سەر لە ئێوارەی ئەمرۆ بە ئامادەبوونی لێژنەی باڵای فیستیڤاڵی ھەولێر لە ھوتێلی چوار چرا پێشوازیەکی گەرم کرا لە بەشداربوانی ٦ مین فێستیڤاڵی ھەولێر کە بریا وایە لە ١١ ئازارەوە بێت ئەنجام دان ، ئەو گروپانەی کە پێشوازیان لێکرا پێکھاتبوون لە گروپی (زۆیا) لە کوردستانی رۆژئاوا و ھەروەھا گروپی (کۆما موزیکا کۆمەڵا دیجلە و فورات ) لە کوردستانی باکور ھەروەھا گروپی ژیوار لە کوردستانی رۆژھەڵات ، جگە لەوەش پێشوازیەکی زۆر تایبەت کرا لە ھونەرمەند خەسرەوی ماملێ ) بریاریش وایە رۆژانی دواتر گروپە بەشداربوەکانی ٦مین فێستیڤاڵی ھەولێر بگەنە پایتەختی کوردستان.
جێگای ئاماژە پێدانە فیستیڤاڵی ھەولێر لە لایەن (پارێزگای ھەولێر) و بە ھاوبەشی (بەرێوە بەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و ھونەر و وەرزش و لاوان) بەرێوە دەچێت .
راگەیاندنی لێژنەی فیستیڤاڵ