دیداری:نەجات روستی-مهاباد : ئەوانەی كە هەمیشە گوێ لە هونەری رەسەنی كوردی دەگرن بە دەگمەن هەن گوێبیستی دەنگە رەسەنكەی هونەرمەندی گەورە ماموستا عەزیزی شاروخ نەبوبێت و ئەوهونەرمەندە بەرزە نزیكی نیوسەدیە خزمەت بە هونەری رەسەنی كوردی دەكات خاوەنی سەدان گۆراننیە كە نەوكانی ئایندەمان شانازی بە رەسەنایەتەوە دەكەن ،ئەزموونی ئەو گەورە هونەرمەندانە قوتابخانەیی گەورەن كە لێیان فێری رەرسەنایەتی دەبین.
لە سەردانێكماندا بۆ شارە جوانەكەی مهاباد لە نیو تومارگا بچوكەكەی ماموستا شارۆخی ولامی چەندپرسیاریكی دینەوزە ی سەبارەت بە ئاستی ئێستای هونەر كوردی ،ئەوی لە دیدارەكەمامان ئاسودی كردین كە بەرهەمیكی تازەی ئامادیە كە هەشت تراك كە هەموویان بەرهەمی تازەن ئامایە بۆ بلاو كردنەوە ،بەلام نەی دەزانی پەنا بۆكۆی ببات كە بەرهەمەكەی بۆ بڵاو بكاتەوە . زۆر حەزی دەكرد بەهەمەكەی لە باشوری كوردستان بلاو بێتەوە. بەلام ئیستاش هەر چاوریِی دەكات كۆمپانیایەك یان دەزگایەك بەرهەمەكەی بۆ بڵاو بكاتەوە…
– هونەری گۆرانی جاران زیاتر لە بیری ئێَمە دەمێنتەوە پیتان وایە هۆكاری رەسەنایەتی هونەر بووە؟
– پێشتریش لە چاوپێكەوتن وكوڕوكوبونەوەكان باسم كردووە كە بەداخەوە كە سانێك هاتوونەتە مەیدان بی ئەوەی رەسەنایەتی ومێژوومیللەتی خویان لەبەر چاو بگرن یان بەشێوەیك لاسایی گۆرانی توركی یان عەرەبی ،فارسی جاز و ڕابی رۆژئاوا دەكەنەوە، بەداخەوە ئێستا بەپی ئەوئەزموونەی هەمەو خاوەنی تومارگای دەنگم، رۆژانە لاوەكان سەردان دەكەن زۆری گەنجەكانمان هۆگری ئەو شیوە گورانیانەن..بە داخەوە كەسانی وەك ئێمە پەراۆیز خراوین ،ئەگەر گەنجیك گوێی لە گۆڵی سەربەستی ماموستا تاهیر تۆفیق دەبێت ،لە وانەیە پیكەنینی بێ.
ئەوە جێگای داخە. ئەو ە بۆ وایە بە بڕوای من هۆكاری سەرەكی كەناڵە كوردیەكانن من ناڵێم با ئەوە نەبێت,جاری تریش وتومە با هەموو جۆرێَك هەبێت.گورانی بێژ هەیە بەناو بانگە گوێم لێبوە ئەو جزۆرە گورانیانە دەلێ كەسێكە ناسراویشە نامەوی ناوی بڵێم. بەڵام دەزگا كان پاڵپشتی لێدەكەن.ئەنجا نازانم ئەوە باندی شێواندنی هونەری كوردیە.. نازانم.؟ بەڵام پالپشتی زۆری لێدەكری، ئەو پشتوانی لەو كراوە لە كەسانی وەك ئێمە نەكراوە. بۆیە من ماوەی پێنج ساڵ جاری سی دیكم دەبێت .چونكە بەراستی ئەو ئیمكانیاتەم نیە ساڵانە بەرهەمم هەبێت.دوای بەرهەمی سكاڵا كە كۆمپانیای چوارچرا بۆی كردم.كارم نە كردووە،ئیستا سی دیكم هەیە بە ناوی مهاباد كە 8 تراكە دەمەوی بێمە باشوری كوردستان كۆمپانیایەك یان دەزگایك بوم بكات.و بڵاو بكاتەوە چونكە بەراستی من تێچونی توماركردن و موزیكم بۆناكری.
– زورێك لەوكەسانە دەلێن ئەو هونەرە نوێكاریە پێتان وایە نوێكاری چیە لە هونەری كوردی؟
– بەڵی دەبێ ئەوناوەی لێبنێن، نوێكاری ئەوەیەكە ئاوازێكیكوردی وشعرێكی جوانی كوردی بێت بە هەناسەیەكی كوردانەو رەسنایەتی بیڵێن ،نەوك لە سە ئەدای توركی یان عەرەبی بیڵیت. بۆنمونە لە بەرهەمی سكاڵام كۆمەڵی شیعری وئاوازی تازە بەڵام لە سەر ئەدایەكی پایەی رەسەنی كوردی خۆمانم ووتوە , ئەو نوێگەریە, لەو بەرهەمە تازەیشم كە ناوی مهابادە كۆمەلێ گۆرانی تازەم ووتوە بە شیوازێكی نوی بەڵام لە سەرە پایەی هونەری رەسەن. نویخوازی ئەوە نیە لاسایی فەرهەنگی رۆژئاوا بكەنەوە. ئێمە بۆ خۆمان خاوەنی كانگای فەرهەنگێكی رەسەنین,لە بواری ئاواز هونراوە گۆرانی و هەموو بواربَك، ئەگەر لەسەر گۆرانی شاد بلێن ئەو چەندین گۆرانی بێژی بە توانامان هەیە ووتویانیشە ,وەلی بێت بە ڕتمی خێرالە سەر پایەی بیانی بۆ خەڵكی بیڵتەوە بە بەراستی بەوە نالیم نویخوازی.
– هەندێ كەس هەن بەردوام گورانی بۆ هەندی گۆرانیبێژ ئامادەدەكەن ئاوازەكانیان عەبی یان فارسی و تەنها شعرەكەی كوردیە پێتان وایە ئەو كەسانە بۆ ئەو كارە دەكەن؟
– ئەوانە نازانم بۆ وادەكەن جونكە خودی میلودیەكان بیانین.پیم وایە وئەو كەسانە لە لایەكەو هاندەدرێن یان ئەوانە دەنگی قورگیان ناگاتە گۆرانی بیژە رەسەنەكان بۆیە پەنا بۆ ئەو دەبەن،بۆ نمونە گورانی( بارانەو بارانە )ئەو زور كونە رەنگە میژوەكەی سەد ساڵێك بێت نازانم ئەو ئاوازە لە كوی هاتووە بەڵام من هاتووم جارێكی تر بە شیوازێكی تازە وتوومەتەوە ،(بە دەگە ناسكەكەی شارۆخی جیاوازی و بەراوردی لە گەل ئاوازیكی تر كرد)
– پیتان وایە چون پەرە بە هونەری رەسەن بدرێ ئەو ە ئەركی كێیە ئەو بكات وەزارەتی رۆشنبیری حكومەتی هەرێم یان خودی هونەرمەندان خویان دەبی هونەری رەسەن بەرەسنایەتی بهێلنەوە؟
– دەبی هونەرمەندان هان بدەن و پشتگیران بكەن بە تایبەتی گۆرانیبێژانی خاوەن ئەزموون ، پێم وایە ئەوی كە هەوڵبدات كە ڕەسنایەتی بپارێزی لە هەر كوی بێ دەتوانی بیپارێزی گەنجیكی كورد بە ناوی ( دارا محمود )لە ئەلمانیا دەژی و موزیك ژەنە ئامیری عود دەژەنی سەردانی كردم پینج ئاوازی پێدام كە لە بەرهەمی سكالا ووتومە. زورێك گەنجی زۆر بەتوانامان هەیە كە هەمیشە گۆرانیەكانیان رەسەن و نویخوازن _عەدنان كریم،بەهجت یحی و برهان خوشناو چەندینی تر كە ناوم بیر نیە.
بەداخەو كەنالە تەلەفزیونەكانی كوردی هەندی بابەت بڵاو دەكەنەوە ئەگەر من بەرێوبەری ئە و كەنالانە بومایە هەرگیز پەخشم نە دەكردن.
– سەبارە بە كلیپی گۆرانی برو بوچونی ئیوە چونە؟
– بەداخەو لە كەناڵە كوردیەكان هەندێ كار تەنها لە بەر ئەوە دادەنین كە دەستی كچێكی گرتووە و بەرامبەری سەما دەكا ،ئەو وا لە بینەر دەكات لە بەر كچەكە گویێ لە گورانیەكە نەگری نەنها سەیری دیمەنكە بكان و هۆش و بیری لای ئاواز و شیعرەكە نەبێت . پێم وایە ئەوانەی ئە جورەكارانە دەكەن كەلاوازی گورانیەكە یە دەیانەوێ لە بیر بینەری بەرنەوە ،من دژی كلیپ نیم هەبێت باشە بەلامَ رەسنایەتی گوارنەكە ون نەبێت من بۆخوم دوو كلیپم هەیە كە لە بیابانك كردوومە. ئەگەر كیپ ئەوا بیت خراب نیە.
دیداری:نەجات روستی-مهاباد
najatrosy@yahoo.com