CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 45 میوان

لەیاریگای برایەتی کوێتی کوێتی یەکەم مەشقی خۆی ئەنجامدا

زاگرۆس نانەکەلی: ئێوارەی پێنج شەممە رێککەوتی ١-١١-٢٠١٢ کاتژمێر (٥:٣٠) لەیاریگای یانەی وەرزشی برایەتی لەشاری ھەولێر ، یانەی کوێتی کوێتی بۆ رووبەڕووبوونەوەی یانەی وەرزشی ھەولێر بۆ یاری کۆتایی جامی یەکێتی ئاسیا یەکەم یەکەی مەشق وراھێنانی خۆی ئەنجامدا.

دوای گەیشتنی شاندی یانەی کوێتی کوێتی بۆ یاریگای یانەی وەرزشی برایەتی دەزگاکانی راگەیاندنی کوردستانی وعێراقی وعەرەبی لەچاوەڕوانی تیپی میوان بوون،
دواتر مەشقی تیپی میوان دەستی پێکرد و کە زیاتر لەکاتژمێرێک ونیوی خایاند ودواتر راھێنەری کوێتی کوێتی مەشقی یاریزانەکانی دەکرد بۆ سزای یەکلاکەرەوە و کە بێگومان ئەمەش یەکێکە لە پلانەکانی راھێنەر ئەگەر دووچاری لێدانی سزای یەکلاکەرەوە ببێتەوە.
ماوەتەوە بڵێین یانەی کوێتی کوێتی یەکەم یانەی کوێتییە وەکو دامەزراندن بۆیە بەچەند نازناوێک بانگھێشت دەکرێت وبەناوبانگە لە وڵاتی کوێت وەکو ( عەمید و مرواری سپی وشێری سپی)، ھەروەھا بۆ (١٠) جارخولی تۆپی پێی کوێتی بەدەست ھێناوە .