CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 68 میوان

چـــیرۆکى شــــانۆى( ئــــودن)

یۆژینۆ بارباى دەرهێنەر و تیۆرستى شانۆ دامەزرێنەرى شانۆى ( ئۆدن) لە ساڵى 1936 لە باشورى إیتالیا لە سالینتۆ لە دایک بووە ، دواى ئەوەى خوێندنى ئامادەیى تەواو دەکات روو دەکاتە وڵاتى سوید ، پاشان روو دەکاتە وڵاتى نەرویج و لەوێ بۆ ماوەى ساڵێک وەک گۆشت فرۆش و مەى گێر کار دەکات . پاشان بە کەشتى روودەکاتە رۆژهەڵاتى دوور ، لە ماوەى ئەو گەشتە دا کارى دەریاوانى دەکات زۆر وڵاتى رۆژ هەلات دەگەڕێ ، لە ئەنجامی ئەمەش دا زۆر لە ژیانى کۆمەڵایەتى و نمایشى شانۆى جۆرا و جۆر و سرودى ئاینى دەبینێ .

پاش ئەمانە دەگەرێتەوە وڵاتى نەرویج دەست دەکا بە خوێندن لە زانکۆى ( ئۆسلۆ ) دەربارەى ئەدەبى فەرەنسى و نەرویجی ، تێزى خوێندنەکەشى بریتى دەبێ لە مێژووى ئاینەکان . باربا لە کاتى خوێندنى لە زانکۆ گرنگى دەدات بە هونەرى شانۆ دەست دەکات بە سەردانى شانۆکانى نەرویج ، بەڵام هیچ لەو نمایشانە نابنە جێگاى سەرنجى ، وەک باربا خۆى دەڵێت : ( هموو کاتبیرم لە دەرهێنانى ئەو شانۆگەریانە دەکردەوە بە شێوازێکى جوان ) .

ئیدى لێرەوە ئەو بیرۆکەیەى بە خەیاڵدا هات کە کار لە شانۆ بکات ، بۆى داواى خوێندنى شانۆى کرد لە پۆلۆنیا .  یونسکۆش ئەو هەڵەى پێبەخشى و لە ساڵى 1960 رووى کردە شارى (  وارشۆ ) بۆ خوێندن لە ساڵى یەکەمدا زمانى پۆڵینى دەخوێنێت پاشان دەست دەکات بە گەران بە سەر شانۆکاندا بۆیە باربا لە دیدارێک دا ئەوەمان دێنێتەوە یاد دەڵێت : ( جارێک لە جارەکان لە شارى کراکۆفیا کچێک باسى شانۆیەکى بچوکى لە شارى ئەپۆلۆ بۆ کردم ، لەوێ نمایشى ئەو تیپەم بینى کە ناویان لە خۆیان نابوو ( شانۆى رەگەکان ) کە جیدزى کرۆتۆفسکى سەرۆکایەتى دەکرد ) هیچ شتێکى دیارى کراوى ئەو نمایشە نەى ورژاندم ، بە کارێکى پەشۆکاو دەهاتە بەر چاوم ، تەنانەت بیر و بۆ چونێکى دەرهێنەرێکى پەشۆکاوم دەبینى ، بەڵام ئەوەى سەرەنجى راکێشام کەسێتى کرۆتۆفسکى خۆى بوو ، بۆیە گەڕامەوە بۆ لاى بۆ ئەوەى بینم ، کاریگەرى کرۆتۆفسکى لە سەر من رەنگە بگەڕێتەوەى بۆ ئەو لێک چوونەى کە لە نێوانمان هەیە ، لەوانەیە سۆز بێـت بۆ ئەو گەشتانەى کە بۆ رۆژ هەڵات کردم ، یەکەمین دیوار و یەکەمین پەیوەندى لە نێوانمان هەبوو سەبارەت بە تێڕوانینى شانۆی ، ئینجا لە گەڵى دووام سەبارەت بە باوەر نەبوونم بە خوێندنى شانۆ لە وارشۆ ، وا هەستم دەکرد شتێکم کەمە  ، کرۆتۆفسکىئەوەى بۆ پێشنیار کردم کە ببم بە یاریدەدەرى .

 

 بەو شێوەیە لە ساڵى 1961 هەتا ساڵى 1964لە لاى مامەوە . لەو ماوەیەدا هیچ شتێکم نەکرد تەنها ئەوە نەبێت کە لە سەر کورسى دادەنیشتم و تێبینى سەرەنجەکانى خۆم تۆمار دەکرد ، ئینجا قسەم لە گەڵ دەکرد و گوێ/ لێ دەکرد ، ئاسایە کە من پێم خۆش بێت کە لە رێگەکەى کرۆتۆفسکى تێبگەم و بە شێوەیەکى هۆشیارانە بە دەستى بهێنم کە بوارم بدات دەست بگرم بە سەر رێگە و بە سەر رێگەو ئەفرانەنى ئەو پێوەرانەى کە شتەکانى بە راست و دروستى پێ پێوانە بکەم .

 

باربا لە ماوەى ئەو سێ ساڵەى کە لە لاى کرۆتۆفسکى بوو سەرگەرمى لێکۆڵینەوە و فێر بوون بوو چونکە دەى توانى راهێنان و مەشق و کارەکانى ببینێ وەک یاریدەدەرێکن سەرنج و تێبینیەکانى خۆى تۆمار بکات و ، باربا پاشا ئەو سێ ساڵە گەشتى کرد بەرەو وڵاتى ( هیند ) پاشان گەڕایەوە بەرە و وڵاتى نەرویج پاش سەردانەکەى بۆ وڵاتى         ( هیند ) لە راستیدا باربا لە ژێر کاریگەرى کرۆتۆفسکى مامۆستاى بوو هەرچەندە تا ئێستاش خۆى هەر بە خوێندکارى ئو دەزانێت ، گەرچى رێگەیەکى تایبەتى بۆ خۆى هەڵبژاردو بۆ کارکردن .

 

وەک خۆى لە لێدوانێک دا دەڵێت :

 

(( دواى گەشتەکەم بۆ ( هیند ) ، لە زۆر دەرگاى شانۆم دا کەس وەرى نەگرتم ، کاتێ هێند گەڕام بە دواى بینینى ئەو لاوانەى کە گرنگیان دەدا بە نواندن و ئامانجیان دامەزراندنى شانۆیەکى نوێ بوو ، کەسیان گرنگیان نەدا بە پرۆژەکەم رۆیشتم بۆ لاى زۆر تیپى شانۆى ، بەڵام کەسیان ئارەزووى ئەوەیان نەدەکرد واز لە چالاکیەکانى بهێنێت . کەسیان ئامادەیى ئەوەیان تیانەبوو کە گەشە بە کارەکەى بکات . هیچ شتێکم بۆ نەمایە جگە لە گەران بە دواى ئەو کەسانەى کە لە بارو زروفێکى هاوشێوەو نزیک لە بارو زروفی من دەژیان  ئەوەى کە لە پێشبرکێى ( کۆنس ڤاتۆرا ) ى ئۆسلۆ دەرنەچووبوون و وەرنەگیرا بوون . بۆیە داوام لە خوێندنگەى شانۆ کرد کەسێتى خوێندکارە وەرنەگیراوەکانم بداتێ کە لە تاقیکردنەوەى وەرگرتندا دەرنەچووبن پەیوەندیم پێوە بکەن .

 

هەروەها لە بارەکى کرۆتۆفسکى یەوە بۆیان دوام و نیەتى خۆمم پێراگەیاندن لە دروست کردنى شانۆیەکى بچکۆڵە . یازدە کەس بڕیارى کار کردنى لە گەڵ دام لە دوواى دوو هەفتە پێنج کەسیان مایەوە لە دواى هەشت مانگیش چوار کەسیان مایەوە کە دوو کوڕ و دوو کچ بوون .

 

هەر لە سەرەتاوە کارەکە لە سەر میتۆدێکى بنیات نراو دامەزرا بوو، من دڵ،یا بووم لەوەى کە پێویستە هەڵبژاردن لە سەر بنەمای کەسێـى شایستە و ورەو سور بوون بێت . لە سەر بنەماو بەهرەى توانا و رووکەشانە بێت . کارەکە لە سەرەتاوە هاتا بڵێى ماندوو کەرو قورس بوو .

 

کۆمەڵێک راهێنان کە نزیک بوو لە راهێنانى وەرزشى بە شێوەیەکى تەواو پیادە دەکرا ، بوار نەبوو کەس پرسیار بکات و بدوێ ، کارمان دەکرد بەبێ وەستان بۆ ماوەى چوار سەعات لە رۆژێکدا ، لەوانەیە زۆر لەوانەى کارەکەیان بەجێ هێشت ، دەشێت نەیان توانی بێت درک بە پەیوەندى نێوان ئەو وێنانەى سەبارەت بە شانۆ و ئەو جۆرە راهێنانە قوربانە بکەن کە لە مێشکیانهەڵیان گرت بوو . ئەوەى لە گەڵم مایەوە بە گشتى یاسا رەهاکان بوو کە جۆرێک لە مانایان پێدا بەبێ پشت بەستن بە هەر پاساوسێک کە لە لایەن کەسانى ترەوە دەدرا لە دەرەوە ..

 

لە سەرەتا دا نەتوانایى ماددیمان هەبوو نەشوێنى مەشق کردن ، ئەو کاتە من هاتوو چۆى ( پەیمانگا زمانە رۆژهەڵاتیەکانم ) دەکرد بە مەبەستى رێکخستنى ئەو کەرەستانەى لە هندستان لە بارەى شانۆى ( کاتاکالى ) یەوە کۆم کردبۆوە .  هاورێکم هەبوو کە یاریدەدەرى مامۆستا بوو لە کۆلێژ . یارمەتى دام لە پەیداکردنى هۆڵێک لە یەکێک لە خوێندنگە کۆنەکان کە بەکار دەهات بۆ خولە شەوانیەکانى زانکۆ ، تا ئێمەش مەشق و راهێنانى    لێبکەین .

 

لە سەرەتاوە لەو هۆڵە دا کاتژمێر (6) تا (10) ى شەو کارمان دەکرد ، بەیانیانیش کارمان دەکرد بۆ بژێوى ژیانمان ، دواى سێ مانگ بە شێوەیەکى پێشنیار کۆبوینەوە ، لەو کۆبونەوەیەدا هەستیان بە خۆیان کرد کە گروپێکن . بۆ یە بڕیارماندا کە بە تەواوى خۆمان تەرخان بکەین ، شوێنێکى بە رووبەر گەورەترمان بەکرێ گرت و دەستمان گرت بە کار کردن لە بەیانیەوە تاوەک و ئێوارە بۆ ئەنجام دانى یەکەمین نمایشى شانۆى ، ئەو کاتە نەماندەتوانى پێناسەى خۆمان بکەین ، یاخود خۆمان دیار بکەین لە شانۆدا ، چونکە ئێمە کۆمەڵێکى بچوک بووین لە شانۆدا وە لە خەڵک ، هەموو هەفتەیەک هەڵدەستاین بە پاشەکەوت کردنى کەمێک پارە بۆ خەرجى چالاکیە نهێنیەکان کە بۆ ئارەزوو مەندانى شانۆ ساز دەکرا .

 

باربا شۆرشگێرێکى یاخى بوو سەبارەت وە بەرامبەر ئەو بۆ چوونە چەقبەستوانەدا ، ئەمەش بێ بەکارهێنانى بیرۆکەى پارە تیادا ، چونکە باربا پێی وا بوو کە هێزى زیندووى راستەقینە لە ( رەگەزى مرۆڤ ) خۆیدا بە هەر بۆیە توانا و کراە کانى چرکردەوە لە سەر ئەو لاوانەى کە لە (ئۆدن )  دا بوون . باربا دەیویست خۆى بە تەواوى لە دەسەڵاتى پیشەسازى و پارە کۆکردنەوە بە هونەر دوور بگرێت . هەر بۆیە ئەندامانى شانۆى ( ئۆدن )هەر یەک لە خۆیان بە پارەیەکى کەم بەشداریان دەکرد بۆ ئەوەى شانۆکەیان بەبێ یارمەتى کەسى تە بەردەوام بێـ لە ژیان و مانەوە بۆیە دەبوو هەموویەکێک لە شانۆى ( ئۆدن ) بڕێک پارە لە هەموو هەفتەیەک پێشکەش بکات بۆ پر کردنەوەى خەرجیە جیاوازیەکانى مارەکەیان بۆ کرینى هەندێک پێداویستى بۆیە یۆژینیۆ باربا دەیگوت :-

 

( ئەکتەر لە شانۆکانى تردا کرێ یەک وەربگرێت ، کە دوو ئەوەندەى یاخود سێ ئەوەندەى کرێیەکى  ئاسایى بێـت تا رازى بێت بە ئەنجام دانى نواندنەکەى .....بەڵام ئەکتەرێکى ئەفرێنە ، ئەگەر هاتوو لە گرفانى خۆى پارە بدات ئەوا قوربانى بە خۆى دەدا بۆ ئەوەى ببێت بە ئەکتەر لەو شانۆیەدا ) .

 

ئیدى باربا لە ساڵى یەکمیدا بە تەواوى تواناکانى خستە گەڕ و کۆى کردەوە بۆ دەرکردنى گۆڤارەکەى و ئامادکردنى تیپەکەى . تیپەکە دەستى بە کار کرد لە گۆرە پانێکى ناوەخۆى یەکێک لە (خوێندنگەکاندا وەک باربا لە پێشەوە ئاماژەى پێ کرد ، ئا لەوێوە سەرەتاى کارکردنى شانۆى یەکەمیان دەستى پێکرد کە تێکستى نووسەرێکى نەرویجى بوو ( جانس بیورنیۆ ) بوو) .

 

لە دوواى تێپەر بوونى شەش مانگ تیپەکە خۆى ئامادە کرد و هەستا بە رێک خستنى چەند گەشتێ بەرەو وڵاتى ئەسکەندەناڤیا ، بەڵام رووبەرى زرووفێکى ئابورى سەخت بوونەوە تووشى کارەساتێکى ئابوورى ترسناک هاتن ، دەسکەوتى ئابوریان تەنها بریت بوو لە پارەى پلیتى چوونە ژوورەوە بۆ نمایشەکان کە بینەران خۆیان وەک رێزلێنان بۆیان دادەنان ، یاخود پارەى نواندنى ئەو شانۆگەریانەى کە بۆ قوتابخانەو رێکخراوەپیشەیەیەکان  دەفرۆشران کە بڕى پارەکەى لە ( 70فرنک ) تێنەدەپەڕى ، لە یەکێک لە گەشتەکانیاندا بۆ وڵاتى دانیمارک ، گرنگى دانى رۆژنامەکان بۆ ئەم شانۆیە دەستى پێکرد ، ئەمەشبووە فاکتەرێک کە تیپەکە پەیوەندى بکەن بە ئەنجومەنى شارى ( هۆلیتریۆ ) بانگهێشتى باربا و تیپەکەى کرد ، بۆ ئەوەى لەوێسەنتەرێکى لێکۆڵینەوەى شانۆى وەک ئەزمونگە شانۆیەکەى کرۆتۆفسکى پۆلەندا دابمەزرێت .

 

هەر بۆیە ئەم وەڵامە پۆزەتیفە واى لە باربا و شانۆى ( ئۆدن ) کرد لە ساڵى 1965 بگوێزنەوە بۆ دانیمارک .

 

ئیدى شانۆى ( ئۆدن ) وەچەرخا بو ( تاقیگەى یەکى شانۆ) ى لە ئەسکەندەنەفیادا ، ئەمەش لە پێناوى هونەرى نواندن و سەربەستى لە گەڕان و توێژینەوە و رێکخستنى کاردا بوو ، هەرچەند ئەو یارمەتیەى لە لایەن شارەوانى (هۆلیتریۆ ) پێشکەش دەکرا بە ئۆدن ، ئەوەى بە سەردا دەسەپاندن کە چەند چالاکیەکى شانۆى بنوێنن لە بەرامبەر پەیدا کردنى ( 5) پەنجا هەزار فرنک پێدەبەخشرا .

 

ئەم یارمەتیە بوارى دەرەخساند کە گەشە بە چالاکیە پێویستیەکان بدەن ، هەروەەها بوارى دەرەخساند بۆ میواندارى کردن هەندێ کەس بۆ بەشدارى کردن لەکۆر و کۆنگرە و ( work shop )و خولدا کە ئۆدن رێکى دەخست .

 

جێگاى باسە ئەو یارمەتیەى بە بڕِى ( 50 ) پەنجا هەزار فرنگ بوو بەشێکى هەرە گەورەى گرنگى خەزێنەى ئابوورىى شانۆى ئودن بوو ، بەڵام بە شەکەىى ترى دەوەستایەوە سەر یارمەتى و بەخشینى ( وەزارەتى رۆشەنبیرى دانیمارک ) و ( سندوقی رۆشەنبیرى باکور) ئەم بڕە پارانە بەشى گەشتەکانى تیپ و چالاکیە گشتی یە کانى نەدەکرد بۆ یە هەمیشە لە حالەتى کەم توانای بوو لە بەر ئەوە ناچار بوون چالاکیە لاوەکیەکان زیاد بکەن ، هەروەک زیاد کردنى ژمارەى کۆڕەکان و دامەزراندنى پەیمانگایەک بۆ هونەرى شانۆى ... هتد . چونکە لە بەرامبەر ئەو کۆڕ و پەیمانگایەدا پارەى وەردەگرت بۆ دانەوەى ئەو قەرزانەى کە پێشتر لە سەرى کەڵەکە ببوون ، ئەمەش ماناى ئەوەیە شانۆى ( ئودن ) تەنها بە هۆى فراوان بوون و بەردەوام بوونى چالاکیەکانیانەوە دەیتوانى بمێنەوە و بەردەوام بن ، ئەمەش واى پێویست دەکرد کە هەر ئەندامێک لە ئەندامانى ( ئودن ) تونایەکى زیاتر بخاتە گەروومانەو بوونێکى نوێتر بگرێتە  ئەستۆى خۆى بۆئەوەى مانەویان بەردەوام بێت لە سەر کارو چالاکیەکانیان .

 

ئەمەیە ئودن تیایدا ، هەر چەندە یارمەتى دارایى لە حکومەت و شوێنانەى تر وەردەگرێت ، بەڵام بە شانۆیەکى تایبەت لە قەڵەم دەدرێت ( واتە کەرتى تایبەت ) چونکە سیستەمى سەرەکى ئودن بریتی یە لە سیستەمى کۆمپانیایەک بەشەکانیدا دابەش دابەش دەبێت لە نێوان دامەزرێنە و چوار کەسى تردا . ئەم شێوازى بەڕێوە بردنە بارى ئابورى سەپاندویەتى بەسەریاندا  .. دیارە لە سەر ئاستى بەرێ،ە بردنیش ئەکتەرەکان بەشدارى راستەو خۆ دەکەن لە بریار وەرگرتن بڕیار لە سەر داندا .

 

ئەوەى جێگاى باسە شانوى ئودن توانى کۆمەڵێک چا لاکى دابهێنێ کە پێشتر لە سەرانسەرى ئەسکەندەنافیا بوونى نەبوو  چونکە چالاکیەکانى ئەوان گۆڕانى لە بونیان و چالاکى نوێکانى ئەو سەردەمەدا کرد .

 

ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ خودى یۆژینۆ باربا ، چونکە زۆر بە خێراى سیستەمە رێکخرا وە توند و تۆڵەکەى بۆ پەروەردەکردنى ئەندامەکانى خۆى جێ بەجێ کرد .

 

خودى ئەمە بووە فاکتەرێک بۆ ئەوەى بتوانن سەر بکەون بەسەر هەموو کۆسپە دەرەکى و ناوەکیەکان . ئیتر لێرەوە ئودن تیاتر توانى خانەیەکى چاپ و بڵاو کردنەوە دابمەزرێنێت و ، کەگۆڤارەکەیانى لێوە دەربکەن .

 

گۆڤارەزکەش ( تیۆرەکان و تەکنیکیەکانى شانۆى ) بوو ...

 

کە تیایدا راڤە کردن و لێکۆڵینەوە بۆ هەموو ئەو بووارانەى پەیوەندی دار بوو بە شانۆ و لایەنە هونەریەکانیەوە بلاو دەکردەوە وەک .. هونەرى پەروەردەى پیادەکارى ئەکتەر ، زانیارى دەربارەى تەکنیکەکان ، ئاراستە کردن لەروانگەى ئیحستاتیکى و تەکنیکیەوە لە چوار چێوەى کارى درهێناندا ، شانۆى ... هتد .

 

سەبارەت سەربارى هەموو ئەمانە هەڵدەستان بە کردنەوەى خولى ( work shop ) گرتنى کۆڕ بۆ پیشەمەندەکانى شانۆى ئەسکەندەنافی بۆ ئەوەى ئاگادارى رووگە تازەکانى شانۆى بیانى بن ، بۆ نمونە لە مانگى تەموزى هەموو ساڵێک دا کۆڕ و کۆبونەوەى تایەتى دەبەسترا سەبارەت بەراهێنانى ئەکتەر ، کە خودى یۆژینۆ باربا و گرۆتۆفسکی و سیندک و برزوسکى دەیان برد بەڕێوە .

 

لەو زنجیرە کۆر و کۆبوەنەوانەدا ئەکتەرە ئەسکەندەنافیەکان دەچوون بۆ راهێنان و مەشق و خۆ پەروەردە کردن لە سەر دەستى ئەو رابەرانانەدا ، کە بۆ  ماوەى پازدە رۆژ رێکدەخرا بۆ ناسینى شێواز و میۆدى هەر یەکێکیان ، ئا بەم شێوەیە شانۆى ئودن پەیوەندى لە گەڵ پسپرۆى رووگە جیا وازەکانى شانۆ و ئەندازیارن و زانایانى کۆمەڵناسى و نووسەرە ئەسکەندەنافیەکان دەکرد.

 

بۆ نموونە شانۆى ئودن هەستا بەرێک خستنى کۆبونەوەیەک بە هاوکارى زانکۆى (کۆبن هاگن ) کە تیایدا چەند پرسیارێکیان بە سەر هەزار کە لە دانیشتوانى ( هۆڵیستیبرۆ )دا دابەش کرد ... شانۆى ئودن بەم شێوەیە دروست بووجێگاى خۆى کردۆتەوە .

 

وۆرک شۆپەکانى شانۆى ئودن

 

 

 

 1980 : کردنەوەى یەکەم خول بوو لە شارى بۆن کە تیایدا یەکەمى بنەماى شانۆ ( ئەنسۆیۆلۆژى ) تیا خرایە روو ئەم چالاکیەشى لە سەر تاکە ئەکتەریک ئەنجام درا بە سەرۆکایەتى (باربا ) و مامۆستایانى شانۆى سەما ئامێزى            ( هیندى یابانى و بالى ) .

 

1981 : خولى دووەم لە شارى ( فول تیرا) ى ئیتالیا رێکخرا کە ( مەڵبەندى ئەزموونەکان و توێژینەوەى شانۆ ) کردنەوە و رێکخستنى کارەکانى خولەکەى گرتە ئەستۆ لە ( بونتادیرا ) .

 

1985 : خولى سێ یەم لە شارى ( پۆڵنیر ) ى فەرەنسا کرایەوە لە نێ،ان  12 – 26 ى مانگى 4 ى 1985 .

 

1986 : خولى چوارەم کە لە شارى ( هۆلیستیرۆى ) وڵاـى دانیمارک کرایەوە لە نێ،ان  19 تا 22 ى مانگى 9 ى 1986 دا بوو .

 

1987 : لە سالنتۆى خواروى ئیتالیا رێک خرا لە نێوان ( 1 ) تا ( 14 ) ى مانگى 9 ى 1987 قوتابخانەکەش لە دواى ئەو جۆرە داخراویەى کە لە رابردوو دا هەیان بوو پشتى بە نمایشکردنى شانۆى و کۆڕو دیدارى کراوە بەست بۆ جەماوەرێ:ى بەرفراوان چەند نمایشێکیان لە شارى بارى بها و گوندێکى چۆلکرا و پێشکەش کرد ،

 

لەو میتۆدانەى کە پرۆگرامى قوتابخانەکە بەکار هێنا توێژینەوە بوو لە ناسنامەى وەرگرو لێدوان لە بابەتەکانى دەق و کردار لەشانۆی پشکنینى بینرا و لە دەقى ئەدەبى دا . ئەم خولە زیاتر تەرکیزى کردە سەر چۆنیەتى و ووتەکانى ئەکتەرى ( Anima – Anim ) و چۆنیەتى دارشتنەکەى و بەخشینى ناوەرۆکەکەى کە بینەرانى پێدەبەخشن .

 

ناوى نمایشەکانى شانۆى ئودن :

 

خشتەى ناونیشان و مێژووى ئەو نمایشە شانۆیانەى کە شانۆى ئودن بەرهەمى هێناوە و پێشکەشى کردووە ، کە لەدەرهێنانى ( باربا ) یە لە گەڵ کۆمەڵە ئەکتەرەکەى لە ساڵى  1964  دروست بوون تاوەک و ساڵى  1993 .

 

1.     هاوڕێیانى باڵندە ، ساڵى 1965 .

 

2.    کاسبریانۆ ، ساڵى 1967 .

 

3.    قرای ، ساڵى 1969 .

 

4.    ماڵى باوکم ، ساڵى 1972 .

 

5.    کتێبیى سەما ، ساڵى 1974 .

 

6.    وەرەو بەیانى بۆ ئێمەیە ، ساڵى 1976 .

 

7.    من بە سیسم ، ساڵى 1977 .

 

8.    خۆڵە مێشى بەیەخت ، ساڵى 1980 .

 

9.    ملیون ، ساڵى   1978 .

 

10.      زەماوەند لە گەڵ  خواوەند ، ساڵى 1984  .

 

11.حیکایەتى ئۆدیب ، لە ساڵى 1984 .

 

12.ئینجیل یان کسوهینکوس ، ساڵى 1985 .

 

13.جودیت ، ساڵى 1987 .

 

14.تالابووت ، ساڵى 1988 .

 

15.یادەوەرى ، ساڵى 1990 .

 

16.قەڵاى هەڵیسترۆ ، ساڵى 1990 .

 

17.ئیتسا بیتس ، ساڵى 1991 .

 

18.کاوز موز ، ساڵى 1992 .

 

بەرهەمە دیکۆمێنتاریەکان

 

شانۆى ئۆدن سەربارى بەرهەم هێنانى نمایشە شانۆیەکانى هەستاوە بە بەرهەم هێنانى زۆرێک لە بەرهەمى ڤیدیۆى و فلیمى پەروەردەیى ( تەکنیکى ئەکتەر ) و هونەرى ، کە لە کتێبخانەى بارەگاکەیان لە شارى هۆلیسترۆى دانیمارک  پارێزراوە و دەکرێت بە مەبەستى لێکۆڵینەوە و توێژینەوە بە دەست بهێنرێت .

 

1.     کۆمەڵێک فیلم لە بارەى راهێنانەکانى ئەکتەر لە تاقیگەى کرۆتۆفسکی و مەشقەکانى ئەکتەر لە شانۆى ئودن و کارى دیکرۆ .

 

2.    بەڵگە نامە و گەشتە زانستیەکانى تیپی ئودن لە ئیتالیا و ئەمازۆن و هند و وڵاتانى کە .

 

3.    تۆمار کردنى نمایشەکانى ئودن وەک فیلم .

 

4.    فیلمى نمایشە گرنگەکانى شانۆى هاوچەرخى ئەوروپى و ئاسیاى .

 

5.    فیلم لە بارەى چالاکیەکانى قوتابخانەى نێو نەتەوەى ئەنتر پۆلۆژیاى شانۆ ( I.S.TA ) دیکۆمێنتى کارە پراکتیکیەکان .                                                                                     ئێستا ئەو کۆمەڵەیە کار دەکەن لە سەر دۆزینەوەى زەمینەیەک بۆ بەرهەم هێنانى فیلم کارتۆنێک لە بەشدارى مناڵانى شارى هۆلیستڕۆ و مناڵانى هەندێ وڵاتى دەرەوەى دانیمارک . یەکەم ڤیستیڤاڵ لەو بارەیەوە لە دانیمارک بوو.