پاش ئه‌وه‌ی له وڵاتی نه‌رویج دادگا بڕیاری پێنج ساڵ زیندانیكردنی بۆ مه‌لا كرێكار ده‌ركرد، ئه‌مڕۆ پۆلیسی ئه‌و وڵاته ناوبراوی ده‌ستگیركرد و راپێچی زیندانی كرد.
جیهان
مه‌لا كرێكار قۆڵبه‌ست كرا‌و به‌ره‌و زیندان راپێچكرا
- Zana Galali
زانا محه‌مه‌د: كوشتنی مامۆستا ئه‌مه‌ریكیه‌كه هیچ ڕه‌هه‌ندێكی ئاینی نییه
- Awene
زریان محه‌مه‌د، ئاوێنه نیوز: پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند خوێندكارێكی خوێندنگه‌ی میدیای نمونه‌یی ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌كرد كه كوشتنی مامۆستا ئه‌مه‌ریكیه‌كه په‌یوه‌ندی به‌بانگه‌شه‌كردن بۆ ئاینی مه‌سیحییه‌وه هه‌بووه له‌لایه‌ن ئه‌و مامۆستایه‌وه‌و له‌لایه‌ن ئه‌و خوێندكاره‌وه چه‌ندجارێك هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه، قایمقامی قه‌زای مه‌ركه‌زی سلێمانی زانا حه‌مه ساڵح به‌رۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند "ڕووداوه‌كه هیچ ڕه‌هه‌ندێكی ئاینی نه‌بووه‌و ته‌نها كێشه‌ی نێوان ئه‌و خوێندكاره‌و مامۆستاكه بوه".
له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا شاندێكی بازرگانی كوێت سه‌ردانی كوردستان ده‌كەن
- CHRA TV
نوێنه‌ری بازرگانی حكومه‌تی كوردستان و قونسوڵی گشتی كوێت له دوبه‌ی كۆبوونه‌وه و له دانیشتنێكدا كه ئه‌مرۆ له میرنشینی دوبه‌ی به‌رێووه چوو ،تێیدا گفتووگۆ كرا ده‌رباره‌ی ره‌وشی ئه‌منی و ئابوری كوردستان و هاتنی سه‌رمایه‌داران و كۆمپانیاكانی كوێت بۆ هه‌رێمی كوردستان و خستنه گه‌ری سه‌رمایه‌كانیان .
پەرلەمانی عێراق داوای توێژینەوەو دۆزینەوەی هۆکارەکانی بڵاوبوونەوەی شێرپەنجە دەکات
- CHRA TV
لیژنەی تەندروستی پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دا ئەمرۆ لە بەغداد بەرێووە چوو داواکرا لایەنە پەیوەندیدارەکان بەزوترین کات توێژینەوەی ورد بکەن بۆ دەست نیشان کردن و دۆزینەوەی ھۆکارەکانی بڵاو بوونەوەی شێرپەنجە لە عێرقدا .لەوبارەیەوە لانە محەمەد ئەندامی لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند:" ئەمرۆ کە ٤/٢ رۆژی جیھانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی شێرپەنجەیە لە جیھانداو ئێمەش وەک لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە پەرلەمانی عێراق لە سەرەتای کۆنگرە رۆژنامەوانی یەکەدا دەست خۆشی تەواومان کرد لە کارمەندو پزیشکانی نەخۆشخانەکانی تایبەت بەو نەخۆشیە کە بەردەوامن لە خزمەتی ھاوڵاتیان و چارەسەر کردنیان "
18 جار پله‌ی یه‌كه‌می ده‌فژه‌نینی به‌ده‌ستهێناوه
- Xendan
خه‌ندان، ئیسماعیل حه‌مه‌ره‌حیم ـ كوردێكی دانیشتو‌وی شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، هه‌ژده جار له‌سه‌ر ئاستی كۆماری ئیسلامیی ئێران پله‌ی یه‌كه‌می ده‌فژه‌نینی به‌ده‌ستهێناوه‌و شه‌ش جاریش له فێستیڤاڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان یه‌كه‌م بووه.




