CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 75 میوان

کارەکانی دوو یەکێتی ناوەندی وەرزشی ھەڵپەسێردرا

پێشینوەرۆی ئەمرۆ ٧-١٠-٢٠١٢ لە بارەگای خۆی لە شاری ھەولێر،کۆمیتەی تەنفیزی لیژنەی ئۆلۆمپی ھەرێمی کوردستان،بە سەرۆکایەتی سەڵاح حەسەن خەسرۆ سەرۆکی لیژنەی ئۆلۆمپی

ھەرێمی کوردستان،کۆبوونەوەی مانگانەی خۆی ئەنجامدا،تیایدا گفتوگۆ لە بارەی رەوشی وەرزشی ھەرێمی کوردستان و کاروچالاکیەکان کرا،دەربارەی کۆبوونەوەکە حەربی خالید ووتەبێژی رەسمی لیژنەی ئۆلۆمپی رایگەیاند"تەوەری سەرەکی کۆبوونەکە تایبەت بوو لە ھەڵسەنگاندنی یەکێتیە ناوەندیە وەرزشیەکان،کە تیادا د.ئالان قادر ئەمینداری گشتی لیژنەی ئۆلۆمپی پۆڵینکردنێکی ئامادەکردبوو کە کرابوو بە سێ بەشەوە پێشکەش بە کۆمیتەی تەنفیزی کرا،بەم شێوەیەی خوارەوە بوو:
پۆلینی یەکەم:تۆپی پێ،باسکە،بالە،تۆپی دەست،گۆرەپان ومەیدان،بەرزکردنەوەی قورسایی،شەترەنج،پایسکلسواری،تتێنسی سەرزەوی،تیروکەوان،بلیارد،ھێزی لەش،زۆرانبازی ،تۆپی سەرمێز.
ئەم یەکێیتیانەی سەرەوە لە رووی چالاکیەوە ئەکتیڤن و تەنھا ئەوەنەبێت لە یاریە تاکەکان کێشەی کەمی پێداویستیان ھەیە.
پۆلینی دووەم:مەلەوانی،نیشان شکاندن،بۆکسێن،لەشجوانی،شمشێربازی،تۆپی بەر(بادمنتۆن)،کیک بۆکسینگ،کاراتێ،جۆدۆ،جمناستک
چالاکیان تارادەیەک کەمە،لە ھەندێ لە یەکێتیەکان کێشەی کارگێر بەدی دەکرێت.
پۆلینی سێیەم:پزیشکی وەرزشی،سوارچاکی،سەوڵ لێدان،سیانی،تایکواندۆ،کۆنفۆ.
چالاکیان نیە،کێشە لە ناو پێکھاتەی کارگێری یەکێتیەکان ھەیە و بۆیە بریاردرا بە ھەڵپەساردنی کاروچالاکیەکانی ھەردوو یەکێیتی ناوەندی وەرزشی (سوارچاکی و پزیشکی وەرزشی).
بۆ چوار یەکێتیەکەی تریش کۆبوونەوە بریاریدا بە ئاڵوگۆری کردنی ئەندامانی کارگێری بەمەبەستی ئەکتیڤ کردنیان،حەربی خالید ووتیشی"کۆمیتەی تەنفیزی بریاریدا لەم مانگەوە،مانگانە برێک پارە بۆ ئەو یەکێتیانەی کە یاریە تاکەکانیان لە خۆگرتووە خەرج بکرێت،بەمەبەستی پرکردنەوەی ئەو کەموکوریانەی کەھەیانە،ئەم مانگە بری ٢٠٠٠٠ ھەزار دۆلار بۆ ھەریەکە لە یەکێتیە ناوەندیەکانی (شمشێربازی،تیروکەوان،نیشان شکاندن) تەرخان کرا.
ووتەبێژی رەسمی لیژنەی ئۆلۆمپی راشیگەیاند" کۆبوونەوە بریاریدا بە دەست نیشان کردنی سەلاح محمد کەریم جێگری سەرۆکی لیژنەی ئۆلۆمپی وەک نوێنەری لیژنەی ئۆلۆمپی ھەرێمی کوردستان بۆ بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی دەستەی گشتی لیژنەی ئۆلۆمپی عێراق کە رۆژی سێ شەممە ئەنجام دەدرێت،بۆ گەیاندنی پەیامی لیژنەی ئۆلۆمپی ھەرێم بە دەستەی گشتی،ھەروەک بریاردرا بە دەست نیشان کردنی موئەیەد مەغدید جێگری سەرۆکی لیژنەی ئۆلۆمپی وەک نوێنەری لیژنەی ئۆلۆمپی بۆ لیژنەی پێداچوونەوە بە رێزلێنانی وەرزشوانە دێرینەکانی ھەرێمی کوردستان.