بۆ به‌رز و پیرۆز راگرتنی جه‌ژنی نه‌ته‌وایه‌تیمان، جه‌ژنی نه‌ورۆز و به بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی نوێی کوردییه‌وه … یانه‌ی کوردی میدیا له رۆتردام و یه‌کێتی ژنانی کوردستان له هۆڵه‌ندا وه‌ک هه‌میشه و نه‌ریتی ساڵانه‌ی .. له ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه ریکه‌وتی 24 / 03 / 2012 ئاهه‌نگێکی رازاوه و قه‌شه‌نگی بۆ کوردستانیانی دانیشتووی ناو رۆتردام و ده‌ور و به‌ری ساز کرد.
دوای به‌خێرهاتنی به‌شداربووان .. به سه‌رپه‌رشتی هونه‌رمه‌ندی موزیکژه‌ن بافڵ سه‌رهه‌نگ و به هاوکاری هونه‌رمه‌ند کارزان کاوانی، هۆنه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆش ( میدیا خان ) به سروودی کوردستان ئاهه‌نگه‌که‌ی کرده‌وه و پاشان به‌رده‌وام بوو له گه‌ڕانێک به‌ناو گۆرانی خۆشی و هه‌ڵپه‌ڕکێ و ره‌شبه‌ڵه‌ک به جل و به‌رگی ره‌نگاوره‌نگی کوردییه‌وه گه‌رم بوو .. نیان خان‌یش به ده‌نگه ناسکه‌که‌ی چه‌ند گۆرانیه‌کی کۆنی کوردی چڕی … هه‌روه‌ها کاک وریا شێخانی وه‌ک ئاماده بووێکی ئاهه‌نگه‌که به چه‌ند حه‌یران و گۆرانییه‌ک به‌شداری کرد .. ئه‌م خۆشی و شادی و ئاهه‌نگه تا دره‌نگانی شه‌و درێژه‌ی کێشا، که بووه جێی خۆشحاڵی هه‌مووان و پاشان هه‌موو ئاماده‌بووان له‌گه‌ل تیپی مۆزیک پێکه‌وه به سروودی نه‌ورۆز کۆتای‌یان به شهوهئاههنگهکه هێنا.
شایانی باسکردنه ئاماده‌بووان به خواردنی کورده‌واری و شیرینی هه‌مه‌جۆره‌وه به‌شداری ئاهه‌نگه‌که‌یان کرد ..
راگه‌یاندنی یانه‌ی کوردی میدیا / رۆتردام