تەھا مەھدی : کەس نییە لە ئێمە رۆژانە گوێ بیستی مەرگی چەند کەسێکی ئازیز یاخود نزیک نەبێت. کەساڵانە رێژەیەکی زۆر لە ھاووڵاتییان بە ھۆی رووداوەکانی ئۆتۆمبێل گیان لە دەست ئەدەن یاخود دووجاری کەم ئەندامی یان شەلەلئەبن و ئەبنە نیوو مرۆڤ. چەندین کەس کەسە نزیکەکانی خۆی لە دەست ئەدات دایک باوک برا خوشک مام ئامۆزا خاڵ ھەموو بە ھۆی ئەم ئامیرەوەیە, چەندین دایک جەرگیان ئەسوتی بە ھۆی ئەم ئامیرە. چەندین سەرکردە و شێخ و زاناو مامۆستاو فەیلە سوفەکان قوتابی و …ھید بە ھۆی رووداوی ھاتوو چۆمال ئاوای لە دنیا ئەکەن . کەچەندین حەزوو خولیایان ھەبووە. بەڵام نەیان توانی بیان بکەن ئەمەش دەگەڕێتەوە سەر خودی برای شوفێرەکە. کەئەمانەش ھەمووی بە ھۆی خێرای ئۆتۆمبیلەکەی یاخود پابەند نەبوون بەرێنمایە کانی ھاتووجۆ یاخود کەمی خراپی رێگاو بانەکانی شارەکانمان, ئەگەر بەوردی سەرەنج بدەینە رووداوەکانی ھاتووچۆ گەورەترین ھەڕەشەو ھۆکارە بۆسەر ئادەمیزاد یاخۆد مرۆڤەکان دادەندرَیت .بەجۆرێک لەسەردەمی ئێستا لەپێش ھۆکارەکانی خۆکووشتن و نەخۆشی و توندووتیزی و جەنگ دێت.
واتە ئەمە بە جەنکی ئۆتۆمبیل دائەندریت لە کوردستان و جیھان. واتە ساڵ بەساڵیش روداوەکانی ھاتووچۆ لە زیاد بوونن . واتە کەسیش نییە کەلە ئێمە رۆژانە لەراگەیاندنەکان ئاگاداری ئەوەنەبێت کە چەندین کەس رۆژانە بە ھۆی رووداوەکانی ئۆتۆمبێل گیانیان لەدەست ئەدەن، زۆرجاری واھەبووە خێزانێک بەیەکەوە چوونەتە گەشتێک کەچی نەگەڕاونەتەوەو ھەموویان بوونەتە قوربانی شەقام و رووداوەکانی ئۆتۆمبێل و ھەڵەی شوفێرو خراپی رێگەکان. تایتلی – دەڵێت “زیانی ھاتووچۆ زۆر زیاترە لە شەری ناوخۆ رووداوەکانی ھاتووچۆ بە جەنگێکی بەردەوام دادەندرێت لەژیان, نموونەیەکمان وەر گرتوە لە وڵاتی کۆلۆمبیا واتە ئەو ولاتەیە کەدیاردەی چەک داری تێدا بڵاوە، بەڵام ھێشتا ژمارەی قوربانیەکانی ھاتووچۆی زۆر زیاترە لە قوربانیانی تەقەمەنی, بە پێی سەر ژمێری گشتی رێکخراوی تەندرووستی جیھان (Who) کە پەیوەستە بە بوواری ھاتووچۆ دەڵێت “لەساڵی (٢٠٠٠)نزیکەی (٧٠٠٠٠٠) کەس لە جیھاندا گیانیان لە دەست داوە، زیاتر لە (٢٧) ملیۆن کەس کەم ئەندام بوونە, پێش بینیش دەکرێت لە ساڵانی داھاتوو زۆر لەوە زیاتر بێت. بۆیە ئەبێت حکومەت و لایەنی پەیوەندی دار نەھێڵن ئۆتۆ مبێل داخیلی کوردستان بێت و شەقامەکانش چاک بکرێن، چونکە بەو شێوەیەی ئێستا شەقام خراپ و کەمی ھێماکانی ھاتووچۆ گرفتێکی گەورەیە لەبەر ئەوەی ئۆتۆمبێلیش رۆژانە دێنە نێو خاکی ھەرێم و ھەولێکی ئەوتۆش نییە بۆ خۆشکردن و فراوانکردنی رێگەکانی کوردستان بە ھەموو شارو شارۆچکەکانییەوە.