بڵێن خێله، بڵێن خواره
گوێ ناده‌مه قسه‌ی هیچ که‌س
تۆم ده‌وێ به‌س!
من مناڵ نیم،
من کوێر نیم، که‌ڕ و لاڵ نیم.
به چاوی خۆم تۆ ده‌بینم
چاوی منیش تۆی پێ جوانه
به‌خۆم گوێ له ڕازت ده‌گرم
نیازی تۆم پێ ڕه‌وانه
به دڵێ خۆم ئه‌وین ده‌که‌م
دڵی منیش به‌س ده‌ڵێ تۆ
به زمانی خۆم بڕیار ده‌ده‌م
زمانی منیش هه‌ر ده‌ڵێ تۆ
بڵێن شێته، بڵێن شواره
گوێ ناده‌مه قسه‌ی هیچ که‌س
من مناڵ نیم،
من کوێر نیم، که‌ڕ و لاڵ نیم.
تۆم ده‌وێ به‌س!
هیوا سه‌عید- هه‌ولێر