وەرزش لە پیناو پەرژەوەندی تاکی دا....
- زياتر
-
30 ئەیلول 2012
- بڵاوكراوەتەوە لە یەک شەممە, 30 ئەیلول 2012 05:06
- نوسراوە لە لایەن نەبەز محەمەد عەلی
دەووتریت وەرزش لە کوردستان لە ئاستیکی زۆر بەرزدایەو پیشکەوتنی بەرچاو و بەردەوامی بە خۆوە بینیووە.لە رووی
دروستکردنی یاریگاو ھۆلی داخراو و کەل و پەل و پیداویستی وەرزشییەوە.... بەلی وایە! وەرزش زۆر زۆر لە پیشکەوتندایە ئەویش لە بەرزبونەوەی بوندی یاریزانان بەگشتی لە زۆربەی یارییەکاندا.یاخود لە سەردانی تیپەکان بۆ دەرەوەی وولات بۆ بەشداریکردن لە پالەوانیتییەکان و بەشداریکردن لە خولی راھینان و ناوبژیوانی زۆر زۆر لەپیشکەوتنایە.بەلام ئیمە جی بکەین ئەگەر بیت و کۆمەلگایەکی وەرزشی یان یاریگای تەواو مۆدیرن نەبیت کە بتوانی مەشق و راھینان بەشیوازی زانستیانەی تیا ئەنجام بدەین.وەرزش بە بۆندی زۆری یاریزانان و مووچەی خەیالی پیش ناکەویت گەر شوینی گوونجاو نەبیت مەشقی و پالەوانیتی تیا ئەنجام نەدەیت. تەماشای یاریگاکان و ھۆلەکان بکەین بەپەنجەی دەست دەژمیردرین کە ئەویش تایبەتە بە یانە دەولەمەندەکان.
تەنانەت یانەش ھەیە توانای ئەوەی نییە ھاوکاری تیپەکانی بکات,یاخوود شوینیکی تایبەتی ھەبیت مەشق و راھیانی خۆی بەریکی ئەنجام بدات.
کی بەرپرسیارە لەو رووەوە ؟بی شک .وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانە کەمتەرخەمی سەرەکین پاشان لیژنەی ئۆلۆمپی کوردستان,وە ئەوان خۆیان بەخاوەنی سەرەکی وەرزش دەزانن کە تەواوی دروستکردنی یاریگاو ھۆل و کۆمەلگای وەرزشە لە ئەستوی ئەواندایە.گەر تەماشای وەزارەتی وەرزش و لاوانی عیراق بکەین ئەو کات دەزانین چۆن ھەول دەدەن لە پیناو خزمەت بە وەرزشکاران,ئەویش بە دروستکردنی چەندین ھۆلی تایبەت بە یارییە وەرزشییەکان و پیدانی بە یەکیتییە وەرزشیەکان بۆ ئەنجامدانی مەشق و راھینان و پالەوانیتییەکان.تەنانەت یەکیک لە ھۆلەکان تایبەتە بە وەرزشی خاوەن پیداوستی تایبەت (پارائۆلۆمپی عیراق )....
ئەی بۆچی لە کوردستان ھەول نادریت بۆ دروستکرنی ئەو شیوازە لە ھۆلەکان و ھەر یەکە تایبەت بیت بە یارییەکی وەرزشی.خۆ کە باس لە خزمەت کردنی وەرزش دەکریت ھەر ئەوە نییە کە بودجە بۆ یانەکان دابین بکریت,بەلکو دروستکردنی ئەو ھۆلانە خزمەتی گەورەیە بە وەرزش و کەمکردنەوەی گرفتی ھۆل و کیشەکانی وەرزشە .بەلام لە کوردستان بۆ دل رازی کردن کەسانیک دیاریکراون بۆ یەکیتیە وەرزشییەکان کە سەر بو یانە زەبەلاح و دەولەمەندانەن کە ھۆل و یاریگاین ھەیە بۆ ئەوەی جاو بەست بکرین و ھۆلەکانیان بە خواستی خۆیان ئامادە بکەن و بیدەن بەوەی کە مەبەستیانە.
بۆیە پیویستە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان ھەول بدات بە دروستکردنی ئەو ھۆلانە و ئاستەنگەکان کەم بکاتەوە لە نیوان تیپەکانی یانەکان و پالەوانیتییەکان.
وە بە پیچەوانەوە کەمتەرخەمی دەگەریتەوە بۆ بەرپرسانی وەرزش لە وەزارەتی ناوبراو پاشان لیژنەی ئۆلۆمپی کوردستان کە دەبیت زیاتر خەمخۆری وەرزش بیت و
پیداگری بکات لە دروستکردنی ئەو ھۆلانەی کە لەو وینەیەدا دەیبنن.
وە ھەرگیز بیر لە پەرژەوەندی تایبەت نەکریتەوە لەسەر حسابی وەرزش.....
نەبەز محەمەد عەلی