نەسیمەکەی ساردی پاییزی
چ بێ ڕەحمی، چ دڵ بەردی
سووریی گوڵو سەوزیی گوڵزاران
ئەبەی تۆ، ڕوو بە ڕەنگ زەردی
ئیتر ناپرسی بەم کارە
هەزاران دڵ بریندارە!
بە نەغمەی شاد و مەستانهی
هەزاران سوبح و شەو، بولبول
سەفای هێناوە بۆ گوڵشەن
لە دەوری عاریزی سونبول
ئەتۆ پاییز گوڵت ژاکان
بە جەورت بولبولت تاران
مەشۆرە سا لاپەڕەی سووری
گوڵاڵەی گەش، تۆ هەوری ڕەش
مەکە دێوانە بولبول ئهتۆ
بە یەکجاری لە ژین بێبەش
دە پاییز بەسیه ئازارت
خودایا کوانێ بەهارت
هۆندراوەی: عوسمان ئەحمەدی
Discussion about this post