CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 25 میوان

سپۆرت وەرزش

کچان ى نەورۆز پاڵەوان و پێشەنگ

ئاکۆ عارف:کچان ى تیپى پاسکیل سوارى یانەى نەورۆز ، بەهەموو واتاو لێکدانەوەیەک بونەتە ناو و ساڵانێکەو ئێستاش پاڵەوانن، ئەوان بەربەستەکان دەبڕن و میدالەکان دەچننەوە ،

ئەرجەنتینیەکان هەرەس بە قەیران دێنن

 ئاکۆ عارف:  هەمیشە ووتراوە کە ئەرجەنتینیەکان بەو هەموو پڕشنگدار ى و هێزەیانەوە کە لەهەڵبژاردەى ووڵات و یانە و یاریزانەکانیاندا بەرجەستەیە و بوونى هەیە ، خاوەن ى راهێنەرێکى لێزان و شایستە بەتیپى هەڵبژاردەى ووڵاتەکەیان نین ،

کچان یش هاتنە مەلعەبەکە

ئاکۆ عارف: لە یارى نێوان هەردوو یانەى سلێمانى و نەوتى باشوردا کە لەیاریگاى سلێمانى ( مەلعەبەکە ) کراو یانەى سلێمانى بە گۆڵێک ى بێبەرامبەر یارییەکەى بردەوە ،

با نەبێتە دەردى بێ دەرمان !

ئاکۆ عارف: تیپەکانى تۆپى پێى یانەکانى ئەم سنورە یاخود ئەم دەفەرە بەگشتى و بەتایبەت تیپى تۆپى پێى یانەى سلێمانى کاتێک لەخولەکانى سەرئاستى عێراق بەتایبەتى لەخولى بژاردەدا بەشدارى دەکەن هەر زوو پەڕوباڵ دەکرێن کە ئەمە بۆ ئێمە ئەوپەڕى بێزارکەر و نارەحەتیە ،

هاندەرانى یانەى سلێمانى ..سرودێک بۆ بردنەوە و سەرکەوتن

ئاکۆ عارف: ئەو هاندەرە زۆرەى کە شەوى 16_ 7 _ 2013 لە یارى نێوان سلێمانى و مینا ى بەسڕە لە یاریگاى سلێمانى ( مەلعەبەکە ) بینیمان ، سەربارى هەرشتێک و سەربارى بونى دیاردەى نەخوازراو و دور لەگیانى وەرزشى و میوان دۆستى هێشتا جێگاى ئومێدە و هیوابەخشە ،

ئەرجەنتین مێژوو دووبارە دەکاتەوە !

ئاکۆ عارف: هەڵبژاردەى ئەرجەنتین وەک یەکەم تیپى کیشوەرى ئەمریکاى لاتین بلیتى بەشداریکردنى مۆندیال ى 2014 ى بەرازیل ى بەدەستهێنا ،ئەمەش دواى کۆکردنەوەى ( 29 ) خاڵ کە دەرنجامى بردنەوە پڕ لە گۆڵ و پلان ى ووردبینى راهێنەرەکەیان و بەهرەمەندى یاریزانە ناسراوەکانیان بوو و هێشتا کاروانى یارییەکانیش بە کۆتا نەهاتووە ،لەناو کێشمەکێش و ڕکابەرییە سەخت و ئاڵۆزەکانى تیپەکانى ووڵاتانى ئەو کیشورە دا کە لەهەموو قۆناغێکى ڕووبەروبونەوەى یەکتریدا و لە بەرامبەر یەکتریدا ئامانیان نیە و گەورەو بچوک یەکسان دەبێتەوە، بێگومان ململانێ کان سەختن و هەڵبژاردەکان بۆ گەیشتن بە جامى جیهانى ڕێگایەکى پڕ لەبەر بەستیان لەپێشە بەڵام ئەرجەنتین مەسج ى خۆى زوو گەیاند !.

کات بۆ ئەنچیلۆتى درەنگە

ئاکۆ عارف: لە ساتەوەختى بەرێوەچونى پاڵەوانێتى جامى کیشوەرەکاندا کە بەیەکێک لە رووداوە گەورە وەرزشیەکان دادەندرێت ، هەواڵى پەیوەندیکردنى کارلۆ ئەنچیلۆتى ئیتاڵى بە یانەى ریاڵ مەدریدى ئیسپانیا وە بووە روداوێکیتر ، ئەو هەواڵە چاوەڕوانکراوبوبێت یان چاوەڕوان نەکراو هەمووانى وەستاند ! ئەگەر چاوى هەمووان لەو ساتەدا لەسەر یارییەکانى جامى کیشوەرەکان ومۆندیال ى لاوان بوبێت ئەوا گوێى بەشێکى زۆرى هەوادارانى کایەکەش پەیوەست بوو بە دوا زانیارییەکان لەسەر گرێبەستى نێوان کارلۆ ئەنچیلۆتى و ریاڵ مەدرید .

سلێمانى . تا دواهەناسە

ئاکۆ عارف ئەنجام و دەرەنجامەکانى تیپى تۆپى پێى یانەى سلێمانى لە خولى بژاردەى عێراق دا بەتایبەت و لە خولەکانى تریشدا بەگشتى هەرچیەک و هەرچۆنێک بێت ئێستا لەهەر کات زیاتر یانەکە زۆرترین هاندەرى هەیە و زیاتر لەهەرکاتێکى تر هەوادارانى وەرزش لەم شارە و لەم دەفەرە لە پێویستبوونى زێندوێتى کایەکە و گەشەى زیاتر ى وەرزش و مانەوەى یانەى سلێمانى لە چوارچێوەى ڕکابەرییە گەورەکاندا تێگەیشتوون

ئەگەر بەرازیل جامى کیشوەرەکان نەباتەوە

ئاکۆ عارف: چەند ساڵێکە بەتایبەتى لە مۆندیال 2010 وە تۆپى پێى بەرازیل بەدۆخێکى نەخوازراودا هەنگاو دەنێت کە لە ئاستى کەمترین چاوەڕوانییەکاندایە بەجۆرێک هەندێک پێیان وایە بەرازیل سحرى تۆپى پێى لەدەست داوەو هەندێکیش پێیان وایە خۆرى بەرازیل یش روو لە ئاوابونە، لەبەرامبەریشدا کاتێک بەرازیلیەکان دواى 21 ساڵ گرێ کوێرەى نەبردنەوە لە هەڵبژاردەى فەرەنسا دەکەنەوە لەوێوە بیکردنەوەى نوێ خۆى دەسەپێنێت و وەک زۆر جارى تر بۆچونەکان پێچەوانە دەبنەوە