مه‌رگی ناکاوی کاکه ئه‌رده‌لان حه‌سۆ هه‌ڵوه‌رانی گوڵێکی تری گوڵدانی پێشمه‌رگه پارتیزانه‌کان هه‌روه‌ها که‌وتی ئاستوندێکی سه‌ره‌کی ده‌واری پێشمه‌رگایه‌تی و شکانی شاپه‌ڕی فڕینی هه‌ڵۆیه‌کی به‌رزه‌فڕی کوردستان بوو . ئه‌رده‌لانی حه‌سۆی وه‌ک ناوبانگ ده‌کرێ سه‌رباسی گێڕانه‌وه‌ی ده‌یان به‌سه‌رهات ، چیرۆک و بگره ڕۆمانی قاره‌مانیه‌تی پێشمه‌رگه و خه‌باتی پارتیزانی دوای ئه‌نفاله‌کان بێ . پێداهه‌ڵدان نی یه گه‌ر بزانین و بڵێین: هه‌رده‌م ترس چۆکی داده‌دا شه‌رمه‌زاری به‌رده‌می ئه‌و که‌ڵه پێشمه‌رگه جوامێرهبووه . خانه‌دان و دڵ گه‌وره ، لێبورده‌ی به‌هێز ، گیانباز و دهسگهرمی شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه ، کوڕی ته‌نگانه و لێ قه‌ومانه‌کان ، ده‌سته‌ی هێرش و لهکشانهوهدا هه‌ر دواهه‌مین پێشمه‌رگه‌بوو هه‌رگیز پشتی له‌دوژمن نه‌ده‌کرد به‌ده‌م ته‌قه‌وه ده‌کشایه‌وه . جگه له‌وه‌ی کاک ئه‌رده‌لان کادیری سیاسی و ڕێکخستن هه‌روه‌ها کادیرێکی سه‌رکرده‌ی پێشمه‌رگه‌یی مه‌یدانی بوو سه‌رپه‌رشتی چه‌ندین قۆڵی شه‌ڕی سه‌خت و به‌وپه‌ڕی باوه‌ڕ به‌لێوه‌شاوه‌یی به‌ربه‌رکانێ ی له‌گه‌ڵ نه‌بوون و ههرگیزدا ده‌کرد .
که‌سێتی کاک ئه‌رده‌لان ناوازه و ده‌گمه‌نه ، کاریزمای ڕاکێشی مه‌گناتیسی چاوکێش و دڵکێشه به‌خه‌نده‌ی سهرلێوانی ، خۆشگۆ و نهرمهدوێ ، ئاوێزانی هه‌ست و سۆزی هه‌ڤاڵانی ده‌بوو . ناوی سیانی ئه‌رده‌لان حه‌سۆ نه‌سره‌دین له‌دایک بووی گوندی کانی بی ده‌شتی کۆیه ساڵی 1966 ، خوێندنی سه‌ره‌تایی له‌گوندی بۆگد خوێند و ناوه‌ندی له‌کۆیه هه‌روه‌ها ئاماده‌یی پیشه‌سازی له‌هه‌ولێر . سه‌ره‌تا په‌یوه‌ندی ڕێکخستنی ناوشار به‌که‌رتی ڕێکخستنی شه‌هید ئاودێر له‌ته‌لاری ڕێکخراوه‌یی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستانی ئه‌وساکه بوو له‌کۆیه . خانه‌واده‌كه‌ی نانده‌ر و خانه‌خوێ ی حه‌سانه‌وه هه‌روه‌ها هاوکاری ده‌یان و سه‌دان پێشمه‌رگه‌ی ساغ و برینداری چالاکیه‌کان بوو ، به‌خۆیی باوک و سێ برای پێشمه‌رگه‌بوون جگه له‌که‌سوکار و براده‌رانی ، بنه‌چه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆفهقێ ئه‌حمه‌دی داره‌شمانه و یه‌کێ لهنهوهکانیهتی . جگه‌رگۆشه‌کانی هه‌ریه‌ک ناوی کوردی په‌تی هه‌ڵقوڵاوی ناو باوه‌ڕی کوردانه‌ی کاکه ئه‌رده‌لانی نه‌مره چوار کچی به‌ناوه‌کانی ماتاف ، تاماف ، ڕاڤه ، شاڤه له‌گه‌ڵ تاقه کوڕێکی هه‌شت ساڵه به‌ناوی ئاڤار له‌دوای خۆی به‌جێ هێشت .
ئه‌رده‌لان له‌هه‌ر چالاکیه‌ک له‌گه‌ڵ بووایه وره و پشت و په‌نای هاوه‌ڵه‌کانی بوو ، ژیر و داهێنه‌ری پلانی پێشمه‌رگانه سه‌رڕا جێبه‌جێکارێکی چاونه‌ترس و به‌هه‌ڵمه‌تی کاته هه‌ره ته‌نگانه‌کان ، پیاوێکی سه‌نگین و به‌ئاکاری ناوجه‌ماوه‌ری ، بێ‌فیز و دوور لهخۆههڵکێشان ، دوژمنی سه‌رسه‌ختی به‌عسی و داگیرکه‌رانی کوردستان .
هه‌ندێ لهههڤاڵهکانی سه‌رده‌می پارتیزانی ئه‌هوا ده‌رباره‌ی ده‌دوێن ..
- ئه‌بوزێد: هیچ که‌سێکی وا ئازای وه‌ک کاک ئهردهلانم نه‌بینیووه به‌ڕاستی پێ ی سه‌رسام بووم به‌تایبه‌تی له‌شه‌ڕی دۆڵی هیران له‌کاتژمێری هه‌شتی به‌یانیه‌وه تا دوازده‌ی نیوه‌ڕۆ به‌رامبه‌ر هه‌شت ده‌بابه به‌خۆی و ده پێشمه‌رگه شه‌ڕی کرد ، نه‌ی هێڵا ده‌بابه‌کان بێنه پێش ڕۆڵی سه‌رکی ئه‌و گێڕای مه‌گه‌م ئه‌و ئازایه‌تیه هه‌ر کاکه ئه‌رده‌لان نواندبێتی !
- مامۆستا زیره‌ک : هاوڕێ دڵسۆزه‌که‌م ئه‌رده‌لان دکتۆرمان بوو له‌کاتی پارتیزانی به‌ناچاری خۆی فێری ناوی دا‌و ده‌رمانه‌کان ده‌کرد و له‌بن گه‌وه‌ڕه شاخان ده‌رمانی دۆزی بۆوه ، ئه‌وکاته مار پێوه‌یدام ، ئه‌وی زۆر نیگه‌ران کرد ویستی ده‌رزی دژی ژه‌هری مارم لێ‌بدا به‌ڵام دیاربوو لهکۆڵهپشتهکهمان که‌وتبوو ، هه‌وڵی زۆری دا ته‌سلیم ببمه‌وه به‌ڵام من نه‌مکرد و هه‌ستم ده‌کرد زیاد له‌هه‌مووان ئه‌و هاوکار و هاوده‌ردم بوو .
- سه‌باحی به‌کر مه‌لا: ئه‌رده‌لان پیاوه‌کی مه‌رد بوو ، زۆر شتم له‌دڵه به‌ڵام نازانم ده‌ریبڕم ته‌نیا ده‌رێم به‌ڕاستی ئه‌رده‌لان ئازاترین پێشمه‌رگه بوو !
- سه‌فین عومه‌ر: ئه‌رده‌لان خاوه‌ن که‌سایه‌تیه‌کی به‌ئه‌مه‌ک ، پیاوێکی به‌جه‌رگی مه‌یدانی شه‌ڕه‌کان هه‌روه‌ها پشتیوانی هه‌ڤاڵه‌کانی بوو !
- مه‌لا دلشاد: پێشمه‌رگه‌ی فه‌رمان و چالاکیه ههرهسهختهکان کاکه ئهردهلانه ، ئه‌وکاته‌ی چوار ده‌ورمان گیرا یه‌که‌م که‌س بوو پێشمان که‌وت و ڕێگای بۆ کردینه‌وه ! چاوساغی هێزه پارتیزانیهکهمان بوو له‌ده‌شتی کۆیه ، جێگای متمانه و پشت پێ به‌ستنی هه‌موومان بوو !
- دکتۆر هیمداد: پیاوێکی سه‌رڕاست و قه‌ت درۆی نه‌ده‌زانی ، هه‌رگیز مجامه‌له‌ی نه‌ده‌کرد لهڕاستگۆییدا ، ئه‌گه‌ر که‌سێ نه‌ی ناسیبا به‌قسه ڕه‌قی ده‌زانی به‌ڵام ئه‌رده‌لان به‌واتای وشه هه‌ست ناسک و براده‌ری دڵسۆزی هه‌موو ناسیارانی بوو هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌کانی به‌گرینگ و ڕێزه‌وه ده‌پاراست !
کاک ئه‌رده‌لان لاوێکی ئاره‌زوومه‌ندی هونه‌ری به‌هره‌دار و شانۆکاری تیپی شانۆی پێشمه‌رگه بوو ، به‌شداری شانۆگه‌ری گونده‌کانی ده‌شتی کۆیه‌ی ده‌کرد له‌ساڵی 1984 له‌گوندی کانی بی .
له‌ڕۆژانی دوایی ته‌مه‌نی له‌ململانێ ی گه‌ر نه‌خۆشیه‌کی کوشنده له‌خه‌سته‌خانه‌ی شاری لیڤه‌رکوزن له‌ئه‌ڵمانیا له‌سه‌رپشت ڕاکشابوو به‌زه‌حمه‌ت هه‌ناسه‌ی ده‌دا دوای هه‌واڵپرسی باسی دۆخی ئێستای شاری که‌رکوکم کرد .. که به‌عسیه شۆڤینیه‌کان ده‌یانه‌وێ زیان به‌کورد بگه‌یه‌نن و نیازیان خراپه که‌رکوک نه‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌رێم … کاکه ئه‌رده‌لان هاته وه‌ڵام به‌وره‌ی به‌رز و توندی شێرانه گۆتی: ناتوانن ، چۆن ده‌توانن کاری وابکه‌ن ؟
وێنه‌یه‌کی هۆنراوه‌یی کاکه ئه‌رده‌لان ..
له‌گه‌رمه‌ی ئه‌نفال و ڕه‌شبگیری وراتی کۆیه
یه‌کێ له‌پێشمه‌رگه ئازاکان چاوتیژ و هه‌ڵۆیه
کۆڵه‌پشتی نانه‌ڕه‌قه‌ی پارتیزانی له‌ئه‌ستۆیه
مێژووش ده‌یناسێ کاکه ئه‌رده‌لانی حه‌سۆیه
له‌دوای ئه‌م ناساندنه ده‌کرێ بڵێین: بۆ جوانه‌مه‌رگی کاکه ئه‌رده‌لان له 04.03.2011 نه‌ک هه‌ر یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و هێزی پێشمه‌رگه به‌ڵکو ته‌واوی گه‌لی کورد به‌هه‌موو چین و توێژه‌کانیه‌وه قه‌رزاری گیان و مێژووی خه‌باتی کاکه ئه‌رده‌لانی حه‌سۆیه که تا هه‌تایه له‌بیره‌وه‌ری هاوه‌ڵ و ناسیارانی هه‌روه‌ها تۆی خوێنه‌ریش هه‌ر زیندووه .
دلشاد تاقانه