وەرزش
جەنگە چاوەڕوانکراوەکە !
- زياتر
-
10 ک دووەم 2014
- بڵاوكراوەتەوە لە هەینی, 10 کانونی دووەم 2014 20:15
- نوسراوە لە لایەن Ako arif
ئاکۆ عارف: دەستەواژەى (جەنگ ) بۆ تۆپى پێ و بۆ تەواوى یارییە وەرزشیەکان تارادەیەک رەنگە نەخوازراو و تا رادەیەکیش رەنگە دروست نەبێت یاخود پڕمانا نەبێت ، بەڵام بەدیوێکى تردا ئەو دەستەواژەیە لەهەندێک سات و لەزۆر وەختى قسەکردن لەسەر یارییەکان بەبەکار هێنانى نیشان گەلێک ى باشیش دەپێکێت .
ڕۆناڵدۆ بوو بە "پاشای ئەوروپا"
- زياتر
-
31 ک یەکەم 2013
- بڵاوكراوەتەوە لە سێ شەممە, 31 کانونی یەکەم 2013 15:13
- نوسراوە لە لایەن CHRA TV
لە کۆی ١٢٠ میدیاکاری بەشداربوو لە ڕاپرسیێکی ڕۆژنامەی "الباییس"ی ئوروگوایی کریستیانۆ ڕۆنالدۆ بە "پاشای ئەوروپا" بۆ تۆپی پێ بۆ ساڵی ٢٠١٣ دەستنیشان کراو توانی ٦٣ دەنگ بەدەست بهێنێت بە جیاوازییەکی زۆر لەگەڵ فەرەنسی فرانک ریبێری ٢٤ دەنگ لە پلەی دووەم وە لیۆنێل میسی لە پلەی سێهەم بە تەنها ١٥ دەنگ.
کچان ى نەورۆز پاڵەوان و پێشەنگ
- زياتر
-
25 ت یەکەم 2013
- بڵاوكراوەتەوە لە هەینی, 25 تشرینی یەکەم 2013 03:24
- نوسراوە لە لایەن Ako arif
ئاکۆ عارف:کچان ى تیپى پاسکیل سوارى یانەى نەورۆز ، بەهەموو واتاو لێکدانەوەیەک بونەتە ناو و ساڵانێکەو ئێستاش پاڵەوانن، ئەوان بەربەستەکان دەبڕن و میدالەکان دەچننەوە ،
ئەوەى گەمە دەزانێت بابێتە یاریگاوە !!
- زياتر
-
14 ک یەکەم 2013
- بڵاوكراوەتەوە لە شەممە, 14 کانونی یەکەم 2013 18:52
- نوسراوە لە لایەن Ako arif
ئاکۆ عارف: وەرزى رابردوو لەسەرەتا و لەدەسپێک ى بەڕێکەوتنى کاروانى خولى بژاردەى یانەکانى عێراق دا ،بەندە ووتارێکم نوسى و تیایدا ئاماژەم بەوەکرد کە ئەو خولە لەبەرئەوەى یانەگەلێکى بەهێز و تۆکمە بلیتى بەشدارى کردنیان تیایدا بەدەست هێناوە و کوردواتەنى یانەکانیش پۆشتەو پەرداخن ،ئەوا بۆ هەندێک یانەى تر وەک تەڵە وایەو بۆ ئێستاى یانەى سلێمانیش دەبێتە تەڵەیەکى گەورە و ئەگەر یانەى سلێمانیش پڕچەک و ئامادەکراونەبێت زوو دەکەوێتە لیستى
ئەرجەنتینیەکان هەرەس بە قەیران دێنن
- زياتر
-
23 ت یەکەم 2013
- بڵاوكراوەتەوە لە چوار شەممە, 23 تشرینی یەکەم 2013 10:55
- نوسراوە لە لایەن Ako arif
ئاکۆ عارف: هەمیشە ووتراوە کە ئەرجەنتینیەکان بەو هەموو پڕشنگدار ى و هێزەیانەوە کە لەهەڵبژاردەى ووڵات و یانە و یاریزانەکانیاندا بەرجەستەیە و بوونى هەیە ، خاوەن ى راهێنەرێکى لێزان و شایستە بەتیپى هەڵبژاردەى ووڵاتەکەیان نین ،
میسى گەورەتر لە ئەفسانە
- زياتر
-
28 ت دووەم 2013
- بڵاوكراوەتەوە لە پێنج شەممە, 28 تشرینی دووەم 2013 08:42
- نوسراوە لە لایەن Ako arif
ئاکۆ عارف: لە ساتەوەختى دەرکەوتنیەوە تا ئەم ساتەش و ئێستاشى لەگەڵدابێت لێۆنێل میسى ئەرجەنتینى و یاریزانى یانەى بەرشلۆنە ژمارەیەکە ، هیچ یاریزانێک ، هیچ گۆڵچیەک ، هیچ راهێنەر و هیچ تیپى یانە و هەڵبژاردەیەک نەیتوانیوە ئەو بوەستێنێت ، ئێستاش ئەوەى بەرۆکى پێگرتووە پێکانە ئەگەر چى ئەو لەسەرەتا کانى وەرزى ئەمساڵ ى یارییەکاندا دووچارى پێکان بوو ، کەمترین پشوویدە دا و درێژەى بەیاریکردندا و ململانێى پێکانیشى کرد و لەیارییەکاندا ئاستێکى بڵندى نواند و گۆڵى باشى تۆمارکرد ، بەڵام دیارە دواجار مۆتەکەى پێکان لێى نەبۆوە بۆیە پشوودان و رێنمایى پزیشکەکان بۆ ئەو بووە پێویستیەکى حەتمى .
با نەبێتە دەردى بێ دەرمان !
- زياتر
-
12 ت یەکەم 2013
- بڵاوكراوەتەوە لە شەممە, 12 تشرینی یەکەم 2013 18:26
- نوسراوە لە لایەن Ako arif
ئاکۆ عارف: تیپەکانى تۆپى پێى یانەکانى ئەم سنورە یاخود ئەم دەفەرە بەگشتى و بەتایبەت تیپى تۆپى پێى یانەى سلێمانى کاتێک لەخولەکانى سەرئاستى عێراق بەتایبەتى لەخولى بژاردەدا بەشدارى دەکەن هەر زوو پەڕوباڵ دەکرێن کە ئەمە بۆ ئێمە ئەوپەڕى بێزارکەر و نارەحەتیە ،
ژیلوان دەبێتە ژیلەمۆ
- زياتر
-
09 ت دووەم 2013
- بڵاوكراوەتەوە لە شەممە, 09 تشرینی دووەم 2013 21:03
- نوسراوە لە لایەن Ako arif
ئاکۆ عارف: ژیلوان حەمەد ( ژیلە ) یاریزانى کوردى هەڵبژاردەى سوید ،ئەو ناوەیە کەئێستا لەسەر زارى هەر کوردستانیەکە کەبە ووردى ئاگاى لەخول و پاڵەوانێتیەکان هەیە، ئەوکە بەگوێرەى چەندسەرچاوەیەکى هەواڵ چەند رۆژێکە لەیانەى مالمۆى سویدەوە چۆتە یانەى هۆفنهایم ى ئەڵمانیا لە درەوشانەوەى زیاتردایەو چاوى ئومێدى زۆریشى لەسەرە .
ئەرجەنتین مێژوو دووبارە دەکاتەوە !
- زياتر
-
23 ئەیلول 2013
- بڵاوكراوەتەوە لە دوو شەممە, 23 ئەیلول 2013 11:06
- نوسراوە لە لایەن Ako arif
ئاکۆ عارف: هەڵبژاردەى ئەرجەنتین وەک یەکەم تیپى کیشوەرى ئەمریکاى لاتین بلیتى بەشداریکردنى مۆندیال ى 2014 ى بەرازیل ى بەدەستهێنا ،ئەمەش دواى کۆکردنەوەى ( 29 ) خاڵ کە دەرنجامى بردنەوە پڕ لە گۆڵ و پلان ى ووردبینى راهێنەرەکەیان و بەهرەمەندى یاریزانە ناسراوەکانیان بوو و هێشتا کاروانى یارییەکانیش بە کۆتا نەهاتووە ،لەناو کێشمەکێش و ڕکابەرییە سەخت و ئاڵۆزەکانى تیپەکانى ووڵاتانى ئەو کیشورە دا کە لەهەموو قۆناغێکى ڕووبەروبونەوەى یەکتریدا و لە بەرامبەر یەکتریدا ئامانیان نیە و گەورەو بچوک یەکسان دەبێتەوە، بێگومان ململانێ کان سەختن و هەڵبژاردەکان بۆ گەیشتن بە جامى جیهانى ڕێگایەکى پڕ لەبەر بەستیان لەپێشە بەڵام ئەرجەنتین مەسج ى خۆى زوو گەیاند !.
ئهمینداری گشتی ئۆلۆمپی لهگهل سهرجهم یهكێتیه وهرزشیهكان كۆبۆوه
- زياتر
-
01 ت دووەم 2013
- بڵاوكراوەتەوە لە هەینی, 01 تشرینی دووەم 2013 04:28
- نوسراوە لە لایەن CHRA TV
بهمهبهستی ههلسهنگاندن و بهدواداچوونی بهرنامهی كاری سالانهی یهكێتیه وهرزشیهكان بۆ سالی 2013 ، د. ئالان قادر ئهمینداری گشتی لێژنهی ئۆلۆمپی كوردستان بهپێی بهرنامهیهكی دارێژراو و رۆژانه لهگهل یهكێتیه وهرزشیهكان كۆبوونهوهی ئهنجامدا
سلێمانى . تا دواهەناسە
- زياتر
-
01 ئەیلول 2013
- بڵاوكراوەتەوە لە یەک شەممە, 01 ئەیلول 2013 08:08
- نوسراوە لە لایەن Ako arif
ئاکۆ عارف ئەنجام و دەرەنجامەکانى تیپى تۆپى پێى یانەى سلێمانى لە خولى بژاردەى عێراق دا بەتایبەت و لە خولەکانى تریشدا بەگشتى هەرچیەک و هەرچۆنێک بێت ئێستا لەهەر کات زیاتر یانەکە زۆرترین هاندەرى هەیە و زیاتر لەهەرکاتێکى تر هەوادارانى وەرزش لەم شارە و لەم دەفەرە لە پێویستبوونى زێندوێتى کایەکە و گەشەى زیاتر ى وەرزش و مانەوەى یانەى سلێمانى لە چوارچێوەى ڕکابەرییە گەورەکاندا تێگەیشتوون