 هونەرمەند ئەردەلان بەکر رایگەیاند" هەر لەمیانەی ئەو سەردانەمدا بۆ کوردستان کاری وێنەگرتنم بۆ گورانی (خەونێ بوو) تەواوکردووە کە لەسەر ئەرکی کۆمپانیای کۆڕەک میوزیک دێتە بەرهەم".هەروەها گوتیشی: لەچەند رۆژی داهاتوو کاری وێنەگرتن بۆ گۆرانی "بێریا" کە هەر لە دوائەلبوومی "خەونێ بوو" دایە ئەنجام دەدرێت. سەبارەت بە سیناریۆی هەردوو کلیپ ئەردەلان گوتی: دیمەنەکان لە چیاکانی کوردستان گیراون و چیرۆک لە "خەونێ بوو" باسی ئیرەیی کچ بەرامبەر خۆشەویستەکەی دەکات کە چۆن بە نیگایەکی خۆشەویستەکەی بۆ کچێکی دیکە کە سڵاوی لێدەکات تووڕە دەبێت و بەجێی دێڵێت بۆچونه‌کان (1) |
|
|
دوور و نزیک ئاگاداری کاره جوانه‌کانی سه‌رکه‌وت بوم، به‌ڵام چه‌ند ڕۆژپێش پڕۆژه‌ی به‌رهه‌مێکی نایابی نیشان دام که جۆرێکی دیکه له داهێنان و تازه گه‌رییه له تکنیکی جیهانی له کاری فلیم و ڤیدیۆکلیپدا.من پێش کات شه‌ش به‌رهه‌مه هونه‌ریه گۆرانیه‌کانی دوو هونه‌رمه‌ند کوردۆ و سامان م له سێدێی خه‌وه‌کانی ئه‌ودا له ساڵی 2005 گوێبیست بو بوم و چاویشم به و چه‌ند ڤیدیۆکلیپه جوانانه که‌وتبو که‌بۆ چه‌ند له‌وگۆرانیانه ئاماده کراون. به‌ڵام ئه‌م کاره تازه‌یه‌ی سه‌رکه‌وت که هه‌ڵساوه به نوسین و داڕشتنی ئه‌م ڤیدیۆکلیپه بۆ گۆرانی مۆمی یاده‌کان ی کوردۆ ی هونه‌رمه‌ند
بۆچونه‌کان (1) |
|
|
گۆرانی نوێم باس له‌وه ده‌کات کاتێک کوڕ و کچێک له ڕۆژگارێکی سه‌ختی دڵداری به یه‌که‌وه بووین و کۆمه‌ڵێک موعاناتیان به‌یه‌که‌وه بینیوه ، ئه‌م کچه یان ئه‌م کوڕه پاره ئاستی بینینیان داگیر ده‌کات و به دوای حه‌زه‌کانی خۆیان ده‌که‌ون که له‌پاره‌وه سه‌ر هه‌ڵده‌دات... هه‌ستم کرد ئه‌م کاره له تورکیا بکه‌م جوانتر نابێت له‌وه‌ی له کوردستان بیکه‌م بۆیه بڕیارم دا کاره‌که‌م دووابخه‌م ... ئه‌م باسه و چه‌ندین باسی تر له دیده‌نێکی ڤیدیۆیی سایته‌که‌مان له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی خۆشه‌ویسیت گۆران له چرا ببینه ..
بۆچون |
|
|
هونه‌رمه‌ند ئاگرین دوای ماوه‌یه‌کی درێژخایه‌ن کارکردن له سه‌ر به‌رهه‌می نوێی ، له‌م ڕۆژانه‌ی دوایی له کاری دووا کلیپی بۆوه‌و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له ئاینده‌یه‌کی نزیک له که‌ناڵه‌کان پێشکه‌ش بکرێت. گۆرانی بڕیار که سیدیه نوێکه‌ی هونه‌رمه‌ندیش هه‌ر به‌م ناوه‌وه‌یه لە هۆنراوەى شاعیرى ناسراو (کاوەحسێن)ە، ده‌رباره‌ی ئاواز هونه‌رمه‌ند ڕایگه‌یاند که زۆربەى ئاوازەکانى ئەم ئەلبوومە ئاوازى هونەرمەند خۆیەتى. دیارە کارەکانى هونەرمەند ئاگرین بەهاوکارى هەریەک لە بەڕێزان ئارام عومەر و فیراس سەبرى و هیجران شێوا‌و دەریا دڵشاد دەبێت. ئه‌وه‌ی شایانی باسه له‌م کلیپه‌دا مارسیکا مۆدێلێکی هۆڵه‌ندیه به‌شداری هونه‌رمه‌ند ده‌کات وه کاری وێنه‌و مۆنتاژیش له لایه‌ن ده‌رهێنه‌رێکی چینی به‌ناوی لووک لی ئه‌نجامدراوه.
بۆچون |
|
|
لە پەیوەندییەکی تایبەت بەچرا هونەرمەند ئەردەلان بەکر رایگیاند: لەچەند رۆژی داهاتوو کۆنسێرتێکی تایبەت بۆ گەنجانی شاری هەولێر ساز دەکات. هەروەها هونەرمەند روونیکردەوە کە کۆنسێرتەکە لە پارکی سامی عەبدالرحمن بەسەرپەرشتی کۆمپانیای کۆرەک میوزیک و بە هاوکاری پارێزگاری هەولێر و بەرپرسی لقی دووی (پ.د.ک) لە رۆژی هەینی 4/4/2008 بەڕێوە دەچێت.
بۆچون |
|
|
حەمە بەکر هیوادارە و دەخوازێت و داوا دەکات، مێدیا و ڕاگەیاندنە کوردیەکان ڕۆژى 29 ى مارتى 2008 ئامادە بن لەم پێشبڕکێیەدا و ئەوانیش وەک هۆڵەندیەکان گرنگى بەم هونەرمەندەى خۆیان بدەن، کە هەمیشە لە پاڵ میوکژەنیندا، دەیەوآ میوزیکى کوردى بناسێنێت و ناوى گەلەکەى بەرز بکاتەوە، چونکە وەک کورد بەشدارى ئەم پێشبڕکێیە دەکات. وەکو لە چاوپێکەوتنە تەلەفزیۆنەکەشیدا جەختى لەوە کردۆتەوە کە ئەم بە ناوى گەلى کوردستانەوە بەشدارى کردووە و ئاواز و هونەرى کوردى لەگەڵ هەنەرمەندانى هۆڵەندیدا پێشکەش کردووە.
بۆچون |
|
|
ڕۆناکی... ئه‌لبومی سیدی نوێی هونه‌رمه‌ند دانیا هاوکات له‌گه‌ڵ جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه که‌وته بازاڕه‌وه. ئه‌م ئه‌لبومه له حه‌وت تراک پێک هاتووه. دانیا له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌لبومی نوێی گۆرانیه‌کی نوێشی ده‌کاته دیاری بۆ گوێگرانی چراتیڤی و نه‌ورۆزیش پیرۆز ده‌کات له هه‌مووان. پیرۆزبایی ئه‌لبومی نوێ له خاتوو دانیا عه‌لی ده‌که‌ین و لێره‌دا چرا دیاریه‌که که به‌ده‌نگی دانیا و ده‌روونه پێشکه‌شی ئێوه‌ی ئازیز ده‌کات...
بۆچون |
|
|
هونه‌رمه‌ند هه‌ردی سه‌ڵاح له ئاهه‌نگی نه‌ورۆز قسه بۆ چرا تیڤی ناکات و هۆیه‌که‌یشی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر بابه‌تێکی پێشووی چراتیڤی که پێشتر له سه‌ر هونه‌رمه‌ند بڵاویکردبۆوه که باس له ئه‌گه‌ری فه‌سڵ کردنی هونه‌رمه‌ند کردبوو له کۆلێژی هونه‌ره‌جوانه‌کان دووای ئه‌وه‌ی هه‌ردی هونه‌رمه‌ند شه‌ڕ ده‌کات و به لیڤیکس له ڕاگری کۆلێژه‌که ده‌دات. ئه‌وه‌ی شایانی باسه چه‌ند مانگێک له‌مه‌وبه‌ر هونه‌رمه‌ندی لاو له کۆلێژ له مامۆستاکه‌ی خۆی ده‌دات و به هۆیه‌وه فه‌سڵ ده‌کرێت که چرا تیڤی پێش ئه‌وه‌ی بڕیاری فه‌سڵه‌که‌ی ده‌رچێت له هه‌واڵێکی تایبه‌تدا هه‌واڵی ئه‌گه‌ری فه‌سڵکردنی له کۆلێژ ڕاگه‌یاند ئه‌مه‌ش دڵگرانی لای هونه‌رمه‌ند دروست کرد. بۆ زانیاری زیاتر ...
بۆچون |
|
|
هونه‌رمه‌ندی لاو ڕه‌وه‌ند سه‌ڵاح له نوێترین جموجۆڵی هونه‌ریدا تایبه‌ت به چرا تیڤی ڕایگه‌یاند که له خۆئاماده‌کردنه بۆ کارێکی هونه‌ری گه‌وره به به‌شداری 200 مناڵی کورد که هه‌ر هه‌مووی به جلی سپی به‌شداری ئه‌م کاره هونه‌ریه‌ی ده‌که‌ن. ئه‌م گۆرانیه به چوار زمان پێشکه‌ش ده‌کات، له‌مانه ( کوردی ، عه‌ره‌بی ، فارسی، ئینگلیزی ) بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ شاعیرێکی ئینگلیزی قسه‌ی کردووه بۆ ئه‌وه‌ی شیعره‌که‌ی به‌کاربێنێت و ئه‌میش له‌سه‌ر داواکه‌ی ڕازی بووه. ئاوازی ئه‌م گۆرانیه له‌لایه‌ن مامۆستا فه‌رهه‌نگ غه‌فوور دانراوه و کاری کلیپیشی هه‌ر له کوردستان بۆ ئه‌نجام ده‌درێت.
بۆچون |
|
|
له ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی شاری ڕۆته‌ردام 21-03-2008 هونه‌رمه‌ند ئه‌یوب عه‌لی ڕێگای به کامیراکانی ته‌له‌فزیۆن نه‌دا بۆ تۆمارکردنی ئاهه‌نگه‌که، ئه‌مه‌ش جۆره دڵگرانیێکی لای کارمه‌ندانی ڕاگه‌یاندن دروستکرد کرد کاتێک کامیره‌کانیان له وێنه‌گرتن وه‌ستاند و ڕووی کامیره‌کانیان له ئاسمان کرد. چرا تیڤی هۆی نه‌هێڵانی وێنه‌گرتنه‌که‌ی له هونه‌رمه‌ند ئه‌یوب عه‌لی پرسی ئه‌میش له‌وه‌ڵامدا گووتی : ئه‌مه ده‌گه‌ڕێنمه‌وه بۆ نه‌بوونی هۆڵێکی باش که له‌ئاستی پێویست و ئاره‌زووه‌کانی من نه‌بوو ، له لایه‌کی تر له به‌ر که‌می ژه‌نیار و زۆر شتی تر که پێم باش نه‌بوو به‌م شێوه‌یه ده‌ربکه‌وین. چراتیڤی توانی چه‌ند دیمه‌نێکی ئاهه‌نگه‌که بۆ خوێنه‌رانی ئاماده بکات و له‌م ڕۆژانه پێشکه‌شی ئێوه خۆشه‌ویست ده‌کات.
بۆچونه‌کان (1) |
|
|
هونه‌رمه‌ند ئه‌رده‌لان به‌کر دوای دابڕانێکی درێژخایه‌ن له که‌س و کار و ووڵات دوێنێ دووای گه‌یشتنی بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و پێشوازیه‌کی گه‌رم لێی، سه‌رسوڕمانی خۆی ده‌ربڕی له‌م هه‌موو گۆڕانکاریه‌ی به‌سه‌ر شار و کوچه‌و کۆڵانی شاره‌که‌ی دا هاتووه که ده‌توانم بڵێم زۆر شوێن لام نامۆ بوو وه‌ک خۆی له په‌یوه‌ندیمان دووای گه‌یشتنی بۆ هه‌ولێر بۆی باس کردین. له‌لایه‌کی تره‌وه په‌یامنێرمان له هه‌ولێر که یاوه‌ری هونه‌رمه‌ند بوو له گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ره‌و ماڵ ده‌ست به‌جێ له‌گه‌ڵ چوونه‌ژووره‌وه‌ی بۆ ماڵه‌وه دایکی به هۆی بینینیه‌وه له نزیکه‌وه ده‌ست به جێ له ...
بۆچون |
|
|
نەورۆز بەمانای (رۆژی نوێ) ژیانەوەیەکی تازە ئەمەش لەناو چەند میلەتێ هەن ئەوانیش (کورد و فارس‌و ئازەرێکانن) یادئەکرێتەوە هەر میلەتەو بۆچونی خۆی هەیە دەربارەی نەورۆز کورد ئەلێ ئێـمە میلەتێكیژێردەستەی ستەموزولم لێكراو بوین کە پادشایەکی گەداو زوردارمان هەبووه بەناوی (زوحاک) کە ئەم گەدایە رۆژ نەبوە کاسە سەری دوو کوری کورد نەخرێتە بەردەمی مێشکیان نەکرێ بەخوانی ئەو رۆژەی بۆیە ئیدی کوردچیتر نەیتوانی لەوە زیاتر ئارام بێت کاوە کە پیاوێکی ئاسنگەر بوە حەوت کوری هەبوە هەر حەوتیان
بۆچون |
|
|
نهم ده‌ویست له‌به‌شی دووهه‌می ئه‌م بابه‌ته پێشه‌کی بنووسم که‌چی زووربه‌ی زۆری ئه‌و ناوانه‌ی که‌له‌م بابه‌ته‌دا هاتوون من له‌نزیکه‌وه په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵیاندا هه‌بووه جگه له دۆستایه‌تی بگره کاریشمان به‌یه‌که‌وه کردووه بۆ پرسی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان به‌تایبه‌تی پرۆفێسۆر دکتۆر خاتوو ئهدێڵا کرژیکاڤۆڤا و مامۆستا قادر دیلآنی نه‌مر که خه‌بات و ماندوونه‌ناسی هه‌ردووکیان له‌و بابه‌ته‌دا پڕشنگ ده‌داته‌وه..
بۆچون |
|
|
محەمەد عەبدولکەریم: مایکل دیلاهای گەورە راوێژکار لە کەناڵی جەزیرە دەڵێ: (القاعدە الوحیدە فی التفزیون هی ڕنه لا یوجد قواعد)، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێ ئەوکەسانەی پرۆگرامی تەلەفزیۆنی بەرهەمدەهێنن، میزاجی شەخسی خۆیان بەکاربهێنن وئەوەی لەخەوخەیاڵ وکەناڵێکی بیانی وعەرەبیدا دەیبینن بیهێننە سەرشاشە. ئەوەی رۆژێک لەکەناڵێکی تەلەفزیۆنیدا کاریکردبێت و شارەزاییەکی کەمی لەبواری تەلەفزیۆندا هەبێت دەزانێت لە بەرهەمهێنان و دروستکردنی پرۆگرامێکی تەلەفزیۆنیدا چەندەها کەسی پسپۆڕ‌و تایبەتمەند بەشدارە، بۆنمونە بەرهەمهێنانی ریکلامێکی 30 چرکەیی، چەندین کادری هونەری وراوێژکاری جۆراوجۆر کاری تێدا دەکات وسەرکەوتنیشی دەگەرێتەوە بۆ سەرجەم کاستی بەرهەمهێنانەکە، بەشێوەیەکی گشتی کارکردن لەتەلەفزیۆندا کاری گروپەو بەتاکەکەس ئەنجامنادرێت
بۆچونه‌کان (2) |
|
|
له لایه‌کی تره‌وه له زیاتر له سه‌رچاوه‌یه‌ک چرا له ژن هێنانی هونه‌رمه‌ندی پرسیار کرد که ماوه‌یه‌که له کوردستان و هه‌ندێک سایتی کوردی پڕوپاگه‌نده‌ی ژن هێنانی بۆ ده‌که‌ن تا پرسیاره‌که‌مان گه‌یانده خودی هونه‌رمه‌ند و له وه‌ڵامدا چرا ئاگادارکرایه‌وه له نادروستی ئه‌م هه‌واڵه و به هه‌واڵێکی ئێکسپایه‌ریش له‌قه‌ڵه‌م درا که خه‌ڵکانێک ناوه ناوه هه‌ر جاره‌ی به بابه‌تێکی جیا بۆ هونه‌رمه‌ندی داده‌ڕێژن. بۆچون |
|
|
دڵنیا قه‌ره‌داغی له که‌ناڵی سۆمه‌ر له پێشبڕکێدایه له‌گه‌ڵ چه‌ندین هونه‌رمه‌ند و به‌شداربووی تر. له سوپه‌ر ستاری عیراقی دڵنیا قه‌ره‌داغی له نێوان دوانزه هونه‌رمه‌ندی تر ده‌گاته قۆناغی پێش کۆتایی و له دوو قۆناغی تریش هه‌شت هونه‌رمه‌ندی تر له پێشبڕکێکه دوورده‌خرێنه‌وه ته‌نها چوار هونه‌رمه‌ند ده‌مێننه‌وه بۆ قۆناغی کۆتایی و یه‌کێک له نێوانیاندا ده‌بێت به سوپه‌ر ستاری عیراقی. ئه‌وه‌ی شایانی باسه سه‌ره‌تا به‌شداربووان پێکهاتبوون له 80 به‌شداربوو وه له‌هه‌ر قۆناغێکی به‌رنامه‌که چوار له هونه‌رمه‌ندان-به‌شداربووان دوور خراونه‌ته‌وه. ئه‌م به‌رنامه‌یه له که‌ناڵی سۆمه‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێت و باره‌گای سه‌ره‌کی له لوبنانه و که‌ناڵێکی عیراقیه.
بۆچون |
|
|
هونه‌رمه‌ند گۆران له کاری یه‌که‌م ڤیدیۆ کلیپی بۆوه . بگه‌ڕێوه له هۆنراوه‌ی هونه‌رمه‌ند نه‌ریمان بابان و میوزیک و ئاوازی عارف شه‌کوری وه به کامیرا و هزه جوانه‌که‌ی میران عه‌لی له سوید تۆمار کراوه له سیناریۆی به‌ختیار کوردی. بگه‌ڕێوه له‌م ڕۆژانه له که‌ناڵه ئاسمانیه کوردیه‌کان ده‌بینرێت. چرا به خۆشحاڵیه‌وه ده‌ستپێشخه‌ری له هه‌ندێک له که‌ناڵه‌کان ده‌کات و ئه‌م کلیپه بڵاوده‌کاته‌وه. وێرای ده‌ستخۆشیمان بۆ گۆران و بۆ خوێنه‌ران و بینه‌رانی چرا بگه‌ڕێوه ده‌که‌ینه دیاری و لێره بۆ یه‌که‌م جار بیبینه...
بۆچون |
|
|
ئیمڕۆ سروودی چه‌کم پێ هه‌ڵمه‌گرن دیسان دووای ته‌واوبوونی گه‌یشته چرا تیڤی و له‌مڕۆوه بۆ یه‌که‌م جار له چرا ببیسته. ئه‌م سرووده له هۆنراوه هێمنی شێخ عومه‌ر و میوزیکی بژار دیلانه و ووتنی هونه‌رمه‌د ڕۆژ که‌ریمه.
بۆچونه‌کان (1) |
|
|
ڕزگار ڕه‌نجه‌ڕۆ - هۆڵه‌ندا
هه‌نگاوی یه‌که‌مم هه‌ڵده‌هێنا تازه‌به‌سه‌ر هه‌ورازو نشێوه‌کانی خوێندن ده‌که‌وتم یه‌که‌مین جار بوو له‌ژیانمدا بیستم به چه‌کێکی ژاراوی مرۆڤ کوژ کوردستان بۆردومان کراوه هه‌ندێ رۆژنامه‌و گۆڤار‌و ڕاگه‌یاندنی لابه‌لای پارته‌سیاسیه‌کانی کوردستان بڵاویان کرده‌وه که‌وا ڕژێمی فاشیستی به‌عسی گؤڕبه‌گؤڕ چه‌کی کیمیاوییان به‌کار هێناوه‌له‌گوندی شێخ وه‌سانان و زیاتر له500 هاووڵاتی سیڤیلی بێ‌تاوان شه‌هیدو بریندار بووینه‌هیچ که‌سێک به‌ساخی له‌م گونده‌ڕزگاری نه‌بووه که‌چی جیهان چاوی له‌م تاوانه‌دڕندانه‌یه‌پۆشی بۆچون |
|
|
ئاڵا یه‌کێکه له‌و ڕه‌مزه پیرۆز‌و شه‌کاوانه‌ی له سه‌راپای دونیا و وڵاتانی جیهان،وه‌ک تاجی سه‌ری وڵاته و بوه به‌ناسنامه‌یه‌ک گه‌رهه‌ر مرۆڤێک ڕوبکاته هه‌ر کوێیه‌کی ئه‌م گۆی زه‌وی‌یه،گه‌ر به زمانیش نه‌ناسرێته‌وه ئه‌وا ئاڵاکه‌ی پێناسه‌و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌یه‌تی.
بۆچون |
|