مەنسوور جیهانی ـ “توورەج ئەسڵانی” دەرهێنەری فیلمی سینەمایی “بارهەڵگری زێڕ” خەڵاتی باشترین سیناریۆی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “چاتراپاتی شیواجی” لە وڵاتی هیندستان بەدەستهێنا.
فیلمی سینەمایی “بارهەڵگری زێڕ” Gold Runner لە دەرهێنان و بەرهەمێهنانی سینهماکاری کورد “توورج ئەسڵانی” و لە نووسینی هاوبەشی “توورج ئەسڵانی” و “هادی نادی” لە نوێترین بەشداریی و چوارەمین نمایشی نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “چاتراپاتی شیواجی” Chhatrapati Shivaji لە وڵاتی هیندستان چووە سەر پەردەی سینەماکان و خەڵاتی باشترین سیناریۆی ئەم ڕووداوە سینەماییە بە “توورج ئەسڵانی” و “هادی نادی” بەخشرا کە “توورج ئەسڵانی” لەوپەڕیی داخ و کەسەرەوە، ئەم خەڵاتەی پێشکەش بە کاپیتان “ڤیلادیمیر گاپوننکو” Volodymyr Gaponenko فڕۆکەوانی ئۆکڕاینی فڕینی ژمارە PS752 و 176 گیان بەختکردووی ئەم فڕۆکەیە لەوانە؛ بیرمەندانی لێهاتووی زانکۆکانی ئێران و نەتەوەکانی دیکەی جیهان کرد.
فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “چاتراپاتی شیواجی” CSIFF کە بە دروشمی “فیلمە باشەکان ئاستی بایخەکانی ژیان دەبەنە سەرێی” لە هەر خولێکیدا، خەڵاتەکانی خۆی لە بەشە جۆراوجۆرەکاندا لەوانە؛ باشترین فیلم، باشترین سیناریۆ، باشترین مۆنتاژ، باشترین بەڕێوەبەریی وێنەگرتن، باشترین ئەکتەری ژن، باشترین ئەکتەری پیاو، باشترین موزیک، باشترین دەرهێنان و … پێشکەش دەکات.
ئەم فیتسیڤاڵە بە مەبەستی ڕەخساندنی دەرفەتێک بۆ خستنەڕووی بەرهەمی سینەماکارانی جیهان لە جەژنێکی سینەمایی و هەروەها ڕەخساندنی بەستێنێک بۆ فیلمسازان لە تەلەفیزیۆنە پێڕفشناڵەکان بەڕێوەدەچێت.
ئەم ڕووداوە سینەماییە بە شوێن بەهێزکردنی پەیوەندیی کاریی گونجاوە و یارمەتی فیلمسازانی بەهرەمەند دەگەڕێت تاکوو پڕۆژەکانی ئەوان لە لایەن بینەرانی جیهانەوە ببیندرێت.
فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “چاتراپاتی شیواجی” تایبەتە بە نمایشکردنی فیلمە نوێی و خولقێنەرانە لە باشترین فیلمسازانی بەهرەمەندی سەرتاسەری جیهان بۆ بینەرانی لە وڵاتانی جۆراوجۆر کە بە ناساندنی ئەم بەرهەمە سینەمایانە لە بواری فەرهەنگی و پەروەردەییش بایەخێکی تایبەت دەدات تاکوو جیلی داهاتووی فیلمسازان پەروەردە بکات. کە ئەوە پشتیوانییەکی جیدییە بۆ گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکان و دەبێتە جۆری فەرهەنگی و تێگەیشتنی نێوان نەتەوەکان کە لە کۆتاییدا گەشەسەندنی سینەمایی بەکوالیتیەوەی بەدواوەیە و بەڕێوەچوونی کۆبوونەوە لە نێوان پسپۆڕانی سینەمای جێهان، دەبێتە هۆی پەرەسەندنی سینەمای ئەم کیشوەرە بەربڵاوەی جیهان.
فیلمی سینەمایی “بارهەڵگریی زێڕ” لە دوایین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی “سینەمای جیهان” World Cinema لە حەوتەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “دهۆک” Duhok لە هەرێمی کوردستان نمایشکرا و توورەج ئەسڵانی بۆ دەرهێنانی ئەم بەرهەمە سینەماییە خەڵاتی “بەهرەمەندی نوێی” New Talent بەدەستهێنا و لە لایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانەوە، خەڵاتی “گەڵای مێو” و لەوحەی فەخری پێبەخشرا.
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتیی فیلمی سینەمایی “بارهەڵگریی زێڕ”.