CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 108 میوان

سەحەر رەھنما: ئاستی یاریزانی تۆپی سەرمێزی کوڕان لەئێران نزیکن،بەلام کچان دوورن

ئومێد دەکەم بۆ یانەی شەقڵاوە ئەنجامی باش بەدەست بێنم
کوردستان خۆشە وباشترین یاریزانی جیھان جانە.
زاگرۆس نانەکەلی: پیشەگەری تۆپی سەرمێزی کچانیشی گرتۆتەوە، خۆ ئەگەر بەخێر بۆ وەرزشی کوردی بگەرێتەوە کارێکی باشە، بەڵام ئەگەر تەنھا بۆ بەدەست ھێنانی ئەنجام بێت،خۆتان بڕیاری بۆ بدەن ! وڵاتی ئیسپانیا بەیاریزانی پیشەگەر دوو یۆڕ و جامی جیھانی بەدەست ھێنا، کەچی یاریزانی ئێمە لە بری ئەوەی شتی نوێ لەو یاریزانە پیشەگەرە وەربگرێت وفێربێت، دەڵێ تازە من بووم بە یەدەگ و ئومێدی لەخۆی دەبڕێ.لەھۆڵی یاری تۆپی سەرمێزی یانەکانی عێراق  یاریزانی ئێرانی سەحەر رەھنمام بینی ئەم دیدارەم لەگەڵی بەست.
سەحەر رەھنما کچە یاریزانێکی خەڵکی تەبریزی ئێرانە،ئەو دەڵێت ئێمە خانەوادەیەکی وەرزشین وباوکم ھۆڵی فێر کردنی تۆپی سەرمێزی ھەیە، و باوکم بەو ناسراوە کە باشترین یاریزانی بەرگریکاربوو لەتۆپی سەرمێز کە ئەوکات یاریزانی ھەڵبژاردەی ئێران بوو،من کەچاوم کردۆتەوە لەنێو خانەوادەیەکی وەرزشی تۆپی سەرمێز بووم بۆیە منیش ئەو یارییەم ھەڵبژارد..من ئارەزووم ھەبوو ئەگەر باوکم ھونەرمەند بوایە من فکرم نەدەکردەوە لەو کارە..گۆمان لەوەنیە ئەگەر باوکم کاریکی تر بکردبوایە منیش دەچوومەوە سەرئەم رێچکەی باوکم بەڵام یاری تۆپی سەرمێز خۆم حەز و وویستی خۆم بوو..بۆیانەکانی پترۆکیمی ئیرانی کە ھەردەم لە پلەکانی یەکەم و دووەمی ئیرانە یاریم کردووە..من دووەم یاریزانی ھەڵبژاردەی ئیرانم  (میدا شەھتەباری) یەکەم یاریزانی ئیرانە. وەرزش لە کوردستان و ئیران؟ بەرواوورد لە گەڵ کچانی کوردستان و ئیران  جیاوازییەکی زۆری ھەیە ، بەڵام کچە یاریزان ( کانی) یاری باش دەکا ،بەرای من جان ..باشترین یاریزانی جیھانە،کوردستان بەرەو پێش دەچێ و و زۆر خۆشە؟ وەرزشی کوردستان لە کوڕان وکچان ، کوڕەکان لە ئیران نزیکن بەلام کچان نا دوورن،من ھەردەم خەون بەوە دەبینم لەئۆلۆمپیاد بەشداری بکەم.ئێستا ماوەی ١٥ ساڵە یاری دەکەم و لەریزی ھەڵبژاردەی کچانی ئێرانم ،بۆندم لەگەڵ یانەی شەقڵاوە مۆر کردووە، ئومێد دەکەم بتوانم ئەنجامی باش بەدەست بێنم.