لەم چەند رۆژە دا سەیرم کرد مرۆڤێکی نەفس نزم هەستاوە بە هاك کردنی ئەکاونتی هونەرمەندان و بەناوی رۆژنامەوانی قسە ئەکات و گوایە کار دەکا بۆ دەرخستنی راستیەکان بەڵام ئەوکارەی دەیکا بە لای من نەخۆشیە ئەسلەن ئەو شتەنەی باسی شی دەکا هیچ بنەمایەکی نیە خۆی لەخۆی دا هاك لە جیهان شتێکی قەدەخەکراوە باشە جیاوازی چیە تۆ سەیارەیەک بدزی بیکەیە ملکی خۆت بەڕێزم ئەو ئەکاونتەی تۆ هاکی دەکەی مڵکی کەسیكی ترە واتە تۆ دزی دەکەی کە دزی دەکەی بە زۆری دەست بەسەر شتی خەلک دا ئەگریئایە خەلک چۆن باوەرت پێ ئەکا وە بەچ چاوێک سەیرت ئەکات
زانست و تێک
هاکردنی ئەکاونتی هونەرمەندان . بۆ دەرخستنی راستیە کان . یاخود بۆ زەربەدان لە کەسی دیاری کراو وە بەسەر بردنی کات !!!
ئینته‌رنێت ئێکسپلۆره‌ر به‌کار مه‌هێنه
دەزگا بڕیاردەرەکانی حکومەتی ئەڵمانیا ، هۆشداریان دایە بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت کەوا بەهیچ شێوەیەک ، وێبگەڕی " Internet Explorer " بەکارنەهێنن ، لەبەرئەوەی کۆدێکی هێڕشبەر دژی ئەم وێبگەڕە لەسەر لاپەڕەکانی نێت بڵاوکراوەتەوە کە دەبێتەهۆی زیانگەیاندن یاخود تێکشکاندنی سیستەمەکانتان.
جێگای ئاماژەپێکردنە ئەم کۆدە هێڕشبەرە ، هەمان ئەو کۆدەیە کە هاککەرە چینی یەکان هێڕشیان پێ کردە سەر گــوگــڵ و بووە هۆی دروستکردنی ناکۆکی و بانگهێشتکردن و ئاگادارکردنەوەی سەفیری چین لە ئەمەریکا.
بەپێی Computerworld کۆدەکە نێردراوە بۆ شیکردنەوە لە ماڵپەڕی شرۆڤەکەران لە "Wepawet" .
"Dave Marcus" لە کۆمپانیای ئەنتی ڤایرۆسی McAfee دەڵێت ، کۆدەکە بە شێوەی تولئامرازی هاکک لە ڕۆژی هەینیەوە بوونی هەیە ، وە نابراو مەترسی ئەوەی هەیە کە بەشێوازی جیاواز هێڕشی پێ بکرێتە سەر بەکارهێنەران.
هێڕشەکە زیاتر بۆ Windows XP و Internet Explorer 6.0 زۆر دژوارە ، بەڵام بۆ سیستەمەکارگێڕیەکانی تری ویندۆز و وەشانەکانی تری Internet Explorer جێگای مەترسی یە.
شایانی باسە پسپۆڕانی پاراستن وا باوەڕدەکەن ئەم کۆدەتێکشکێنەرە هەمان ئەو کۆدەیە کە لەمانگی ١٢ ڕابردوو ، هێڕشی پێ کرایە سەر ٣٣ کۆمپانیا لەوانە Google و Adobe وە Yahoo .
" Marcus "لەوباوەڕەدایە کەوا مایکرۆسۆفت تاکو ٩/٢ ، ئەم کەلێنەی پێ پینە ناکرێت ، بۆیە باشترین چارەسەر بۆ خۆپاراستن لەم کۆد و ڤایرۆسانە ، بەهیچ شێوەیەک Internet Explorer بەکارمەهێنن ، بەڵکو دەتوانن لەجێگەی IE ، وێبگەڕەکانی OPera یــــان Firefox بەکاربهێنن.
ئه‌م بابه‌ته له کور ئای تی گروپه‌وه وه‌رگیراوه
ئومێد کوردستانی ده‌بێت به سه‌رۆکی گووگڵ
بێگومان هه‌موومان بایه‌خ به گه‌وره‌یی وێبگه‌ڕی جیهانی (Google) د‌رك پێده‌كه‌ین، گرنگی ئه‌م وێبگه‌ڕه به جۆرێكه كه زۆربه‌ی شاره‌زایانی بواری IT له‌و بڕوایه‌دان كه ئینته‌رنێت به‌بێ Google وه‌ك ناوێكی بێ ناوه‌رۆك وایه. به گوێره‌ی هه‌واڵێك كه ئاژانسی ئایتی نیوزی ئێرانی بڵاویكردۆته‌وه، بڕیاره له داهاتوویه‌كی نزیكدا به‌ڕێوه‌به‌ری ئێستای Google به شێوه‌ی كاتی ده‌ست له‌كاره‌كه‌ی بكێشێته‌وه و بۆ ماوه‌یه‌كی دیارینه‌كراو پشوو بدات، له جێگاكه‌یدا، ئومێد كوردستانی كه یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانی Google و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه وه‌ك جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و وێبگه‌ڕه جیهانییه كارده‌كات، وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری تازه‌ی Google ده‌ستبه‌كار بێت.
دروستکه‌ری لۆگۆکانی گووگل کێیه؟

ساڵانێکه به‌کارهێنه‌رانی ئه‌نته‌رنێت ئاشنان به لۆگۆ جوان و پڕماناکانی گووگل که بۆ بۆنه تایبه‌ته‌کان له‌سه‌ر گووگل بڵاو ئه‌کرێته‌وه. دروستکه‌ری ئه‌م لۆگۆیانه ناوی دنیس هوانگ هونه‌رمه‌ندێکی خوڵقێنه‌ر و وونبووه ، رۆژانه زیاتر له 180 ملیوێن نه‌فه‌ر لۆگۆکانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده ئه‌بینن، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکان تا ئێستایش ناوی ئه‌م هونه‌رمه‌ندیان نه‌بیستوه.








