چراتێڤێ.. پێگەیەکى هونەرى و رۆشنبیریى ئەلکترۆنی ئازاد‌و سەربەخۆیە، رۆژانە لەپێناو پەرەپێدانى ئەم بزاوتە لەکوردەواریدا خۆى نوێدەکاتەوەو، با نووسەرانی کوردیش ڕەها بن لە هەربەربەست و سانسۆرێک کە ڕێگرن لە بەردەم تەقینەوەی بەهرەو داهێنانەکانیان.
چراتێڤێ.. دەنگی هەموو ئەو خامەو هونەرمەندانەیە باوەڕدەکەن مرۆڤیوون و مرۆڤایەتی پێویستی بەئاستێکی باڵاترە لە شارستانیەت، دیالۆگ و ئاسایش، هەناسەو نەفەسى هەموو ئەو مرۆڤانەیە دەنگ بوون و دەنگ دەمێنن لەڕوداوە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی جیهان و کوردستان. چرا دەنگى پەیامگرانێکە باوەڕیان بەزمان و ئاوەزى نوێ هەیە،
ئێمە وێراى ئەرکە فەرمییەکانی خۆمان لەگەیاندن و بڵاوکردنەوەدا، دەمانەوێت ڕۆڵێکی شیاو ببینین لەجێگیرکردن و پتەوکردنی پرەنسیپە سەرەکییەکانی کاری ڕۆژنامەوانی و پیادە کردنی میدیایى ئازاد، هەر لەپێناو ئەمەیشە لێرەوە رایدەگەیەنین جگە لەو بابەت و بڵاوکراوانەى لۆگۆى چرایان بەسەرەوەیىە چرا بەرپرس نییە لەناوەرۆکى بابەت و بڵاوکراوەکان.
چرا.. بەهاوکاری ئێوەی نەرمەندان و رۆشنبیرانى کورد چرایەکی هەمیشە داگیرساوی نێوەندی بزاڤی ڕۆژنامەگەری و ڕەوتی بەرەو پێشچوونی کۆمەڵگەی کوردی دەمێنێتەوە، هیوادارین بەم کارە خزمەتێکمان بە ئێوەی خۆشەویست و دۆزی رەواى گەلەکەمانکردبێ.
لەو روانگەیەشەوە کەپێمان وایە خه‌ڵکى مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه سه‌باره‌ت به‌پێگەو سیسته‌مه خزمه‌تگوزارییه‌کان زانیاریان هه‌بیت، دەستەى بەرێوەبەرى چرا دەخەینە پێشچاو:
1. ئه‌رسه‌لان مه‌حمود ( به‌ڕێوه‌به‌ری چرا )
2. ئازاد کوردی ( به‌رپرسی چرا )
3. زانا گه‌ڵاڵی ( په‌یوه‌ندیه‌کانی ئه‌وروپا )
4. زانا دزه‌یی ( ئه‌ڵمانیا )
5. سارا ڕه‌شید ئه‌فه‌ندی ( ئه‌ڵمانیا ) به‌شی ئه‌ده‌ب
6. شه‌م جه‌لال ( ئه‌ڵمانیا ) به‌شی مۆده و جوانی
7. زیره‌ک نامۆ ( کوردستان - سلێمانی )
8. بڕیار به‌ختیار ( کوردستان سلێمانی )
9. سامان هه‌ولێری (کوردستان - هه‌ولێر ) به‌شی کۆمه‌ڵایه‌تی و مۆده و جوانی
10. کارزان ( به‌لجیکا - بروکسل ) وێب ماسته‌ر
11.
12.
13.
14.
15.
ئێمە پێمانوایە ده‌بیت ئازادی ڕاده‌ربڕین و ڕۆژنامه‌گه‌ری پاریزگاری لیبکریت، ئه‌وانەى ئه‌و توانایه ده‌خه‌سێنن، ناپاکی به‌رامبه‌ر باوه‌ڕی خه‌لک و ئەزمونکردنى ژیان و بەرژەوەندییە گشتییەکان ده‌که‌ن.
بۆزانیاریتان:
جراتێڤى لە ( 15.01.2004 ) دامەزراوەو، لەماوەى کارکردنى خۆیدا دوو فیستڤاڵى هونەرى بەرێوەبردووەو لەتەواوى رۆداوو دۆخە هەستیارەکانا خاوەن هەڵوێست و گوتارى تایبەت و راشکاوانەى خۆى بووە، وەک نەریتێکیش هەر 6 مانگ جارێ بەرێوەبەرەکەى خۆى گۆریوە.......... تۆش بەنۆرەى خۆت دەتوانى بزوینەرو بەرێوەبەرى چرا بى، چرا روناکى هەمووانە.
Articles by this Author:





