری ( ئولا یاکۆبسۆن)، یەکێکەلەپەیکەرەکانی ھونەرمەندی دیاری کورد (شوان کەمال)،کەلە کتێبخانەکەی مۆنداڵ لە شاری یۆتۆبۆری مەملەکەتی سوید دانراوە.
لەسەر چۆنییەتی دورست بوون و دانانی پەیکەری ئولا یاکۆبسۆن ھونەرمەندی کورد شوان کەمال دەڵێت” ساڵی ٢٠١٦ تازە ھاتبومە واڵت سوید ماوەیەک بوو بێ ئیش بوم لە چەند شوێنێک ،ھەوڵی ئیشکردنم دابوو CV خۆمم بۆ ناردبوون،باسی ئەوەم کردبوو کە پەیکەرسازێکی،کوردم بەاڵم ڕەگەزنامەی ئەڵمانیم ھەیە و شارەزای بواری پەیکەرسازیم،ئیشی ھونەری و بەتایبەتی پەیکەرسازی کەمێک زەحمەت و گرانە بەھۆی کەمی ئەوکارگانەی پەیکەر دروست ئەکەن،بۆ نمونە لە ھەمو واڵتانی سکەندناڤیا لەوانەیە ٤ یان٥ شوێنی وای لێبێت”.
ھەروەھا پەریکەر ساز شوان دەڵێت”خۆشبەختانە لە چەند شوێنێکیان رەزامەندیان ھەبوو بۆ کارکردنم بەڵام ھەنێکیان گونجاونەبوون چونکە زۆر دوربوون لەوانە دانەیەک لە کۆبنھاگنی پایتەختی دانمارک و دانەیک لە خوار شاری ستۆکھۆڵم بو دانەیەک لە فینەلەند،دانەیەک نزیکی خۆمان بو ئیتر کاتیان بۆ دانام بچم قسەیان لەگەڵ بکەم،کە ئیش و کارەکانم پیشان دان لە ئەلەمانیا و ھەنێ واڵتی ئەوروپی یەکسەر ڕازی بون کاریان لەگەڵ بکەم”.
شوان کەمال زیاتر دەڵێت”جا چیرۆکی دروستکردنی ئەم پەیکەرە لەوێوە دەست پێ ئەکات،کاتێک خاوەنی کارگەکە (ڕۆبێرت کاسالاند) لەھەمان کاتا مامۆستای زانکۆش بوو لە شاری مالمۆ وتی: شوان داوای پەیکەرێکیان لێمانکردوە ئەتوانی دروستی بکەی بۆمان؟ منیش دوای ئەو دابڕانە زۆر خۆشحاڵ بووم بەوەی ئەو کارەیان بۆ بکەم،ئیتر ھەستام بەکۆکردنەوەی زانیاری و پەیاکردنی مۆدێل بۆ دروستکردنی پەیکەرەکە، داڕشتن و بیرۆکەی پەیکەرەکە لەسەر دواکاری و رێکەوتن بوو لەگەڵ چەند کەسی شارەزای بواری ھونەر و رخنەی ھونەری ودوایی شارەوانی یۆتۆبۆری”.
ئولا یاکۆبسۆن کێیە؟
ھونەمەند شوان کەمال دەڵێت”ئولا یاکۆبسۆن ھونەرمەندێک و ئەکتەرێکی شانۆ و سینەمای سویدی نەمساویە،لە شاری یۆتۆبۆری ژیاوە لەنێوا سااڵنی پەنجاکان و شەستەکانی سەدەی ڕابردو،لەم سااڵنەی،دوایی شارەوانی شارەکە بڕیاری داوە شوێێک بکرێت بەناویەوە بە تەحدیدی ئەکەوێتە گەرەکی مۆنداڵ بەردەم کتێبخانەی گشتی،لە ئێستایا پەیکەرەکە لەو دانراوە”.
لەسەر چۆنیەتی دورست کردنی پەیکەرەکە شوان دەڵێت”ماوەی ٤ مانگێک خەریکی دروستکردنی پەیکەرەکە بوم لەمادەی گەچ وبۆرەک،دوایی لە کارگەی داڕشتنی کانزاکان (مەیالە)لە شاری مالمۆ پەیکەرەکە کرایە بڕۆنز،لە شوێنی دانانی پەیکەرەکە ھەنێ کاری سیرامیکی و نوسین ھەیە ھونەرمەندی سویدی(بیۆرن کانسۆن) ئەوکارانەی چاکردوە کاتی خۆی ئەم ئوال ویاکۆبسنە لە فیلمێکا بەناوی (سەمایەک لە ھاوینا) لە کەنارەکانی ئیتالیا بە شێوەیەکی نیمچە ڕوت دەرئەکەوێت،ئیتر توشی سەرزەنشت و رەخنەیەکی ئەوکاتەی میدیاکان و خەڵکی سکەندناڤی ئەبەێتەوە،بۆیە پەیکەرەکە ئاماژە و گوزارشت لەوە ئەکات کە بەناھەق و نادادپەروەرانە بوە ئەو رەخنانەی ئەو سەردەمە لەم خاتونە گیراوە”.
لەسەر پێکھاتەی پەیکەرەکە ھونەرمەند شوان کەماب دەڵێت”پەیکەرەکە پێکھاتوە لە مناڵێکی زنجی ڕەشپێست بەشێوەیەکی توڕە دەستێکی بەرزکردۆتەوە پرسیار ئەکات ئەڵی لەسەرچی و بۆ واتان کرد ئەوکاتانە بەرامبەر ئەم خاتونە ھونەرمەندە،لەسەر بلوزەکەی تایتڵی ئەوفیلەمە(سەمایەک لە ھاویندا)م دروستکردۆتەوە لەسەر شێوەی ڕیلیف.
شایانی باسە ئەم خاتونە لە ساڵی ١٩٢٩ لە دایکبوە لە ساڵی ١٩٨٢ لە نەمسا کۆچی دوایی کردوە ،خاوەنی گەلێک فیلمە لە واڵتی سوید و ئەلەمانیا و ئەمەریکا چەند خەڵاتێکیشی بەدەست ھێناوە.
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر قۆناغەکانی دروستکردنی پەیکەرەکە دەتوانن سەردانی کەناڵی یوتۆبی ھونەرمەند شوان کەمال بکەن ،یان لە گۆگڵ بنووسن شوان کەمال .
Discussion about this post