Published On: Wed, Jun 13th, 2012

ئاراس گۆرانییەک بۆ کوردستان دەچڕێ

ھونەرمەند ئاراس فاتیح رەسول گۆرانییەکی نیشتمانیی بۆ کوردستان بەناویشانی (کوردستانی من) تۆمار کردووە و بەم نزیکانە بڵاوی دەکاتەوە.
گۆرانیی (کوردستانی من) گۆرانییەکی نیشتمانییە و پێشتر لە ساڵی ١٩٨٨ لەلایەن ھونەرمەند ھۆگر فاتیح رەسولی برای ئاراسەوە بەناوی (سەر کز ناکەم) لە رووسیا ئامادە کراوە و ساڵی ١٩٩٨ بۆ یەکەمین جار بەھاوکاریی ئاراس تۆماری کرد و ڤیدیۆ کلیپیشی بۆ کرد.
لە ماوەی رابردوودا ئاراس فاتیح ئەم گۆرانییەی بە شێوازێکی نوێتر و پێشکەوتوو گوتووەتەوە و بە دەستکاریی بەشێک لە ئاوازەکەی تۆماری کردووە.

لە تۆمارکردنی ئەم گۆرانییەدا نزیکەی ٤٠ کەس بەشدارییان کردووە، (کوردستانی من) ئاوازەکەی ھی ھۆگر فاتیحە و تێکستەکەشی بەشێکیان نووسەرەکەی نەناسراوە و بەشێکی تریشی لەلایەن ھۆگر فاتیحەوە نووسراوە و کۆپلەیەکی تەواویشی لەلایەن شاعیری گەورە مامۆستا عەبدوڵا پەشێو نووسراوە و بە ھەموو تێکستەکەشدا چووەتەوە، گۆڕینی چەند کۆپلەیەکیش لە شێوەزاری سۆرانی بۆ کرمانجی لەلایەن ھونەرمەند خۆشناو تیلۆوە ئەنجام دراوە.
شایەنی باسە ئاراس ئەم کارەی پێشکەش بە ھەموو کورد و کوردسستان کردووە و لەم رۆژانەدا بەبێ بەرامبەر لەسەر تۆڕی ئەنتەرنێت بڵاوی دەکاتەوە.
ئاراس ھیوای وایە کە ھیچ کەناڵێکی تەلەڤزیۆنیی ناوخۆیی و ئاسمانی ڤیدیۆ کلیپ بۆ ئەم گۆرانییەی دروست نەکەن، چونکە لە ماوەیەکی نزیکدا خۆی ڤیدیۆ کلیپی بۆ دروست دەکات و بەڕێزەوە بەبێ ھیچ بەرامبەرێک پێشکەشی تەواوی کەناڵەکانی دەکات.

Comments

comments

Powered by Facebook Comments

About the Author

- چراتێڤێ.. پێگەیەکى هونەرى و رۆشنبیریى ئەلکترۆنی ئازادو سەربەخۆیە، رۆژانە لەپێناو پەرەپێدانى ئەم بزاوتە لەکوردەواریدا خۆى نوێدەکاتەوەو، با نووسەرانی کوردیش ڕەها بن لە هەربەربەست و سانسۆرێک کە ڕێگرن لە بەردەم تەقینەوەی بەهرەو داهێنانەکانیان.

Copyright © 2012 www.chra.tv