CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 53 میوان

چەند وشوو-کۆنفۆکارێکی کورد دەبنە خاوەنی بڕوانامەی نێو دەوڵەتی

سلێمانی –ھەرێز جەمال :شاندێکی یاری  ووشو-کۆنگ فو بە سەرپەرشتی پسپۆری یارییەکە ‌ لە عیراق و راھێنەری ھەڵبژاردەی عیراق  مامۆستا کریم حمە خلیفە و سەرۆکی لیژنەی ھونەری

ھیرش جەعفەر حەمکۆ و سێ یاریزان کە پێکھاتبوون لە حەمرین حەمەد و ھیمداد عەلی حەسەن و موکریان عەلی ئەمین  لە لایەن فرانکۆ سکۆرانۆ سەرۆکی یەکێتی ئەوروپا لە ھونەرە بەرگری یەکان  و جێگرەکەی و ئەندامێکی یەکێتیەکە پێشوازیان لێ کرا.

ھیمداد عەلی کە ھاوکات یاریزانی ھەڵبژاردەی عیراقیشە وتی  , گەرچی بڕیاربوو لە وڵاتی ئیتاڵیا  بەشداری پاڵەوانێتیەک بکەین بەڵام  بە ھۆی دواکەوتنی فیزا نەیان توانی بەشداری لە پاڵەوانێەتیەکە بکەن بەڵام بەشداریان کرد لە خوولی راھێنەرایەتی و ناوبژیوانی بەھۆیەوە بڕوانامەی دبلۆمیان بەدەست ھێنا کە بۆ یەکەم جارە کورد  ئەم بڕوانامانە بەدەست بھێنێت.

وتیشی توانیمان پرۆتۆکۆلێک لەنێوان پسپۆری یاری  بەرێز کەریم حەمە خلیفە و سەرۆکی یەکێتی ئەوروپا لە ھونەرە بەرگرییەکان بەرێز فرانکۆ ئەنجامدرا کە پێک ھاتبوو لە  کورد بتوانێت بەشداری لە پاڵەوانییەتی یەکێتی ئەوروپا بکات بە ناو و ئاڵای کوردستانەوە.

ھاوکات ھەموو ھەوڵ و تەقەلایەک سەرف بکرێ بۆ پێشخستنی ئەم یارییە لە کوردستان وتیشی فرانکۆ سکۆرانۆ  پەیمانی دا بەزووترین کات سەردانی کوردستان بکەن بە ھێنانی چەند راھێنەرێکی ئەوروپی