پێشنیوەرۆی ئەمرۆ ٦-٥-٢٠١٢ لە بارەگای خۆی لە شاری ھەولێر کۆمیتەی تەنفیزی لیژنەی ئۆلۆمپی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەلاح حەسەن خەسرۆ سەرۆکی لیژنەی ئۆلۆمپی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدا و تیایدا چەندین خاڵ و تەوەری گرنک گفتوگۆیان لە سەر کرا،لەو بارەیەوە حەربی خالید لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی سەبارەت بە کۆبوونەوەکە ووتی"لەم کۆبوونەوەیەدا چەند خالێکی گرنک خرانە بەر باس و قسە کردن و چەند بریارێکی گرنک دەکرا:
تۆپی پێ
ئۆلۆمپی کوردستان پاڵپشتی خۆی بۆ ھەڵبژاردەی کوردستان لە بەشداری کردن پاڵەوانێتی فەلەستینی نێودەوڵەتی دووپاتکردەوە
- CHRA TV
کوری ئەمیری کوەێت پێشوازی لە شاندی یانەی ھەولێر کرد
- رێبین رەمزی
رێبین رەمزی – کوەێت : رۆژی سێشەممە لە بارەگای تایبەتی خۆی شێخ ناێر ێباح ئەحمەد الێباح وەزیری تایبەت بە دیوانی ئەمیری و کوری ئەمیری کوەێت بەفەرمی پیشوازی لە شاندی یانەی ھەولێر کرد، کە تیاییدا شێخ ناێر ێباح خوشحاڵی خۆی نیشاندا بە پێشوازی کردن لە شاندی یانەی ھەولێر و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە یارییەکەیان بەرانبەر یانەی کازمەی کوەێتی، کە رۆژی چوارشەممە لە یاریگەی سەداقە و سەلام لە وڵاتی کوەێت بەرێوە دەچێت،
پێكهاتهی مێژووی تۆپی پێ
- Didar Nanekeli
دیـــدار نانەکەلی:
چراتیڤی ــ koora : ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بەناوبانگ لە بابەتێکیدا باشترین یاریزانانی مێژووی تۆپی پێی بە پێی پێوەر و بنەما تایبەتیەکانی خۆی لە پێکھاتەیەکدا کۆ کردەوە و لەسەر بەرگی ڕۆژنامەکەی بڵاوی کردەوە
ئەھلی تا کۆتایی وەرز بە جلی رەشەوە یاریدەکات
- زانکۆپرێس
زانکۆپرێس ــ ئەھرامی وەرزشی : دوای رووداوە خوێناوییەکەی شاری بور سەعیدی وڵاتی میسڕ، بەرپرسانی یانەی ئەھلی بڕیاریاندا تا کۆتایی ئەم وەرزە رەنگی رەش بپۆشنو واز لەو رەنگە سوورە بھێنن کە یانەکەی پێناسراوە، ئەمەش وەک وەفایەک بۆ ھاندەرانی یانەکەی کە لەو رووداوەدا گیانیانلەدەستدا.
خولى ئیسپانیا بههێزترين خولى جیهانه
- CHRA TV
چراتیڤی ــ hihi٢ : یەکێتی ئامارو مێژوو بلاوی کردەوە خولی لالیگای ئیسپانیا بەھێزترین خولی جیھانە لە پلەی یەکەم دێت ، لە پلەی دووەم خولی پریمەلیگی ئینگلیزی دێت .
یەکێتی ئامار و مێژوو سالانە بەھێزترین خولی جیھان دیاری دەکات ، کە لەوەتەی سالی (١٩٩١)دەست بەرکار بووە ، زیاتر پشت بەئنجامی یانەکان دەبستێت لە خول و جامی ناوەخۆ ، وەلە کێبرکێ یە نێودەولەتیەکان .
شەممە شاندی ھەولێر بەرەو بەسرە بەرێدەکەوێت
- رێبین رەمزی
رێبین رەمزی – بەشی راگەیاندنی یانەی ھەولێر : وا بڕیارە لە رێگەی فرۆکەخانەی ھەولێری نێودەوڵەتی شاندی یانەی ھەولێر بۆ تۆپی پێی بەرەو شاری بەسرە بەرێبکەوێت بە مەبەستی ئەنجامدانی یاری بەرانبەر یانەی مینا لە چوارچێوەی یارییەکانی ھەفتەی ١٦یەمی خولی بژاردەی عێراق بۆ تۆپی پێی، ئەم یارییە لە یاریگەی یانەی نەت جنوب بەرێوە دەچێت و ئەم یاریگایە بەشێوازی چیمەنی دەستکرد دروستکراوە.
کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە کوردستان سەردانی یانەی ھەولێر کرد
- رێبین رەمزی
رێبین رەمزی- بەشی راگەیاندنی یانەی ھەولێر : رۆژی پێنجشەممە کونسوڵی گشتی بەریتانیا کریس باوەرس سەردانی یانەی ھەولێر کرد و لەلایەن د.عەبدوڵڵا مەجید سەرۆکی یانەی ھەولێر و مەحمود عەزیز سکرتێری یانە و بێجان ئیبراھیم ئەندامی دەستەی کارگێری یانەی ھەولێر و بەشی راگەیاندنی یانەکە لە پێشوازی شاندی میوان بوون، لەم سەردانەدا کونسوڵی گشتی بەریتانیا خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم سەردانە دەربری و ھیوای خواست بتوانێت پەیوەندییەکی بەھێز و پتەو لەنێوان یانەی ھەولێر و یانە و دەزگا فەرمییەکانی بەریتانیا دروست بکات و تەئکیدی لەوە کردووە، کە ئەم سەردانە ھەنگاوی یەکەمە بۆ دوا رۆژ و پتەوکردنی پەیوەندییەکان.
لەبڕیارەکانی یەکێتی تۆپی پآ,یاریەکانی تازەپێگەیشتووان بۆ دوو ھەفتە دواخرا
- حەسەن نەجمەدین
حەسەن نەجمەدین : یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی کوردستان رۆژی یەک شەممە رێکەوتی ٤/٢/٢٠١٢ کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بە ئامادەبوونی سەرۆک و تەواوی ئەندامانی گرێدا و تیایدا ئەم بڕیارانەی خوارەوەی دەرکرد: یەکەم: نوسراوی لیژنەی ئۆلۆمپی ھەرێمی کوردستان ژمارە(٣٤) لە ٣٠/١/٢٠١٢ کە یانەی لەیلان و کرێکاران یەکیانگرتەوە یانەکە بۆتە یانەی لەیلان لەخولی یانەپلەدووەکانی کوردستان بۆ وەرزی ٢٠١١-٢٠١٢.
بەفەرمی ھەولێر گرێبەستی لەگەڵ ھەرێم بورھان مۆرکرد
- رێبین رەمزی
دەستەی کارگێری یانەی ھەولێر بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ یاریزانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی ھەرێم بورھان بۆ ماوەی یەک وەرز مۆرکرد و بڕی گرێبەستەکە ٢٥ ملیۆن دینارە و مووچەی مانگانەی یەک ملیۆن دینارە لەگەڵ دابین کردنی شوێنی حەوانەوە لە شاری ھەولێر و گرێبەستی یاریزانی ناوبراو بەفەرمی لە یەکێتی تۆپی پێی عێراق پەسند کرا و بەشداریکردنی لە یارییەکی نێوان ھەولێر و زەورا بۆ بڕیاری راھێنەر نەزار مەحروس دەگەرێتەوە.
ناوبژیوانی یارییەکی ھەولێر و زەورا گۆرا
- رێبین رەمزی
رێبین رەمزی بەشی راگەیاندنی یانەی ھەولێر : دوای ئەوەی یەکێتی تۆپی پێی عێراق دەستەی ناوبژیوانی یارییەکی ھەولێر و زەورا دەستنیشان کرد بۆ ئەوەی رۆژی پێنجەشممە ئەم یارییە گرنگە بەرێوە ببن، بەڵام یەکێتی تۆپی پێی عێراق بەفەرمی بریاری دا ناوبژیوانی ناوەڕاستی یارییەکە بگۆرێت.
هەواڵی یانەی هەولێر
- ڕێبین ڕەمزی
رۆژی پێنجشەممە کاتژمێر (٤)ی ئێوارە یانەی ھەولێر لە نێو یاریگەی شەھید فرانسۆ ھەریری لە شاری ھەولێر میوانداری یانەی زەورا دەکات لە چوارچێوەی یارییەکانی ھەفتەی چواردەھەمی قۆناغی یەکەمی خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی پێی، ئەم یارییە ھەریەکە لە ناوبژیوانان محەمەد غەنی ناوبژیوانی ناوەڕاست و مەحمود خەلەف یاریدەدەری یەکەم و واسق مدلل یاریدەدەری دووەم و ناجی حەسەن ناوبژیوانی چوارەم یارییەکە بەرێوە دەبن و سامی ناجی سەرپەرشتیاری یارییەکە و عادل قەساب سەرپەرشتیاری ناوبژیوانەکە.




