Published On: Sat, Jun 23rd, 2012

مەرگی ژنێک یان مەرگی گۆرانی و جوانی

ژنە پاکستانی گۆرانیبێژ گەزالە جاڤید درایە بەردەستڕێژی مەرگ و کۆتایی بەژیانی هێنرا ،مەرگی گەزالە لەدوا مل کەچ نەکردنی بوو بۆ داخوازیەکەی تاڵیبان کە بریتی بوو لە وازهێنان لە کارەکەی وەک مۆسقار وگۆرانیبێژێک .شایانی باسە گەزالەی بیست وچوار ساڵان لە باکوری خۆرئاوای وڵاتات و لەکاتی جێهێشتنی ئارایشتگایەک لە گەورەبازاڕێکی جەنجاڵی شاری پێشاوەردا (١٩/٠٥/٢٠١٢)، درایە بەر دەستڕێژی فیشەک لەلایان چەکدارێکی مۆتۆڕسوارەوەو شەش فیشەک بەر جەستەی گەزالە کەوت وهەروەها هاوکات لە م ڕووداوەدا باوکیشی بووە قوربانی و گیانی لەدەست دا، بەڵام خوشکەکەی بی زیانی گیانی دەربازبوولەمردن. خاتوو گەزاڵە خەڵکی ناوچە نشێویەکانی سواتە و لەترسی فەرمانڕەوایی تاڵیبان وچالاکیە توندڕەویەکانی ئەم گروپە دژ بە ئینسان وهونەر وجوانی ،زێدی خۆی بەجێهێشت لە ساڵی ٢٠٠٩ دا وبە زمانی پشتو کۆمەڵێک بەرهەم ڤیدیوو دەنگی هەیەو لە بەر دژایەتی کردنی مۆزیکا وگۆرانی زۆربەی کلیبەکانی لە دووبەی بۆ تۆمارکراوەو لە ساڵی ٢٠١٠ شوی کردبە پیاوێکی بازرگان کە ئەمیش زۆری لە گەزاڵە کرد دەستبەرداری هونەر وگۆرانی بێت بەڵام دوا ئاکام گەزاڵە جیابوونەوەی لە ژیانی هاوسەری بە باشترزانی وەک لە دەست بەرداربوون لە گۆرانی ،بۆیە تەنها هاوسەری شەش مانگی بوو،ساڵێک دوا تر لەلایەن ڕۆژنامەیەکی هندیەوە پێشنیازی خەلات وڕێزلێنان لە گەزاڵە کرابۆ خەڵاتی هونەری و وەک ژنە گۆرانی بێژێکی گەنجی ناسراو لەساڵی ٢٠١١شدا خەڵاتێکی تری پێبەخشرا لە پێشبڕکێی هونەرمەندانی ناوچەکەیدا، لەئێستادا پۆلیس هەنگاوی لێکۆڵینەوە و بەدواداچون ئەکەن وئەوەشیان لا مەحاڵ نیە کە کۆنە مێردەکەی هاوکار وڕێکخەری ئەم تاوانە بێ ولەپشت ئەم کارە نامرۆیی یەوە بێت…….

سامان فەرەج لە ئنگلیزیەوە

سەرچاوە

The Independent Thursday 21 June 2012

http://goo.gl/MVikt

Comments

comments

Powered by Facebook Comments

About the Author

Copyright © 2012 www.chra.tv