CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 52 میوان

دیوی دووەم.. ماھیر حەسەن ئاشقی لیۆ میسیە

تایبەت بە زانـکۆ پرێس: دیوی دووەم.گۆشەیەکی تازەی فایلی وەرزشی (زانکۆ پرێس) ە، کە ھەر جارە و لەگەڵ ھونەرمەند و نوسەر و سیاسەتمەدارێکە بۆ درکاندنی خولیاکانی بۆ وەرزش و ئاشکراکردنی یانە و یاریزانە ھەڵبژێردراوەکەیەتی بۆ خوێنەران.جیا لە ئەرک و پیشە تایبەتیەکەی، پەیوەندیان بە وەرزشەوە دەخەنە روو.

لە یەکەم دیداری ئەو گۆشەیە، ھونەرمەندی گەورەی کۆمیدیای کوردی
(ماھیر حەسەن)مان ھێنایە ئاخاوتن و بۆ خوێنەرانمان.درکاندی کە یاریزانی تۆپی پێ بووە و لەگەڵ ھونەرمەندانی شاری سلێمانی چەندین یاریان ئەنجامداوە و ھەموو چاڵاکیە وەرزشیەکانیش تام و چێژی پێ دەبەخشن.
ھومەرمەند ماھیر حەسەن کە خاوەن ھەوادارێکی بەرفراوانە و بە بەرھەمە کۆمیدیەکانی بینەری تامەزرۆی کاری داھاتووی خۆی کردووە. بۆ زانکۆ پرێس دەلێت :"ئاشقی ئەستێرەی ناوداری ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین و یانەی بەرشلۆنە(لیۆنێل میسی)م".
سەبارەت بە یانە ھەڵبژێردراوەکەی کە ھاندەریەتی و یاریەکانی جۆش و خرۆشی پێدەبەخشن. ماھیر پێی وایە کە خولی ئیسپانی تام و چێژی زۆری ھەیە و رکابەریەکان لە ئاستێکی بەھێزدان.بەڵام ھاندەری سەسەخت و تا سەر ئیستقانی بەرشلۆنەی کەتەلۆنیە و ئاواتە خوازیشە کە لەو خول و پاڵەوانیەتیانەی کە بەشداری تێدا دەکات تەواوی نازناوەکان بباتەوە.