ڕۆژنامەی “دایلی میل” ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ کە کۆمپانیایەکی بەریتانی ئامادەیکردبوو بڵاوی کردەوە کە ئافرەتان ناتوانن نهێنی لای خۆیان بپارێزن، دەڵێت لە زۆربەی کاتەکان لە ماوەی کەمتر لە ٤٧ کاتژمێر و ١٥ خولەک لای کەسێکی تر باسی دەکات.
ئەم لێکۆڵینەوەیە لە سەر زیاتر لە سێ ٣ هەزار ئافرەت کە تەمەنەکانیان لە نێوان ١٨ بۆ ٦٥ ساڵ دا کرا. چوار لە کۆی دە لە ژنەکان دانیان پیانا کە ناتوانن نهێنی بپارێزن ئەگەر نهێنییەکە زۆر تایبەتیش بێت. هەروەها ڕایگەیاند کە زیاتر لە نیوەی ژنان ئەلکوهول هانیان دەدات بۆ ئەوەی نهێنییەکان لای کەسانی تر باس بکەن.