Published On: Fri, Jun 29th, 2012

(بەهجەت یەحیا) پیری مەیخانەی كلیپ كرد

كارۆخ مەلائەسعەد: هونەرمەندی بە ئەزموون (بەهجەت یەحیا) دەمێكە سەرقاڵی بەرهەمهێنانی ئەلبوومێكی گۆرانییە، كە تەواوی تراكەكانی ئەو ئەلبوومەیشی لە شاری سلێمانی لە ستۆدێۆی ڤینۆس تۆمار كردووە، بەڵام تا ئێستا كاری ئەو ئەلبوومە تازەیەی تەواو نەبووە.

هاوكات یەكێك لە تراكەكانی نێو سیدییەكەی پێشوویشی بە كامیرای hdr كلیپ كردووە.

(ئارام سەردار) كە خاوەنی ستۆدێو و كۆمپانیای (ڤینۆس)ـە لە لێدوانێكدا بە ڕۆژنامەی “هەولێر”ی گوت: “هەڵبەتە ئێمە كۆمەڵێك كارمان بۆ هونەرمەندە كوردەكان بەرهەمهێناوە، وەك گۆرانی و كلیپ، بەڵام ئەوەی شایانی باسكردنە ئەوەیە، كە ئێمە كامیرایەكی سەردەمی تەواو كوالێتیمان بۆ یەكەم جار هێنایە كوردستان. بێگومان سیستەمی ئەم كامیرایە تا ئەو كاتەنەیش نەگەیشتبووە هەرێمی كوردستان، بەڵام ئێمە هەوڵەكانمان چڕ كردەوە و توانیمان كە كامیرای hdr ـی كلیپ بهێنین.”

(ئارام) گوتیشی: “یەكەم كارمان بەم كامیرایە كلیپێك بوو، بۆ هونەرمەند (بەهجەت یەحیا) ئێستایش تەوای وێنەگرتنی كلیپەكەمان تەواو كردووە و تەنیا مونتاژكردنی ماوە.”

ناوبراو باسی ئەو گۆرانییەی (بەهجەت یەحیا) كرد، كە لە لایان خۆیانەوە كاری كلیپی بۆ كراوە و ئەویش گۆرانیی (پیری مەیخانە)ـیە و یەكێكە لە تراكەكانی سیدییەكەی پێشووی ناوبراو و هەمان گۆرانییش كراوە بە كلیپ.

Comments

comments

Powered by Facebook Comments

About the Author

- چراتێڤێ.. پێگەیەکى هونەرى و رۆشنبیریى ئەلکترۆنی ئازادو سەربەخۆیە، رۆژانە لەپێناو پەرەپێدانى ئەم بزاوتە لەکوردەواریدا خۆى نوێدەکاتەوەو، با نووسەرانی کوردیش ڕەها بن لە هەربەربەست و سانسۆرێک کە ڕێگرن لە بەردەم تەقینەوەی بەهرەو داهێنانەکانیان.

Copyright © 2012 www.chra.tv