Published On: Fri, Jun 22nd, 2012

که‌ ده‌بیه‌ خه‌ون

ده‌ست ده‌که‌ینه ملی  ده‌ریا

دامده‌پۆشی  به خوڕه‌ی ئاو‌

 له‌ته‌نیشتمه‌وه‌ ڕاده‌کشێی

ده‌سته‌کانت ده‌خه‌یه‌وه‌ ژێر سه‌رم

نوقم  ده‌بی له‌ نیگاکانما

پێم ده‌ڵێی ئه‌ها پێک هاتینه‌وه‌ ؟؟

 دڵ خۆش نیم وه‌ک جاران

ده‌زانم  ئه‌مه‌ خه‌مه‌ و

سبه‌ی ده‌بینه‌وه‌

دابڕان

****

له پانتاییه‌کی سه‌وز باودا

به‌کێشم ده‌که‌ی

بۆ چنینه‌وه‌ی خه‌ونێ  ناوی

به‌یه‌ک  گه‌یشتن بوو

گه‌رمی هه‌ست و بۆنی ووشه‌کانت

شپرزه‌ییم هێور ده‌که‌نه‌وه‌

****

په‌یمانم ئه‌ده‌یتێ

چه‌پکێ  نازنازی سه‌رله‌به‌یانی

کۆلانه‌کانی حاجی حانم

بۆ بچنیه‌وه‌

له‌ سه‌رسوچی شه‌قامی کانێسکان

دیقه‌تم بده‌یته‌وه‌

چاوه‌ڕێم ده‌که‌ی

تا

ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌

له‌سه‌ر په‌نجه‌ره‌ی پاسه‌کان

نامه‌کانت ده‌نوسیه‌وه‌

ناتوانم بیان خوێنمه‌وه‌

لاسارو وڕک گرتووم

هه‌موویان ده‌سڕمه‌وه‌

****

خه‌ڵکانێکی زۆر  لێمان کۆ ده‌بنه‌وه‌

لێمان ناگه‌ڕێن

نازانن  ئه‌مه‌ ته‌نها خه‌ونیکه‌

سبه‌ی جودا ده‌بینه‌وه‌

له‌وێش وه‌دوومان ده‌که‌ون

پچڕ پچڕ ده‌بینه‌وه‌

له‌نێوان ئه‌وان و تامه‌ زرۆی

باوه‌شێکی ووشکی هه‌ڵهاتوه‌وه

به‌سه‌ر فرمێسکه‌کانمدا

ده‌په‌ڕمه‌وه‌‌

***

شه‌وانه

له‌په‌نجه‌ره‌ی خه‌ونێکمه‌وه‌‌‌

خه‌می ڕۆژگارت ده‌بینم

هه‌ر خه‌ونیشه‌ پێم ده‌ڵێ

تۆ درۆزنی کاتێ ووتت

بڕۆئیدی نات بینمه‌وه

ئه‌وه‌ نیه‌ هه‌موو شه‌وێ

له‌خه‌ونێکدا  یه‌خه‌م  ده‌گریه‌وه‌

پێم ده‌ڵێی  نه‌که‌ی  من له‌بیر که‌یه‌وه‌

چاوه‌ڕێم به‌ وه‌ک  بارانی له‌ناکاو

له‌سه‌ر ڕێتا  دا ده‌بارێمه‌وه‌‌

*****

فرمێسک مسته‌فا

سیدا/تورکیا

22/8/2009

Comments

comments

Powered by Facebook Comments

About the Author

Copyright © 2012 www.chra.tv