سپۆرت وەرزش
یهكسانی لهتۆپی پێ بوونی ههبێت ئهوا تۆپی زێرین شایستهی دۆنه ....
- زياتر
-
13 تەمموز 2012
- بڵاوكراوەتەوە لە هەینی, 13 تەمموز 2012 18:29
- نوسراوە لە لایەن Shwan Aziz
شوان عهزیز : بهپێویستم زانی باسێك لهم بابهته گرنگه بكهم كه لهداهاتوو خهلاتی تۆپی زێرین ئهبهخشرێت بهباشترینی جیهان لهئێستادا ئهوهی ركاربهری لهسهر نازناوهكه ههیه بههێزترین رۆنالدۆ و و ئیكهر كاسیاس و ئهندریاس و میسی باس ئهكرێت
تۆپی پێ و ئاژاوە گێڕی
- زياتر
-
10 تەمموز 2012
- بڵاوكراوەتەوە لە سێ شەممە, 10 تەمموز 2012 20:26
- نوسراوە لە لایەن کامەران حەمەساڵح
جارێکی تر یاریگای سلێمانی مەلعەبەکە بۆوە جێی ئاژاوەگێڕی و شەڕ و بەردھاویشتن لە نێوان ھاندەران و یاریزانانی یانەی سلێمانی و ھێزەکانی چالاکی مەدەنی بەپلەی یەکەم و یاریزانانی تیپی یانەی سامەڕِا لە خولی نایابی عێراقدا بۆ تۆپی پێ کە
ئەزمــوون ..تایبەتمەنـدى..تـازەگەرى لە ڕۆژنامەگەرى وەرزشــى دا
- زياتر
-
21 شوبات 2010
- بڵاوكراوەتەوە لە یەک شەممە, 21 شوبات 2010 15:27
دیدار نەنەکەلی : ڕۆژنامەگەرى کوردى لەدوواى ڕاپەڕین دا توانى بپەڕێتەوە ئەودیو سنوورى بە سەردەم بوون و خۆگونجاندن لەگەڵ میدیاى مۆدێرن و شاڵاوى هەموو ئەو تازەگەرى و گۆڕانکاریانەى لە ڕۆژنامەگەرى جیهانى دا دروست بوون، دوواى فەراهەم بوونى هۆکارى هەرە خێراى گەیاندنى هەواڵ بۆ هاوڵاتیان و بەرزبوونەوەى ئاستى تەکنیک و تەکنەلۆژیاى سەردەم لە خزمەتى ئەو بوارەدا. لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە ناتوانین زاتى ئەوەبکەین ڕۆژنامەگەرى کوردى لە هەموو ڕوویەکەوە بەراورد بکەین لەگەڵ ووڵاتێک کە ئێمە خۆمان لە لاسایى کردنەوەى ئەواندا هەستمان بە گۆرانکارى کردووە ،
( لیۆنێل میسی) لە نێوان بەرشەلۆنە و ئەرجەنتیندا!!!
- زياتر
-
06 شوبات 2012
- بڵاوكراوەتەوە لە دوو شەممە, 06 شوبات 2012 09:41
- نوسراوە لە لایەن Ahmed Sengawi
ئەحمەد سەنگاوی / بەشی یەکەم : بۆچی (میسی) ئەو رۆڵە گەورەیە دەگێڕێت لەگەل یانەی (بەرشەلۆنە) دا و ناتوانێت لەگەڵ ھەڵبژاردەکەیدا ھەمان کار ئەنجام بدات؟ ئەمە ئەو پرسیارە گرنگە لە رواڵەت ئاسان و لە ناوەڕۆک گرانەیە، کە لای زۆرێک لە تەماشاکەرانی تۆپی پێ بێ وەڵامە، بە جۆرێک بووەتە گرێکوێرەیەکی ە سەخت و دژوار. کە پێویستی بە شیکردنەوەیەکی ورد و زانستییانە ھەیە، بە چەشنێک بتوانرێت کۆی رەھەندە شاراوەکانی ئەم (کلۆربوون)ە بخرێتە ڕوو، بە ئامانجی ھێنانە کایەوەی گفتوگۆیەکی جدی وەرزشی لە سەر بنەمای شیکردنەوەی زانستی، تاوەکو بەرچاو روونییەک ببەخشرێت بە خوێنەران و ھۆگرانی ئەم ئەستێرەیە، ئەم باسە پێویستییەکی ئێستەیی ( ھەنووکەیی) ییە، بۆ ئەوەی تا ئەندازەیک بتوانین پێش چاوی خۆمان و خوێنەران رووناک بکەینەوە، (ئۆرھان پامووک) ی گەورە رۆماننوس دەڵێت:(( ئەوەی من دەیبینم، ئێوەش دەیبینن، بەڵام جیاوازییمان لەوەدایە من تەندروستتر و ھەستیارتر گوزارشت لەم بارودۆخی بینینە دەکەم.)) رەنگە ئەم وتەیەی (پامووک) بڕێکی زۆر لە راستی تێدا بێت، چونکە گەر تەماشاکردنی نووسەرێک یان راڤەکارێکی وەرزشی یەکسان بێت بە تەماشا کردنی بینەرێکی ئاسایی، ئەوا کەسی نووسەر یان راڤەکار پێویستی بەم ناوە نییە پێوەی بلکێنرێت، بە قەولی (پامووک) دەبێت بەرچاو روونییەک ببەخشین بە بینەر و خوێنەری وەرزش و کۆی گۆشە تاریکەکان تا رادەیەک رووناک بکەینەوە، بە جۆرێک ستایلێکی نوێی گفتوگۆی وەرزشی بێنینە ئاراوە، بۆ ئەوەی چیتر خۆمان لەو تێگەیشتنە ھەڵەیە قووتار بکەین و لێ گەڕێین جەدەلی جدی لە دایک بێت.
لە دیالۆگێکی کراوەدا؛ سالار جەلال پرسی "بێژەری وەرزشی" تاوتوێ کرد
- زياتر
-
21 شوبات 2010
- بڵاوكراوەتەوە لە یەک شەممە, 21 شوبات 2010 15:27
پرسی "بێژەری وەرزشی" بووە ناونیشانی یەکەم دیالۆگی کراوەی ڕۆژنامەی بارزان سپۆرت، کە بێژەری وەرزشی (سالار جەلال) ئەرکی شرۆڤەکردنی ئەو پرسەی بە جێ گەیاند. دوێنێ لە بارەگەی ڕۆژنامەی بارزان سپۆرت لە هەولێر، یەکەم زنجیرەی دیالۆگی کراوەی ئەو ڕۆژنامەیە دەستی پێ کرد کە هەفتانە هەر جارە و لەسەر پرسێک بەردەوام دەبێت، دوای ئەوەی سەرنووسەری ڕۆژنامەی بارزان نیوز پێشەکییەکی کورتی لەسەر ئەو دیالۆگە خستە ڕوو، ئینجا لە دیالۆگەکەدا (سالار جەلال) لە بارەی پرسی "بێژەری وەرزشییەوە" بۆ ماوەی 30 خولەک قسەی کرد و باسی سەرەتاکردنی هاتنەگۆڕێی بێژەری وەرزشیی کوردیی کرد، کە باسی پێش ڕاپەڕین و دوای ڕاپەڕٍین بوو، هەروەها باسی چەند مەرجێکی کرد کە پێویستە لە بێژەرانی وەرزشیدا بوونیان هەبێت.
ئافرۆدێت لەقەڵای بردەوە
- زياتر
-
15 ت یەکەم 2011
- بڵاوكراوەتەوە لە شەممە, 15 تشرینی یەکەم 2011 20:20
- نوسراوە لە لایەن کاروان شێخ زیرەک
کاروان شێخ زیرەک: تۆپی دەستی یانەی ئافرۆدێت لەناو شاری ھەولێردا سەرکەوتنی بەسەر یانەی قەڵادا تۆمار کرد.
(مامۆستا سەڵاح)، پێویستی بە ئیسڵاحە!
- زياتر
-
21 شوبات 2010
- بڵاوكراوەتەوە لە یەک شەممە, 21 شوبات 2010 15:27
مامەیارە ئەحمەد : هەرچەندە ناوەکەم پیرانەیە، بەڵام وەک گەنجێک ماوەیەک دەبێت خۆم بە کاری ڕۆژنامەوانیی وەرزشیییەوە پەیوەست کردووە، لە هەر ڕووداو، یان کێشەیەکدا، هەمیشە لە ڕێگەی وتارەوە هەڵوێستم نوواندووە و باسی ڕاپۆرت و هەواڵیش ناکەم.
هەفتە و نیوێک پێش ئێستا، ڕۆژنامەوانێکی وەرزشی، کە کاربەری لیژنەی ئۆلیپمییش بوو، وە ئاگای هێناین، لەوەی هەڕەشەی لێ کراوە، بەندەیش دوای وەرگرتنی لێدوانی کەسی هەڕەشەلێکراو، 3 جاران پێوەندیم بە ژمارەی لایەنی دووەمەوە کرد، بەڵام بەرسڤ نەبوو، بۆیە قسەکانی هەڕەشەلێکراومان وەک خۆی وەشان کرد. دواتریش بە وتارێک ڕای خۆم خستە ڕوو. کەچی ڕۆژنامەوانێکی هاوڕێگەم، بە ئاگای هێنام، کە جێگری سەرۆکی لیژنەی ئۆلیپمیی هەرێم (سەڵاح حەسەن خەسرۆ) لە بەرنامەیەکدا وتوویەتی: "من وتبووم مامەیارە دەبێتە ڕۆژنامەوانێکی باش، بەڵام تازە نابێت".