Published On: Fri, Jun 22nd, 2012

تۆ له‌مانای عیشق ناگه‌ی

بڕۆ یاخوا خه‌جاڵه‌ت بی

وا ئه‌و دڵه‌ت شکان بێ هۆ..

ڕه‌نجه‌ڕۆت کردم له‌ دنیا

یاخوا تۆش ببی ڕه‌نجه‌ڕۆ..

هانێ دڵت بیبه‌ره‌وه‌

خواستی خۆم نه‌بوو دڵ ویستی..

من دڵی که‌سێکم ناوێ

به‌تاڵ بێ له‌ خۆشه‌ویستی..

تۆش بمده‌ره‌وه‌ ئه‌و دڵه‌ی

لێوان لێوه‌ له‌ وه‌فاو سۆز..

نامه‌وێ بۆ دڵی بژی که‌ به‌تاڵه‌

له‌وه‌ی پێی ئه‌لێی هه‌ست و سۆز..

بڕۆ بۆ خۆت بژی گیانه‌

تۆ له‌ مانای عیشق ناگه‌ی..

گه‌ر ڕۆژێکیش په‌شیمان بی

نه‌که‌ی له‌ ده‌رگای دڵم به‌ی..

خۆ ئه‌گه‌ر دڵم دڵتی ویست

له‌ ناو ڕۆحما ده‌ری دێنم..

له‌گه‌ڵ بێمروه‌تی تۆیا

شه‌رت بێ به‌ مه‌رگیان بسپێرم..

گه‌لاوێژ حه‌مه‌ قادر

2008

Comments

comments

Powered by Facebook Comments

About the Author

Copyright © 2012 www.chra.tv