ئه‌مستردام – له به‌دوادا چوونێكدا ده‌ركه‌وت كه یه‌كێك له پێنج كه‌سی پێگه‌یشتوو له ووڵاتی به‌ریتانیا لێدانی ژنان بهكاركی باش ده‌زانێت. ئه‌مه وه‌ڵامی ئه‌و پیاوانه‌یه كه ئه‌م كاره بهباشدهزانن له‌كاتێكدا هاوژینه‌كانیان یان هاوسه‌ره‌كانیان پۆشاكی سه‌ره‌نچ راكێش یان سێكسی له‌به‌ربكه‌ن بۆ ده‌ره‌وه، ڕۆژنامه‌ی the sun نووسی بووی.هه‌روه‌ها له به‌دواداچوونه‌كه‌دا هاتوو ڕیژه‌ی ١٤٪ ی پیاوان پێیان باشه له ژنه‌كانیان بده‌ن كه بۆڵه‌بۆڵ ده‌كه‌ن، وه ڕێژه‌ی له ١٠٪ پێیان وایه له كاتێك كه هاوسهرهكاینای چاوبازیبكهن له‌گه‌ل كه‌سی تر لێدان كارێكی په‌سه‌نده.
حكومه‌تی به‌ریتانیا ئه‌م بهدواداجوونهی بۆیه ئه‌نجام داوه تا رێژه‌ی توندوتیژی ناو خێزان له چوارچێوه بدات، پیاوان و هه‌روه‌ها ئافره‌تانیش به‌شداری ئه‌م لێكۆڵینهویانكرد له ئه‌نجامدا رێژه‌كه بڵاوكرایه‌وه ،كه ترسناكترین رێژه نیوه‌ی ئه‌و پیاوانه‌ی كه به‌شداری یان كردبوو پێیان وه‌هابوو كه ئه‌و ژن و كچانه‌ی كه ده‌ستدرێژی جه‌سته‌ییان بهرامبهردهكریت له لایهنكهوه ده‌بێت سوپاسی خۆیان بكه‌ن كه تووشی ئه‌م كارهساتهدهبن كه به ڕوونی ناڵین ‘ نا’ هه‌روه‌ها كه مه‌ست ده‌بن یان پۆشاكی سێكسی له‌به‌رده‌كه‌ن به واتایه‌كی تر ئه‌كریت بڵێین كه خۆیان ڕێگه خۆشكه‌رن بۆ ڕوودانی ئه‌م حاڵه‌ته.
Jacqui Smith وه‌زیری به‌ریتانیا له ئه‌نجامی ئه‌م لكۆڵیهنهوهیه ترسا،بیریكرده‌وه كه داتایه‌كی تایبه‌ت به هاوسه‌ره شه‌ڕخوازه‌كان كۆبكاته‌وه بۆیه له‌لایه‌ن پۆلیسی وولاتهكهیهوه له‌ژێر جاودێریدابن ،هه‌ر له‌م ڕگهیهوه ژنان و ئافره‌تانی ئاگاداركرده‌وه به‌وه‌ی كه ئاگایان له خۆیان بیت كاتی كه ده‌چنه ژووان له‌گه‌ل پیاویك كه له ڕابردوودا ده‌ست وه‌شین بووه به‌رامبه‌ر به ڕه‌گه‌زی مێ ینه.
حكومه‌تی به‌ریتانیا له‌هه‌ولدایه بۆ به‌كارهێنانی بیرۆكه‌ی دوورخستنه‌وه یان ڕیگه‌گرتن له ئه‌و هاوسهررانهی كه شه‌رانگێزن بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته له ماڵه‌كانیان.
شایه‌نی باسه‌ی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه له وهوهسهری هه‌ڵدا كه‌له ساڵی ٢٠٠٧ له‌ووڵاتی به‌ریتانیا ١٤٢ كه‌س به‌هۆی توندووتیژی نێو خێزانه‌كانیان گیانیان له‌ده‌ست داوه ، ٣٨ له‌و مردوانهش پیاو بوون.