CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 53 میوان

يارى ئامادەکارى وئاستى بەرشە و بەهرەمەندى ڤیلانۆفا

ئاکۆ عارف : بەر لەوەرزى نوێ ، یارى دۆستانە و ئامادەکارییەکانى یانەى بەرشەلۆنە و رووبەروو بونەوەکانى ئەو تیپە لە بەرامبەر یانەکانى هامبۆرگ ى ئەڵمانى ، رەجا ى مەغریب ى ، پاریس سانجیرمان ى فەرەنسى ، مانچستەر یونایتدى ئینگلیزى و ستیوابوخارستى رۆمانى ، ئاستى بەرز و پۆشتەیى یانەى بەرشەلۆنەیان سەلماندۆتەوە ،گەرچى یارى دۆستانە و یارییەکانى ئامادەکارى بەماناى تەواو و زانستى ، سەنگى مەحەک نیە بۆ بەهێزى یان لاوازى و بۆ ئاستى راستەقینەى تیپەکان بەقەد ئەوەى گەڕانە بۆ دۆزینەوەى خاڵى لاواز و پڕکردنەوەى بۆشایى هێڵەکان و خۆدەرخستنێکى سەرەتاى و تاقیکردنەوەى یاریزانان و ئاشناکردنى یاریزانان بە زمانى لەیەک تێگەیشتن و گونجاندنى یاریزانان لە تیپەکەدا پێکەوە ، بەڵام بەدیوێکى تریشدا تا ئاستێکى بڵند تاقیکردنەوە و خۆدەرخستنەوە و سەلماندنەوەى تواناى تیپەکانە ، لەمەشدا بەرشەلۆنە باشى هێناوە .

سەربارى هەموو ئەو خوێندنەوانەى بۆ یارى دۆستانە و یاریەکانى ئامادەکارى تیپەکان دەکرێت ، لە هەر لایەکەوە سەرنج بدەیت یارى تیپە گەورەکان لە بەرامبەر یەکترى ئەگەر دۆستانەش بێت مانا و لێکدانەوەى خۆى هەبووە و هەیە ، ئێستا کاتێک تیتۆ ڤیلانۆفاى راهێنەر بەرشەلۆنە گەر چى یەکێک لە هەرە باشترین یانەکانى جیهانى لە بەردەستدایە بەڵام لە دواى رۆشتنى گۆردیۆلا ى راهێنەرى پێشوو و لەبەرامبەر ئەزموونەکانى خۆشیدا بۆ ئەو و بۆ تیپەکەش گرنگە بەر لە هەرشتێک لە یارییەکانى خۆ ئامادەکردندا ئاستى لێزانى و بەهرەمەندى خۆى و ئامادەیى تیپەکەى بسەلمێنێت ، بۆیە سەربارى هەر جۆرە بیرکردنەوە و هەر جۆرە قسەیەک ئەوا یارییەکانى ئامادەکارى بەرشە بۆ وەرزى نوێ پۆشتەى و ئامادەى بلوگراناى سەلماندەوە چونکە رووبەڕوو بونەوەى مانچستەریونایتدى گەورەو پاریس سانجێرمان ى زین کراو ى بۆندە گران بەهاکان و تێپەڕاندنى یارى ئەو دووتیپە لە بەرژەوەندى بەرشەلۆنە هێز و ورەى زیاترى داوەتە تیپەکە و سەرلەنوێ بەرشەلۆنەى وەک پاڵەوانى پێش وەختى خول و پاڵەوانێتیەکان هێناوەتەوە ناو باس و گۆڕەپانەکان ، بەڵام راستیەک هەیە دەبێت بیزانین کە تواناى یانەى بەرشەلۆنە بۆ وەرزى نوێ بەتایبەتى بۆ رووبەروو بونەوەى تیپە گەورەکان لە خول و پاڵەوانێتیە چاوەروانکراوەکاندا زیاتر لە یارى جامى سوپەرى ئیسپانیدا و لەبەرامبەر ریاڵ مەدریدى رکابەرى کلاسیکیدا تاقى دەبێتەوە و زیاتر دەسەلمێت ، دەکرێت بڵێین ئەوە یەکەم هەنگاوى راستەقینەى بلوگرانایە لەبەڕێخستنى شەمەندەفەرى تیپەکە لەسەر سکەى خول و پاڵەوانێتیەکان .

یانەى بەرشەلۆنە لە دواى رۆشتنى گواردیۆلا ى راهێنەرى پێشوو و دەست بەکار بوونى ڤیلانۆفا لەبەردەم تاقیکردنەوەى فکر و توانا و پلانەکەکانى ڤیلانۆفاى راهێنەرى نوێى تیپەکەشدایە ، بۆیە هەموو ئەو یاریانەى وەک ئامادەکارى و دۆستانە لەدواى دەست بەکاربوونى تیتۆ وە تا ئەمرۆ ئەنجامى داوە ، یەکێک لە ئامانج ەکانى دەرخستنى توانا و شارەزاى و لێهاتووى و لێزانى و بەهرەمەندیەکانى ڤیلانۆفاى راهێنەرى نوێى تیپەکەیە ، ئەو گەرچى لە کۆتاى خول و پاڵەوانێتەیکانى وەرزى نوێدا بەرهەمى شارەزاى و بەهرەمەندیەکانى بەتەواوى دەدرەوشێتەوە و دەردەکەوێت ، بەڵام ئەمەش پەیامێک بوو بەوەى کە تیتۆ ش هەگبەیەکى پڕى لەشانى کردووە ، ئەو ئەگەر نەتوانێت دەسکەوتەکانى گوردیۆلا ش دەستەبەر بکاتەوە دەتوانێت تیپە کەتەلۆنیەکە وەک ئەسپى زین کراو بهێڵیتەوە ، کاتێکیش لەیەکەم تاقیکردنەوەى دا ڤیلانۆفا یارییەکانى ئامادەکارى بلوگرنا ى لە بەرامبەر مانچستەر یوونایتد و پاریسان جێرمان و هامبۆرگ بەبردنەوە کۆتاى پێدێنێت ئەوا زیاتر لە نیشانەیەکى پێکاوە و رەنگە بەدیوێکدا رەنگدانەوەى زیرەکى بەرپرسانى یانە کەتەلۆنیەکەشبێت لە دۆزینەوەى کەسێک بۆ جێگرتنەوەى گواردیۆلا .