ئێمە هەمانە 126 میوان سەرهێڵ

وەرزش گـشــتــی

روونکردنەوەیەک لە لیژنەی رۆژنامەنووسانی وەرزشی کوردستان

بەریزان... رۆژنامەنووسانی وەرزشی و راکەیاندنکارانی ئازیز... لای بەریزتان ئاشکرایە کە لە ماوەیەی داھاتوو پاڵەوانیەتی (ڤیڤا) لە کوردستان بەرێوەدەچێت، بۆ ئەم مەبەستە یەکیەتیی تۆپی پێی کوردستان ئامادە باشی کردووە بۆ پێشوازی کردنی لەپاڵەوانیەتیەکەدا  کەجێی دڵخۆشی ھەموو لایەکە!! بەلام ئەوەی تایبەت

روونکردنەوەیەک لە یانەی وەرزشی ھەولێر

رێبین رەمزی – بەرپرسی راگەیاندنی یانەی ھەولێر : رۆژی دووشەممە و سێشەممە لە دەزگا راگەیاندنەکانی عەرەبی ھەواڵێکی نادروست سەبارەت بە لابردنی راھێنەر نەزار مەحروس لە ئەرکی راھێنەرایەتی یانەی ھەولێر و دەستنیشان کردنی راھێنەر سائر جەسام وەکو راھێنەری یانەی ھەولێر بڵاوبۆوە، بەداخەوە ئەم ھەواڵە لە کاتێکی ھەستیار بڵاوبۆوە، کە یانەی ھەولێر لەبەردەم یارییەکی چارەنووسازدابوو لە جامی یەکێتی ئاسیا بەرانبەر یانەی ئێست بەنگالی ھیندی.

کۆمیتەی تەنفیزی لیژنەی ئۆلۆمپی ھەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا

کۆمیتەی تەنفیزی لیژنەی ئۆلۆمپی ھەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا

پێشنیوەرۆی ئەمرۆ ٥-٤-٢٠١٢ لە بارەگای خۆی لە شاری ھەولێر،بە سەرۆکایەتی سەلاح حەسەن خەسرۆ سەرۆکی لیژنەی ئۆلۆمپی ھەرێمی کوردستان،کۆمیتەی تەنفیزی لیژنەکە کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا،لەم بارەیەوە حەربی خالید ووتەبێژی رەسمی لیژنەی ئۆلۆمپی ھەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ووردەکاری کۆبوونەوەکەی خستە روو رایگەیاند"لەم کۆبوونەوەیەدا چەندین خاڵ و تەوەر خرانە بەر باس و قسەکردن کە گرنگترینیان بریتی بوو لە:

حوزێرانی داھاتوو پاڵەوانێەتی ڤڤا لە ھەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت

حەسەن نەجمەدین:ڕاگەیاندنی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان
دوای بەشداریکردنی شاندی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لە کۆبوونەوەی بۆردی ھەرێمەکان بۆ تۆپی پێ  (ن.ف.بۆارد)، کە لە شاری تولوزی فەرەنسی بەرێوەچوو، لەم کۆبوونەوەیەدا چەندین بڕیاری گرنگ درا.

ئاگاداری بۆ گشت رۆژنامەنووسان و دەزگا راگەیاندنەکان

دەستەی کارگێری یانەی وەرزشی ھەولێر و بەشی راگەیاندنی یانەکە داوا لە گشت دەزگا راگەیاندەنەکان و رۆژنامەنووسانی وەرزشی دەکات لە رۆژی چوارشەممە (٢٢-٢-٢٠١٢) یانەکەمان باج بۆ رۆژنامەنووسان و دەزگا راگەیاندنەکانی وەرزشی کوردستان بۆ جامی یەکێتی ئاسیا ٢٠١٢ دروست دەکات بەم مەرجانەی خوارەوە.

ڤیدیۆ: ڕاهێنەران لە پۆلەندا

شاری وەرزشیی یانەی زنیچ - وارشۆ - پۆڵندا کامێرا: ھەرژین عوسمان

 

راھێنەرانی کوردستان گەیشتنە پۆڵندا

دوای گەشتکردنیان لەڕێی فرۆکەخانەی ھەولێرەوە بۆ وڵاتی تورکیا و دواتر بۆ وڵاتی پۆڵندا، شەوی ٥ شەممە کاتژمێر ١٠ بەکاتی کوردستان گەیشتنە وارشۆی پایتەختی وڵاتی پۆڵندا لەشارێکی وەرزشیی نێشتەجێ بوون کەتایبەتە بەیانەی (زنیچ).

ئافرۆدێت لەگەڵ رانیەدا بەیەک گەیشتن

کاروان شێخ زیرەک : بەمەبەستی ئەنجامدانی یاری دۆستانە، دوو تیپی یانەی ئافرۆدێت بەرەو شاری رانیە بەرێکەوتن. رۆژی یەک شەممە ھەردوو تیپی فوتساڵء تۆپی سەرمێزی یانەی ئافرۆدێتی شاری سلێمانی سەردانی دەڤەری رانیەی کردو لەوێ دوو یاری دۆستانەیان ئەنجامدا، سەرەتا تیپی فوتساڵی ئافرۆدێتء یانەی وەرزشی رانیە بەیەک گەیشتن، ھەرچەندە تیپی فوتساڵی ئافرۆدێت ماوەیەکی کەمە پێک ھێنراوە، بەڵام ئاستێکی باشی پیشانداو توانی یارییەکە بەئەنجامی ٨ گۆڵ بەرامبەر بە ٣ گۆڵ بباتەوە.

مەکوان لە شۆگی (شەترەنجی یابانی) سەرکەوتووە

یەکێک لەم یاریانەی لەوانەیە بۆ خوێنەر یان یاریزانی کورد نامۆ بێت ئەویش یاری (شۆگی Shogi ) یە. بەم یارییە دەتوانین بلێین شەترەنجی یابانی بەڵام بە جووڵەی زیاتر لە یاریکردندا و جیاوازی لە شێوە لەگەڵ شەترەنجی جیهانییدا. لە ئەلمانیا شاری شتوتگارت مناڵێکی ٩ساڵانی کورد لەسەر قوتابییەکانی ترو لە تورنەی شارەکەی و دەرەوەی سەردەکەوێت.

 

زانکۆی سۆران لەسەر ئاستی زانکۆکانی ھەرێم ئەنجامێکی باشی بەدەست ھێنا

کچان و کوڕانی زانکۆی سۆران لەسەر ئاستی ھەرێم پلەی سێھەم بەدەست دێنن
ماڵپەڕی زانکۆ: بۆ یەکەمجار  لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان و لەشاری سلێمانی پاڵەوانێتی پێشبرکێ کانی گۆڕەپان و مەیدانی زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو لە  رۆژانی ١١ تا ١٢-١٢ لەیاریگای سلێمانی، بەردەوام بوو". کەلەم پاڵەوانیەتیەدا تیپی زانکۆی سۆران توانی ئەنجامێکی باش بەدەست بێنێت.

قەڵا لەئافرۆدێتی بردەوە

کاروان شێخ زیرەک: تۆپی دەستی یانەی ئافرۆدێت لەناو شاری خۆیدا بەکچانی یانەی قەڵای شاری ھەولێری دۆڕاند.
رۆژی ھەینی ١١ -١١ – ٢٠١١ بەمەبەستی ئەنجامدانی یارییەکی دۆستانەی تۆپی دەست، لەھۆڵی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی کچانی ئافرۆدێت پێشوازییان لەتیپی تۆپی دەستی یانەی قەڵای شاری ھەولێر کرد،