ئێواره‌یه‌ک له ته‌نیشت ڕه‌نگی پهمهیید
دڵنیام له‌نێو گوڵه ڕه‌نگ په‌مه‌یه‌کان گوزهردهکهیهوه
له‌ژێر لێزمهبارانێکی پهمهیشدارادهمووسێینهوه
بۆنی خۆشه‌ویستی په‌مه‌ییت ده‌که‌مه‌وه
ئه‌وه منم نازدهکهم
لهههڵاڵهیهکی په‌مه‌یدا ماڵێکم بۆچێ ده‌که‌ی
لهسهربرژانگه په‌مه‌ییه‌کانی به‌ر خۆر‌ت
وه‌ک کتێب په‌ڕپه‌ڕ هه‌ڵم ئه‌ده‌یته‌وه
په‌ڕپه‌ڕ ده‌وه‌رێم ،نامخوینیتهوه
ئه‌وه منم نازم به دۆڵه‌کاندا غلۆر ده‌بێته‌وه
بهتوولهڕێی هێرۆ په‌مه‌ییه‌کان یاده‌وه‌ریم ده‌ژاکێ
مندالیم نه‌رم نه‌رم لهسهرئاوازێکی په‌مه‌یی
سه‌ما ده‌کا
ئه‌وه منم خۆم ده‌نووسمه‌وه
له‌ژێر تیشکی مۆمێکی په‌مه‌یدا
چاوه‌کانت تیشکی خۆر ئاسام تێ ده‌گرن
ئومیدێک نام گرێته‌وه
لێوی تهڕبووت ببینمه‌وه
ئه‌وه منم نائومێدی ده‌م خواته‌وه
ڕێبوارێک
له‌ناو په‌مه‌ییدا به‌فری سه‌ری ده‌ڕنێته‌وه
چاوه‌کانی،نیگای په‌مه‌یی
له‌پی ده‌ستی ،نور
باوه‌شی ،بۆنی باران
ئه‌وه منم
خه‌ونه‌کانم ده‌گێڕمه‌وه
ڕیبواریک
له‌ناو ئاسماندا
فرمێسکی هه‌وره‌کان ده‌سڕێته‌وه
لێوه‌کانی. ئاوی چاوه‌کانم
هه‌ناسه‌کانی، ئێواره‌یه‌کی نغرۆ بوو
ریبوارێک
سێبه‌ره‌کانی من و دووریه‌کانی ئه‌و بوو
ئه‌وه منم بهناوخۆمداشۆڕ ده‌بمه‌وه
ده‌چمه‌وه ناو دارستانه‌کان
ته‌نیایم به لقهشۆڕهوهبووهکان
ده‌سپیرم
پێیه‌کانم به پیاسه
هه‌ناسه‌کانم به‌با
نیگام به ئاسمان و
چاوه‌ڕوانیشم به په‌مه‌یی بوون
فرمێسک مسته‌فا
ئه‌لمانیا
27/7/2007
Comments
Powered by Facebook Comments