میوانی دووه‌می چرا و گۆشه‌ی پرسین مامۆستا عه‌بدوڵا تۆفیق له سویده‌وه‌یه. به‌ڕێزیان خاوه‌نی یه‌که‌مین ماسته‌ری نێوده‌وڵه‌تییه له بواری ( ڕاهێنانه ده‌روونیه‌کان - Mental Training ). بۆ هه‌ر پرسیارێک سه‌باره‌ت به :
سترێس، ،خاوبوونه‌وه‌ی له‌ش و ده‌روون مێدیتاسیۆن - ڕامان ،هیپنۆس، بیرکردنه‌وه ، ته‌ندروستییه‌کی باشتر ... هتد.
بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی تایبه‌تیان بکه‌ن له www.warzshidaruni.com
ده‌توانن له خواره‌وه له سه‌ردێر جۆری کێشه‌که‌ت بنووسیت دوواتر ناوه‌که‌ت ئینجا ئیم‌یل. پرسیاره‌کان دووای چه‌ند ڕۆژێکی تر هه‌مووی به یه‌که‌وه له‌لایه‌ن مامۆستا عه‌بدوڵا تۆفیق ( ڕاهێنه‌ری ده‌روونی ) وه‌ڵام ده‌درێته‌وه. وه‌ڵامه‌کان له به‌شی ( پرسین ) ده‌توانیت بخوێنیته‌وه.
سلێمانی : ئه‌م کاته‌ت باش کاک دکتۆر چۆنیت!؟ کاک دکتۆر وه‌ک دکتۆرێک ده‌مه‌وێت گه‌ر ئه‌زیه‌ت نییه یارمه‌تیم بده‌یت من ئێستا زۆر زوو زوو دڵم توند ده‌بێت که له خۆم ده‌پرسم باشه بۆ دڵم تونده !؟ هۆکاره‌که‌ی چییه ؟ زوو دڵم له‌گه‌ڵیا پڕ ده‌بێت . به‌ڕای به‌ڕێزتان چی بکه‌م باشه ؟ زۆر سوپاس.
وه‌ڵام بۆ سلێمانی:
سڵاو به‌ڕێزم، ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ت پێ‌بڵێم که من دکتۆر نیم. دڵته‌نگی هۆکاری زۆره، من نازانم تۆ ته‌مه‌ندت چه‌نده و له چ ژینگه‌یه‌کدا ده‌ژیت، هه‌روه‌ها باری کۆمه‌ڵایه‌تیت چۆنه. من پێم باشه ئه‌و وه‌ڵامه‌ی که بۆ کاك ئه‌حمه‌د مه‌حمودم نوسیوه بیخوێنیته‌وه‌و سودێکی لێوه‌ربگریت. بزانه ئه‌وکاتانه‌ی که دڵته‌نگیه‌که‌ت بۆ یه‌ت چ کاتێکه‌و بیر له‌چی ئه‌که‌یته‌وه ئه‌و کاته. هه‌ستی دڵته‌نگیه‌که‌ت له کوێی له‌شته‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات و چۆن کارت تێده‌کات، ده‌بێت زۆر به‌ئاگابیت. هه‌کات ئه‌مانه‌ت زانی له‌وانه‌یه بۆت ئاسانتر بێت که پارێزبکه‌یت که ئه‌و هۆکارانه‌ت بۆ نه‌یه‌ت. هه‌وڵبده ڕۆژانه شته‌خۆسه‌کانی ژیانت بیر بکه‌وێته‌وه و زۆرتر له ئێستا پێبکه‌نه. سه‌ردانێکی ماڵپه‌ڕه‌که‌م بکه به‌ڵکو شتێك بدۆزیته‌وه ببێته هۆی باشتر بونت. هه‌روه‌ها په‌ره به خۆتبده له جل و به‌رگ و خۆ ڕێکخستندا و خۆت باش و پۆزه‌تیڤ ببینه. خۆت دووربگره له‌و شتانه‌ی که ده‌بێته هۆی دڵته‌نگیت.
له‌وانه‌یه سه‌ردانی پزیشکێکی زیره‌کی ده‌روونی بکه‌یت خراپ نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له نزیکه‌وه بتبینێت و ڕێنمایت بکات. سی دیه نوێیه‌کام که له سه‌نته‌ری ڕاوێژکاری خێزان له سلێمانی هه‌یه و له‌لای خۆشم ده‌ست ئه‌که‌وێت به‌ناوی توانا ده‌روونیه‌کانی ڕه‌گه‌زی مێیه که بۆ پیاوانیش هه‌مان کاریگه‌ری هه‌یه، له‌و سی دیه‌دا هه‌ندێ به‌رنامه‌ی باش هه‌ن که له‌وانه‌یه که‌ریگه‌ری پۆزه‌تیڤیان هه‌بێت بۆ ئه‌م دڵته‌نگیه‌ی به‌ڕێزت.
سه‌رکه‌وتوبیت
ئارام ته‌نیا : سه‌باره‌ت به بڕوا به‌خۆبوون که من بڕوام به خۆم نه‌ماوه وه شتیشم بیر ئه‌چێته‌وه.. بڕوا به‌خۆنه‌بوونه‌که چاره‌سه‌ری چییه ؟
وه‌ڵام بۆ ئارام ته‌نیا:
سڵاو به‌ڕێزم، من نازانم تۆ گه‌نجی یان به‌ساڵا چوویت به‌ڵام تۆ که ده‌ڵێیت شتت بیر ده‌چێته‌وه له‌وانه‌یه وابێت، وه ئه‌مه‌ش به‌بێ هۆ نیه. زۆربه‌ی بیرچوونه‌وه‌کان ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی به هه‌ڵه‌یه‌کی ته‌ماره‌کانی مێشکه‌وه نه‌بێت هۆکاره‌که‌ی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تۆ ته‌رکیزناخه‌یته‌سه‌ر شته‌کان و به ئاره‌زوو تاقه‌ته‌وه گوێ ناگریت. وه هۆکارێکیتر ئه‌وه‌یه که یه‌ك دوو جار شتت له بیر چوه‌ته‌وه وه ئه‌وه‌نده‌یان پێوتویت یان به خۆتت وتووه (هه‌چه‌نده گوێش بگرم هه‌ر شتم بیر ده‌چێته‌وه) هه‌تا ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه خراپه له تۆدا زیاتر جێگیر بووه. من ئه‌و ئه‌و قسه‌یه‌ی شیرکه‌گارد ده‌که‌م که ده‌ڵێت:
پێم بڵێی له‌بیرم ده‌چێته‌وه
پیشانم بده‌ی نازانم چۆن بووه
بهێله خۆم بیکه‌م هه‌تا له مێشکمدا بمێنێته‌وه
واته باشترین شت ئه‌وه‌یه که شته‌کان خۆت به پراکتیکی بیکه‌یت و ئه‌و هه‌سته ناخۆشه‌ی که بیرچونه‌وه ده‌تداتێ مه‌یهێله و له‌مه‌ودا زۆرتر به‌خۆت بڵێ که شته‌کانت زیاتر بیر ده‌که‌وێتوه. به‌م شێوه‌یه‌ش له‌وانه‌یه تۆ بڕوابه‌خۆبونت بۆ بگه‌ڕێته‌وه.
سه‌باره‌ت به بڕوا به‌خۆبوون من پڕۆگرامێکی ده‌روونیم هه‌یه له سه‌ر سی دی بۆ گوێگرتنه و تایبه‌ته به زیاتر بڕوابه‌خۆبوون. ئه‌م سی دیه له کوردستان له سه‌نته‌ری کیژێ و تۆمارگای زانکۆ هه‌یه و له‌لای خۆشم له سوید. سه‌رکه‌وتوبیت
www.warzshidaruni.com
ئه‌حمه‌د که‌مال : ڕابردووم بیر ناچێته‌وه ( وه‌ڵام بۆ شه‌ده‌لار و ئه‌حمه‌د که‌مال )
سلاو، من خۆم به مرۆڤێکی به‌هێز ده‌زانم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش له ڕابردوو زۆر تاڵیم چێشتووه زۆر جار هه‌ژاری خۆمان دێته‌وه بیر زۆر خه‌می لێده‌خۆم. له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی به‌سه‌ربه‌رزی خۆمان په‌روه‌رده کرد به‌ڵام کاتێک بیرم ده‌که‌وێته‌وه زۆر پێی دڵگران ده‌بم. هه‌رده‌م ناخۆشیه‌کانی ئه‌م کات زاڵتره به‌سه‌ر خۆشیه‌کانی مناڵیم، پێم خۆش بوو به پێچه‌وانه‌بووایه.
وه‌ڵام :
سڵاوتان لێبێت، بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ باشتر بژی پێویسته خۆی فێر بکات له ئێستادا بژی. ئه‌و شته‌ی زۆر گرنگه که له ئێستاوه بیکه‌نه به‌رنامه بۆ ژیانتان ئه‌وه‌یه که گرنگی به ئه‌مڕۆ بده‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وکاته‌ی تۆی تیا ده‌ژی وجودی هه‌یه نه‌ك رابردوو. رابردوو ته‌نها خه‌ونێك بوو، ته‌نها فلیمێک بوو تۆ ڕۆڵێکت تیا بینی.
له‌گه‌ڵ ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌دا کار بکه:
1. هه‌ر که بیرکردنه‌وه‌یه‌کی ڕابردووت بۆ دێت و بێزارت ده‌کات، مه‌ڕۆ به‌دوایدا و هه‌سته‌کانت سه‌ربه‌ست بکه هه‌تا خۆی ون ده‌بیت.
2. ئه‌گه‌ر بیرکردنه‌وه‌کانت گرت و خۆتت پێیه‌وه سه‌رقاڵ کرد تۆ زیاتر وجودی ئه‌ده‌یتێ و له لات زیاتر ده‌مینیته‌وه.
3. له‌وانه‌یه هه‌ندێ جار بۆ تۆ پێویست بێ کار له‌گه‌ڵ ڕابردوه‌وه تاڵه‌کانیشتا بکه‌یت. خه‌زنکردنی هه‌ر بیرکردنه‌وه‌یه‌ك ده‌چێته ناو بێ ئاگایته‌وه‌و تۆ هه‌تا هه‌تایه له‌لات ده‌یهێڵیته‌وه‌و له شێوه‌ی خه‌ونی ناخۆش و ترسی رۆژانه‌دا خۆی ده‌رده‌خات. فرۆید ده‌ڵێت: که ده‌خه‌وین به ئاگابوونیشمان ده‌خه‌وێت و بێ ئاگای ده‌رگا ده‌کاته‌وه. بۆیه بڕیاردان بۆ بیرکردنه‌وه له ڕابردوو به شێوه‌یه‌کی به ئاگای و له ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆتدا له‌وانه‌یه ئه‌و راستیه‌ت بۆ ده‌ربخات که ئه‌و ڕوداوانه ئێستا بوونیان نیه‌و تۆ که‌سێکیتری.ئێمه ڕۆژانه ده‌گۆڕێین، ئه‌مڕۆمان له دوێنێ ناچێ چ له ڕووی ژیانه‌وه چ له ڕووی له‌شه‌وه که خانه‌کانی له‌شمان له مردن و ژیانه‌وه‌دایه ڕۆژانه.
سه‌رکه‌وتوبن
www.warzshidaruni.com
فاتیمه ڕه‌زا : خه‌م
من مرۆڤێکم زۆر شت ببینم کارم تێئه‌کات. مناڵێک ببیینم ده‌گریت خه‌م ئه‌خۆم، هه‌والێکی ناخۆش ببینم له ته‌له‌فزیۆن زۆر خه‌م ئه‌خۆم، ئیتر هه‌ر شتێکی کاریگه‌ر بێت ئه‌وا من ئه‌مڕۆژه نانم بۆ ناخورێت. له ماله‌وه وایان لێهاتووه نه‌هێلن سه‌یری هه‌وال بکه‌م. تکایه رێنماییه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم له‌گه‌ل رووداوانه باشتر هه‌لسوکه‌وت بکه‌م
وه‌ڵام :
سڵاو به‌ڕێز، هه‌ستی به‌زه‌یی/سیمپاتی له تۆدا زۆر به‌رزه که ئه‌مه‌ش باشه‌و خراپی خۆی هه‌یه. تۆ ئه‌بێت خۆت ڕابهێنیت که ڕووداوه‌کان هه‌رچه‌ندا زۆرن به‌ڵام تۆهۆکار نیت بۆیان. ئه‌وه‌ی ڕوده‌دات تۆ ئه‌توانیت بیبینی به‌ڵام نابێت وا هه‌ست بکه‌یت که له‌ش و ده‌روونت ئه‌و ڕوداوه وه‌رده‌گرێت. نابێت که‌سێك کێشه‌یه‌کی هه‌بێت تۆ به هی خۆتی بزانیت ئه‌گه‌ر نزیکترین که‌سیشت بێت. ئێمه هه‌موو خاوه‌ن له‌ش وده‌روونێكی تایبه‌ت به‌خۆمانین بۆ یه ده‌بێت بزانین که ئێمه له‌و بواره‌دا چی بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی باشترین هاهوکاری ئه‌و که‌سانه بکه‌ین، ناك بچینه ناو کێسه‌که‌وه به خه‌ستی. ئه‌بێت بزانیت که‌تۆ توانات بۆ سه‌یرکردنی ئه‌و کیسانه یان ڕووداوانه باش نیه‌و زه‌ره‌ر له ته‌ندرووستی خۆت و ده‌وروبه‌رت ئه‌دات بۆیه سنورێك بۆ سه‌یرکردن و نزیكبوونه‌وه بۆ چونه‌ناو ئه‌و ڕوداوانه دیاری بکه. ڕۆژێك له خۆتدا دابنیشه‌و چاو بنوقێنه و هه‌ناسه له‌سه‌ر خۆ بدا، پاسان به ئاگایان بڕۆره‌وه ناو سه‌رده‌می مناڵیت ، به خێرای له‌ته‌مانی 8 ساڵیته‌وه بۆ ئێستات وه‌ك فلیمێك ببینه. له‌وانه‌یه هه‌ندێ روداوت بیربکه‌وێتوه که پێشتر بیرت لێنه‌کردوه‌ته‌وه که له‌وانه‌یه هۆکارێك بێت بۆ ئه‌و باره‌ی ئێستات . که زانیت بۆ ئێستا وایت چاره‌سه‌ره‌که‌ت ئاسان ئه‌بێت. سه‌رکه‌وتوبیت www.warzshidaruni.com
ئه‌حمه‌د مه‌حمود : ڕه‌شبین
سلاو، چۆن بتوانم خۆم ڕابێنم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده ڕه‌شبین نه‌بم .. سوپاس
وه‌ڵام :
سڵاو به‌ڕێز، هه‌ر شتێك که ئێمه له‌سه‌ر ڕادێین ئێمه ڕاهێنانمان له‌سه‌ر کردووه، جا شته‌که باشبێت یان خراپ. هه‌موو ده‌زانین که زۆر لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر گه‌شبینی کراوه که وا ئه‌و مرۆڤانه‌ی که گه‌شبینن خۆشترو باشتر ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و ته‌ندروستی ده‌روونیشیان زۆر باشتره له‌وانه‌ی که بۆ ژیان و ڕوداوه‌کان ڕه‌شبینن. هه‌روه‌ها که‌سانی گه‌شبین به‌خته‌وه‌رن و توانای زیره‌کیان به‌رزتره و ده‌وروبه‌ره‌که‌شیان خۆشحاڵ ده‌که‌ن. زۆربه‌مان له‌سه‌ر ڕه‌فتارێك، خویه‌ك، بیرکردنه‌وه‌یه‌ك ڕادێت که زۆر جار سه‌رئێسه‌ی به‌دوادا دێت. سه‌ره‌تای هه‌ر شتێك که له‌سه‌ری ڕاهاتووین له دوباره‌و چه‌ند باره‌کردنه‌وه‌یه‌وه بووه هه‌تا ده‌بێته ڕاهێنانێکی ده‌روونی خراپ/ نێگه‌تیڤ و بێ ئاگایانه له مێشک‌دا شوێنی خۆی ده‌کاته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی که‌سێک بیه‌وێت ئه‌و ڕاهاتنه خراپه، خوه یان ڕه‌فتاره نه‌هێڵێت پێویسته سه‌رله‌نوێ مێشکی پڕۆگرام بکاته‌وه به‌هۆی ڕا‌هێنان کردنێکی ئه‌مجاره‌یان به ئاگایانه. بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شبین بین ده‌بێت بزانین ڕه‌شبینی چیه و چ هه‌ستێکمان ئه‌داتێ. به‌ڕێز تۆ ئه‌توانیت به‌م شێوه‌یه بکه‌یت: 1.بۆ خۆت بنوسه که چین ئه‌و شتانه‌ی که ئێستا هه‌تن، بۆ نمونه ( کار، ته‌ندروسستی/ده‌روونی و فیزیکی، هاورێ، خێزان، دایك و باوك و خوشک و برا، سه‌یاره. ماڵ، پاره ..... تاد) پاشان ئه‌و شتانه بنوسه که نیته ( .................) له دوایدا به‌راوردێك بکه له نێوان ئه‌و شتانه‌ی هه‌ته و ئه‌وانه‌ی نیته. بزانه ده‌توانیت دڵخۆش ببیت به‌و شتانه‌ی که هه‌تن. 2. شه‌وانه پیش خه‌وتن بیر له 5 شت بکه‌ره‌وه که له‌و ڕۆژه‌دا کردوته‌و له‌وێدا دڵت خۆش بووه. پاسان به‌ته‌واوی هه‌ست به‌و خۆشیانه بکه. به‌م سێوه‌یه تۆ هه‌ست ده‌که‌یت که تۆ بونت هه‌یه‌و بوونت بۆ زۆر که‌س مانایه‌کی زۆری هه‌یه و گه‌شبینی تۆ گرنگی زۆری ده‌بێت بۆ خۆت و ده‌وروبه‌رت. سه‌رکه‌وتوبیت www.warzshidaruni.com
ئازاد : ڕاهێنانی ده‌روونی
سڵاوتان لێبێت، ئایا ڕاهێنه‌ری ده‌روونی له کوردستان هه‌یه ؟ له کوێن ؟ کاره‌کانیان چۆن ده‌که‌ن ؟ ئه‌گه‌ر هه‌یه ئه‌وانه‌ی کوردستان چ بوارێکی خوێندینان ته‌واو کردووه بۆ ئه‌وه‌ی ببن به ڕاهێنه‌ری ده‌روونی ؟ سوپاس بۆ به‌ڕێزتان
وه‌ڵام :
كاك ئازاد سڵاو، به‌ڕێزم ڕاهێنانی ده‌روونی گروپێك یان یانه‌یه‌ك نیه به‌ڵکو هه‌ر تاکێك له هه‌ر وڵاتێک‌دا بتوانیت به شێوه‌یه‌کی زانستیانه له‌گه‌ڵ با ئاگابوون و بێ ئاگای جۆیدا کاربکات و بتوانێت به هۆی بیرکردنه‌وه‌و هه‌ست و وێنه‌کانی ناوه‌وه‌ی خۆیه‌وه بیرکردنه‌وه‌کانی خۆی باشتر بکات و له پێناو ته‌ندروستی باشی ده‌روونی و به‌ده‌نیدا ئه‌و که‌سه ڕا‌هێنان به ده‌روونی ده‌کات.
مـن ده ساڵێکه ڕاهێنانه ده‌روونیه‌کان به شێوه‌ی پڕۆگرامی ده‌روونی و له‌سه‌ر سی دی و به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنی و ماڵپه‌ڕه‌که‌م و سوسراوه‌کان و چاوپێکه‌وتن و کۆرس و سیمینار گێڕانه‌وه له‌م ده ساڵه‌دا هه‌وڵێکی باشم داوه که زیاتر تاکی کورد ئاشنای ڕاهێنانه ده‌روونیه‌کان ببێت. خۆشبه‌ختانه ئێستا زۆر که‌س له کوردستاندا بۆ خۆی ئه‌م راهێنانانه ده‌کات و واخه‌ریکه بابه‌ته‌کانی مێدیتاشون/ ڕامان، خه‌واندنی موگناتیزی/هیپنۆتیزم زیات بڵاو ده‌بێته‌وه.
به‌داخه‌وه له کوردستاندا تاکو ئێستا بێجگه له به‌نده که‌سێکمان نیه هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ڕاهێنه‌ری ده‌روونی هه‌بێت. هێچ خوێندنێکیش نیه بۆ ئه‌و بواره گرنگه زانستیه مۆدێرنه ده‌روونیه. من ده‌مێکه به‌ته‌مای کردنه‌وه‌ی سه‌نته‌رێكی راهێنانه ده‌روونیه‌کانم له کوردستان به ڵام جارێ هه‌ر هه‌وڵه.
سه‌رکه‌وتوبیت
www.warzshidaruni.com
سازان : مناڵ
سڵاو به‌ڕێز عه‌بدوڵا، زۆر سوپاس و چرات ڕۆناک کرده‌وه. برای به‌ڕێز من کوڕه‌که‌م ده‌بێت به هه‌ڤده ساڵ، ماوه‌یه‌که هه‌ست ده‌که‌م به دزیه‌وه جگه‌ره ده‌کێشێت، جارێک چه‌رخم لا دۆزیوه‌ته‌وه جارێک جگه‌ره، ده‌ڵێت ئی خۆم نییه ئی هاوڕێکه‌مه، که چی له مه‌کته‌بیش ووتیان به‌ڵێ ده‌کێشێت. هه‌ر قسه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ بکه‌م مست به ده‌رگا ده‌کێشێت. زۆر زه‌حمه‌ت بووه هه‌ڵس و که‌وت له‌گه‌ڵیا. به ده‌ستیا داماوم و هه‌موو شتێکیشیان بۆ ده‌که‌م. باوکیان لامان ناژیت جیابووینه‌توه چه‌ند ساڵێکه. سوپاست ده‌که‌م بۆ ڕێنماییتان
وه‌ڵام :
به‌رێزم سڵاوت لیبێت، سه‌باره‌ت به جگه‌ره‌کێشانی کوڕه‌که‌ت و شاردنه‌وه‌ی لێت. شتێکی زۆر نامۆ نیه له‌ناو گه‌نجاندا هه‌تا دایك و باوك ته‌واو ئه‌وکاره قبوڵ ده‌که‌ن. ته‌نها ڕیگایه‌ك بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشه‌یه ته‌نها قسه‌کردنه له‌گه‌ڵیداو توڕه‌بوون زۆر جار کاره‌کان قورس‌تر ده‌کات. هه‌وڵ بده بڵێ ده‌زانم ده‌یخۆیت به‌ڵام هه‌تا زوو واز بهێنی باشتره و ڕه‌نگه کاری خراپیتریشی به‌دواوه بێت. هه‌وڵبده با گه‌وره‌یه‌ك قسه‌ی له‌گه‌ڵ بکات له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌وانه‌یه گوێ له‌تۆ نه‌گریت ( که‌س له ماڵی خۆیدا پێغه‌مبه‌ر نیه) بۆیه زۆرجار که‌سی سێیه‌م بکه‌وێته به‌ینه‌وه چاره‌سه‌ره. ئه‌و ته‌مه‌نه ته‌مه‌نی خۆ دروستکردنه‌و که‌سایه‌تی دۆزینه‌وه‌یه هۆشیارانه به‌ره‌وڕووی ببه‌ره‌وه. به ناڕاسته‌وخۆ زۆر جار باسی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی بۆ بکه که به‌هۆی جگره کێشانه‌وه خه‌ڵك توشی ده‌بێت، بۆ نمونه دڵ، سیه‌کان، شێرپه‌نجه، جگه‌ر و زۆریتر............. سه‌رکه‌وتوبیت www.warzshidaruni.com
خالید : بێ خه‌وی
سڵاو به‌ڕێز عه‌بدوڵا، زۆر سوپاس بۆ بابه‌ته‌کانت له چرا زۆر سوودی لێ ده‌بینم. به‌ڕێزم من شه‌وان زۆر به زه‌حمه‌ت خه‌وم لێده‌که‌وێت !؟ به‌یانیانیش زوو خه‌به‌رم ده‌بێته‌وه. زۆر که‌م خه‌وم. ئه‌مه چه‌ند ساڵێکه وام. من ته‌مه‌نم 42 ساڵه. هیچ حه‌بێکیش به کارناهێنم بۆ خه‌وتن. هیوادارم ڕێگایه‌ک هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی تام له خۆشی خه‌و بکه‌م. سوپاس بۆ به‌ڕێزتان
وه‌ڵام :
سڵاوت لێبێت، به‌ڕێزم ىێ خه‌وی هۆکاری زۆری هه‌یه له‌وانه؛
سترێس ( گرژبوونی ده‌روونی، دوودڵی، نائارامی، بیرکردنه‌وه‌ی زۆر،خواردنی قاوه‌و چای و ساردی و نانخواردنی زۆر پاش شه‌شی ئێواره، خواردنه‌وه‌ی ئه‌لکهول) هه‌روه‌ها وه‌تنه‌وه‌ی ئه‌و قسه‌یه به‌خۆت وه‌ك ده‌سته‌واژه‌یه‌ك که ده‌ڵێیت به‌خۆت: من ده‌چمه سه‌رجێگا به لام خه‌وم لێناکه‌وێت. وه‌نه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه به‌خۆت ئه‌و لایه‌نه به‌هێزده‌کات که تۆ نه‌توانیت بخه‌ویت. ئه‌مه‌ش ده‌بێته خویه‌کی خراپ و زۆر دوباره‌کردنه‌وه‌ی مێشکیشت زیاتر وه‌ری ده‌گرێت و بۆتی ده‌سه‌لمێنێت که تۆ ڕاستکه‌یت نا‌توانیت بخه‌ویت. بۆیه له‌مه‌ودوا به‌م شێوه‌یه بکه :
ده‌سته‌واژه‌ی باش به‌کاربهێنه ( ئه‌فیرماشون). له سه‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌ك بۆ خۆت بنوسه:
من ئه‌م شه‌و زۆر به ئارامی ده‌خه‌وم هه‌تا کاتژمێر......
هیچ شتێك نابێته هۆی تێکدانی خه‌وم
کڤالیتێ ی خه‌وم زۆر باش ده‌بێت و که له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستم تێر خه‌و بووم
ئه‌م ده‌سته‌واژه پۆزه‌تیڤانه پێویسته زۆر دووباره بکرێنه‌وه پێش خه‌وتن وه ده‌بێت تۆ ئه‌و هه‌ستانه بده‌یت به خۆت و بڕوای ته‌واوت پێی بێت. بۆ هه‌ندێ که‌س له‌وانه‌یه به‌یه‌كه‌م جار کاریگه‌ری هه‌بێت بۆی و بۆ هه‌ندێکیتریش چه‌ند ڕۆژێکی ده‌وێت. گرنگ دوباره‌کرده‌وه‌یه هه‌تا ده‌بێته ڕاستیه‌ك و میشك پڕۆگرامی ده‌کات / خه‌زن ده‌بێت.
هه‌تا ده‌توانیت خۆت له ده‌رمان خواردن دوور بخه‌ره‌وه حه‌تمه‌ن ئارام ده‌بیت.
زۆر که‌س مۆسیقای هێمن به‌کار ده‌هێنن بۆ خه‌وتن که‌من خۆم زۆرم تاقی کردوه‌ته‌وه‌و زۆر به‌کار بووه. مۆسیقاکان با ته‌نها مۆسیقا بێت و بێ گۆرانی. مۆسیقای سروشت، شه‌پۆلی ئاو، خشه‌ی گه‌ڵا و ده‌نگی دۆلفین.
من به‌رنامه‌ی خاوبوونه‌وه‌م هه‌یه بۆ ماسولکه‌و ده‌روون خاوکردنه‌وه ئه‌گه‌ر خوازیاربویت له‌لای خۆم و له سلێمانی له هه‌ندێ تۆمارگا و سه‌نته‌ری ڕاوێژکاری خێزان بۆ یارمه‌تی بواری ده‌روونی و کۆمه‌لایه‌تی.
سه‌رکه‌وتوبیت
www.warzshidaruni.com
شه‌ده‌لار : بیرکردنه‌وه
سڵاو به‌ڕێز کا ک عه‌بدوڵا.....ده‌ست خۆشیتان لێ ده‌که‌م بۆ ئه‌م بابه‌ته جوان و به‌سوده . به‌ڕێز من پرسیارێکم هه‌یه هه‌ر یه‌که له ئێمه‌ی مرۆڤ خاوه‌ن ڕابردویه‌کی تاڵ و شیرینه ، به‌ڵام زۆر جار ناتوانین ڕابردوو له بیر بکه‌ین و ئه‌بێته مایاه خه‌م و خه‌فه‌ت . من یه‌کێکم له‌و که‌سانه‌ی که بیر له ڕابردوو زۆر زۆر ئه‌که‌مه‌وه ڕاسته ئه‌زانم بیر کردنه‌وه‌م له ڕابردوو کارێکی باش نیه ... به‌ڵام چۆن بتوانم خۆم یارمه‌تی خۆم بده‌م که چیتر بیر نه‌که‌مه‌وه ؟؟؟؟ بیرکردنه‌وه‌م له ڕابردوو هه‌ندێک جار وام لێ ئه‌کات که فرمێسکم پێ پڕێأێنێت !!! چ ئامۆژگاریه‌کت هه‌یه بۆ من به‌ڕێز ؟؟؟ له‌گه‌ڵ ڕێز‌و خۆشه‌ویستیم
وه‌ڵام :
سڵاوتان لێبێت، بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ باشتر بژی پێویسته خۆی فێر بکات له ئێستادا بژی. ئه‌و شته‌ی زۆر گرنگه که له ئێستاوه بیکه‌نه به‌رنامه بۆ ژیانتان ئه‌وه‌یه که گرنگی به ئه‌مڕۆ بده‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وکاته‌ی تۆی تیا ده‌ژی وجودی هه‌یه نه‌ك رابردوو. رابردوو ته‌نها خه‌ونێك بوو، ته‌نها فلیمێک بوو تۆ ڕۆڵێکت تیا بینی. له‌گه‌ڵ ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌دا کار بکه: 1. هه‌ر که بیرکردنه‌وه‌یه‌کی ڕابردووت بۆ دێت و بێزارت ده‌کات، مه‌ڕۆ به‌دوایدا و هه‌سته‌کانت سه‌ربه‌ست بکه هه‌تا خۆی ون ده‌بیت. 2. ئه‌گه‌ر بیرکردنه‌وه‌کانت گرت و خۆتت پێیه‌وه سه‌رقاڵ کرد تۆ زیاتر وجودی ئه‌ده‌یتێ و له لات زیاتر ده‌مینیته‌وه. 3. له‌وانه‌یه هه‌ندێ جار بۆ تۆ پێویست بێ کار له‌گه‌ڵ ڕابردوه‌وه تاڵه‌کانیشتا بکه‌یت. خه‌زنکردنی هه‌ر بیرکردنه‌وه‌یه‌ك ده‌چێته ناو بێ ئاگایته‌وه‌و تۆ هه‌تا هه‌تایه له‌لات ده‌یهێڵیته‌وه‌و له شێوه‌ی خه‌ونی ناخۆش و ترسی رۆژانه‌دا خۆی ده‌رده‌خات. فرۆید ده‌ڵێت: که ده‌خه‌وین به ئاگابوونیشمان ده‌خه‌وێت و بێ ئاگای ده‌رگا ده‌کاته‌وه. بۆیه بڕیاردان بۆ بیرکردنه‌وه له ڕابردوو به شێوه‌یه‌کی به ئاگای و له ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆتدا له‌وانه‌یه ئه‌و راستیه‌ت بۆ ده‌ربخات که ئه‌و ڕوداوانه ئێستا بوونیان نیه‌و تۆ که‌سێکیتری.ئێمه ڕۆژانه ده‌گۆڕێین، ئه‌مڕۆمان له دوێنێ ناچێ چ له ڕووی ژیانه‌وه چ له ڕووی له‌شه‌وه که خانه‌کانی له‌شمان له مردن و ژیانه‌وه‌دایه ڕۆژانه. سه‌رکه‌وتوبن www.warzshidaruni.com
هه‌کار: من خوێندکارم چ یۆگایه‌ك بکه‌م باشه؟
وه‌ڵام: سڵاو کاك هه‌کار، ئه‌گه‌ر له شاری سلێمانی ده‌ژیت یان ده‌وروبه‌ری ئه‌وا به باشی ده‌زانم سه‌ردانی کۆمه‌ڵه‌ی یۆگای کوردستان بکه‌یت له سلێمانی هه‌تا هه‌ندێ ڕاهێنانی پراکتیکیت فێربکه‌ن.
به‌ڵام سه‌باره‌ت به خوێندن هه‌موو ڕاهێنانێکی ده‌روونی کاری پۆزه‌تیفیان هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی تۆ که ده‌چیته بارێکی ئارام و دوور له هیچ ترسێك وه بڕوا به‌خۆبوونت زیاتر ئه‌بێت.
به‌ڵام ڕاهێنانی ته‌رکیزکردن/ سه‌رنجدان له کاتی ئه‌و خاوبوونه‌وه ده‌روونیه‌دا باشترین هه‌لت بۆدێته پێشه‌وه که خوێندنه‌که‌ت وه‌ربگریت.
سه‌رکه‌وتوبیت
www.warzshidaruni.com
Articles by this Author:

written by aram tanya?, June 15, 2010



