CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 54 میوان

بەهاوبەشی لەگەڵ هەفتەنامەی "باس"، کۆڕەک تیڤی براوەکانی پڕۆگرامێکی وەرزشی دەنێرێتە ئەڵمانیا

لە پڕۆگرامێکی نوێدا و بۆ یەکەمین جار، لە رێگەی تیروپشک کۆمپانیای "بابیلۆن" کە سەرپەرشتی هەردوو کەناڵی کۆڕەک و چوار دەکات بەهاوبەشی لەگەڵ هەفتەنامەی "باس"، هەفتانە براوەیەک رەوانەی وڵاتی ئەڵمانیا دەکات بۆ ماوەی یەک هەفتە.

دەرباز یونس بەرپرسی راگەیاندنی کۆمپانیای بابیلۆن رایگەیاند "پڕۆگرامی "سپۆرت لیگا"، بەرنامەیەکی هەفتانەی تایبەتی "کۆڕەک تیڤی" دەبێت و هەموو پێنجشەممەیەک لە رێگەی تیروپشکەوە براوەیەک رەوانەی وڵاتی ئەڵمانیا دەکات، بۆ سەیرکردنی گرنگترین یارییەکانی خوڵی ئەڵمانی و تیایدا خەرچی چون و گەڕانەوەی براوەی پڕۆگرامەکە لە ئەستۆی ئێمە دەبێت".

زیاتر دەڵێت "هەر کەسێک دەیەوێت ناوی بچێتە تیروپشکەوە بۆ بەشداریکردن لەو پڕۆگرامە، دەتوانێت کورتە نامەیەک بۆ ژمارە 9900 ی کۆڕەک تیلیکۆم رەوانە بکات، هەموو پێنجشەمەیەک لە بەرنامەیەکی راستەوخۆ تیروپشک بۆ هەڵبژاردنی براوی پڕۆگرام دەکرێت و لە ماوەیەکی نێزیکدا رەوانەی ئەڵمانیا دەکرێت بۆ ماوەی یەک هەفتە".

ئاماژە بەوەش دەدات، کە ئەم پڕۆگرامە بەهاوبەشی لەگەڵ هەفتەنامەی "باس" لە رێگەی بەرنامەیەکی راستەوخۆ لەو کەناڵە دێتە پەخشکردن.

کۆڕەک و کەناڵ چوار لە لایەن کۆمپانیای بابیلۆن بۆ کاری میدیایی بەرێوەبەرایەتی دەکرێت.

راگەیاندنی کۆمپانیای بابیلۆن.